نووسەر: کەژاڵ خێرەدمەند پێشکەش بەو گوڵاڵەسوورانەی نیشتمان کە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە گیانیان لە دەست داوە، ڕوحیان شاد. گوڵاڵەسوورە! ئەمشەو هاتووم هەتا چیڕۆکی خەمەکانت لەسەر لووتکەی کێوی ئاوات گوێبیست بم چیڕۆکێک لە کوێستانی ئەم هەرێمە دەنگی هاواری گوڵاڵە. گوڵاڵە! تۆ هیچ دەزانی بەهارەکەی دوای تۆ چەندە بێ باران بوو؟ هاوین گڕی بەتین نەبوو بۆ نیگای […]

  

نووسەر: کەژاڵ خێرەدمەند پێشکەش بەو گوڵاڵەسوورانەی نیشتمان کە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە گیانیان لە دەست داوە، ڕوحیان شاد. گوڵاڵەسوورە! ئەمشەو هاتووم هەتا چیڕۆکی خەمەکانت لەسەر لووتکەی کێوی ئاوات گوێبیست بم چیڕۆکێک لە کوێستانی ئەم هەرێمە دەنگی هاواری گوڵاڵە. گوڵاڵە! تۆ هیچ دەزانی بەهارەکەی دوای تۆ چەندە بێ باران بوو؟ هاوین گڕی بەتین نەبوو بۆ نیگای […]

نووسەر: کەژاڵ خێرەدمەند

پێشکەش بەو گوڵاڵەسوورانەی نیشتمان کە بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە گیانیان لە دەست داوە،
ڕوحیان شاد.

گوڵاڵەسوورە! ئەمشەو هاتووم هەتا چیڕۆکی خەمەکانت لەسەر لووتکەی کێوی ئاوات گوێبیست بم
چیڕۆکێک لە کوێستانی ئەم هەرێمە
دەنگی هاواری گوڵاڵە.
گوڵاڵە! تۆ هیچ دەزانی بەهارەکەی دوای تۆ چەندە بێ باران بوو؟
هاوین گڕی بەتین نەبوو بۆ نیگای زێڕینی گەنمەکان هەتا پێ بگەن
هیچ دەزانی پاییزەکەی ئەمساڵیش زۆر بێ گەڵایە؟
ئەمن دڵنیام …
ئەمن دڵنیام …
زستانی ئەمساڵ
بووکە بەفرینە بێ دڵ، بێ چاو و بێ جەستە دەبێ!
چون هەور بیر و یادی تۆی بە گوێی دەنک بە دەنکی بەفرەکاندا دەچپێنێ و داخی کۆچت تک تک دەیانتوێنێتەوە و دەبنە ڕووبارێک بۆ بەهاری داهاتوو
لە بەهاری داهاتوودا، گوڵاڵەکان لە خۆناوکەی گوڵی یادی تۆدا دەڕوێنەوە
شیوەنت بەسە! لە پاییزدا من بۆ تۆ دەبم بە گەڵا بەڵام نەک گەڵای ڕوو زەرد خۆری بەتینی هاوینت دەبم
بۆ تۆ دەبمە باران، لە وەرزی بەهاردا
دەبمە دەنکە بەفری زریوەیی
بە سەر گۆنای شێعرەکانی نیشتماندا دەبارێمەوە
گوڵاڵەسوورە!
گوڵاڵەسوورە!
یادی فرمێسکی چاوت و داخی دەروونت ڕۆژێک وەک باهۆز دەمبا بۆ ئەو شوێنە کە چەخماخەی هەورەکان گڕ لە گوڵی خۆزگەکان بەردەدەن
ئەی گوڵاڵەکەم!
ئەی گوڵاڵەکەم!
من بۆ تۆ هەور دەبم نەک هەوری ئاگرین، هەورێکی ناسک بۆ پەرژینی هێمنی هەتا جاڕز نەبی لە تیشکی بەتین
گڵکۆت دەکەم بە مەڵبەندی هێمنی و لە سەری دەنووسم، گوڵاڵە سوورەکەی من بە وێنەی چیا خۆڕاگر بوو لە حاند ژان و برک و داخوکەسەر
گوڵاڵە تۆ دەتکوت بۆ دایکم دیار نییە؟
بۆ من قەت هەواڵێکم لەو نەبیست؟
تۆ دەتکوت باوکی ماندووم خەوی لێ کەوت لەسەر دەستم و ئیدی نەگەڕاوە بۆ لام.
فرمێسکی چاوت ڕێژنەی باران بوو
لەسەردەمانی کۆچی سووری جەرگبڕت
تۆ دەڵێی: ڕوحم دەکێشن!
تۆ دەڵێی: ڕوحم دەکێشن!
من دەڵێم: تۆ نەمری
ژینی، تۆ خاوەن سەحرای ئەوینی، تۆ بە تەنیایی!
ئەمشەو هاتووم هەتاکوو بە وێنەی دایکت دەستت بگرم
هەڵت فرێنم تا بتگەیێنمە ئەو پەڕی شاری بێسنووری ئاواتەکانت
کە حەزی ناوە و خۆشەویستی
لەم مەڵبەنەدە بێ ژان، بێ خەم
چاوت هەڵێنەوە، شێعری دیوانی خۆشەویستیتم بۆ بخوێنەوە
ئەی گوڵاڵە سوورەکەم.

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد