حسن خضری لە دوساڵ لەوە پێشەوە بەرپرسی رێگاو بانی بۆکان هەر دەڵێ ، پرۆژەی نوێ کردنوەی رێگاکانی نۆبار ، رەحیم خان و شاریکەند دراوە بە پەیمانکار و کابرای پەیمانکار درۆزنەو ، نایە بۆ سەر کار !… ئەوە بە جێی خۆی کە کابرای پەیمانکار درۆزنەو نایە بۆ سەرکار ، هەر چەن ، لە ساڵی ۱۴۰۱ ی […]

  

حسن خضری لە دوساڵ لەوە پێشەوە بەرپرسی رێگاو بانی بۆکان هەر دەڵێ ، پرۆژەی نوێ کردنوەی رێگاکانی نۆبار ، رەحیم خان و شاریکەند دراوە بە پەیمانکار و کابرای پەیمانکار درۆزنەو ، نایە بۆ سەر کار !… ئەوە بە جێی خۆی کە کابرای پەیمانکار درۆزنەو نایە بۆ سەرکار ، هەر چەن ، لە ساڵی ۱۴۰۱ ی […]

حسن خضری

لە دوساڵ لەوە پێشەوە بەرپرسی رێگاو بانی بۆکان هەر دەڵێ ، پرۆژەی نوێ کردنوەی رێگاکانی نۆبار ، رەحیم خان و شاریکەند دراوە بە پەیمانکار و کابرای پەیمانکار درۆزنەو ، نایە بۆ سەر کار !…
ئەوە بە جێی خۆی کە کابرای پەیمانکار درۆزنەو نایە بۆ سەرکار ، هەر چەن ، لە ساڵی ۱۴۰۱ ی هەتاوی دا ، لەگەڵ کابرای پەیمانکار قسە کراو ، ئەویش شتی دیکەی دەگووت و بەڵام بەوە رازی بوو کە بێتە سەرجادەی رەحیم خان و رێکەوتی ۷ ی خرمانانی ساڵی ۱۴۰۱ هاتنە سەر جادەی رەحیم خان و بە داخەوە ئێمە وەک بەخشداری سیمینە لەگەڵ دۆستانی شۆرای بەخش بۆ بەخێر هاتنی کابرای پەیمانکار چویین بۆ لایان و وێنەشمان لەگەڵ کێشان و هەڵەمان کردوو لە سەر کاناڵی شۆراکان دامان نا بە مەبەستی ئەوەکە ، خەڵک دڵ خۆش بن کە ، ئەوە هاتوون ئەو رێگایە نوێ بکەنەوە ….
دیتنی وێنەکان دۆستان توورە دەکاو ، هەر بۆ سپەینێ رێکەوتی ۸ ی خرمانان کارەکە بە بیانووی سەیروو سەمەرە رادەگرن ، بەڵام دوایە ، ئەو دەنگۆیە بڵاو بۆوە کە ، فەرموبویان : نابێ ئەو کارە بە نێوی بەخشداری سیمینە تەواو بێ !…
زۆر سەیرە بۆ دەبێ لە داخی بەخشداری سیمینە ، کارێک کە قازانجی خەڵکی تێدایە ، رابوەستێ و خەڵک تێیدا زەرەرمەند بن ؟…
دەبا بیان کوتایە چاوی بەخشداری سیمینە دەرێ ، با ملی بشکێ ، بەڵام کارەکەیان رانەگرتبایە ……
ئەگەر پارەکە ، ئەوکارە رانەگیرابا ، زۆر زوو تەواو دەبوو ئێستا خەڵکی رەحیم خان ، سەراو ، ئەرمەنی بڵاغی ، کانی کوزەڵەو چەن گوندی دیکە کەڵکیان لێ وەردەگرت و دووعای بە خێریان بۆ نوێنەری بەرێز و بەرپرسانی رێگاو بان دەکردوو چاوێکی بە خێریشیان بۆ لای ئێمە هەڵ دێنا ….
دەی باشە ، پارەکە ئاواها کراوە ، ئەدی ئەوساڵ بۆ هەر جەلەسە دەبێو ، جەلەسەکان واژۆش دەکرێن و بە واژۆوە بە نێو خەڵک دا بڵاو دەبنەوەو بەرپرسی رێگاوبانی بۆکان لە وتووێژ لەگەڵ دەنگ و رەنگی مەهاباد تا ئێستا دوو جار فەرموویەتی بە هاریکاری نوێنەری ماندوو نەناس بەو زوانە ، پرۆژەی نوێ کردنەوەی رێگاکانی نۆبار، رەحیم خان و شاریکەند دەست پێ دەکەین و زووش تەواوی دەکەین ، بریار وابوو پێش تەواو بوونی مانگی پوشپەری ئەوساڵ تەواو بن ، کەچی ئەوە گەلاوێژیش خەریکە تەواو دەبێ ، بەڵام هەر بە نیوەچڵ لەسەر رێگای نۆبار کار دەکرێ و ئەورۆ سەد میتری و ماوەیەکی کە دێنەوە زۆر بە گەرمیو ، خەڵک بە دیتنی دڵ خۆش دەبن و بەڵام چەن سەد میتری دیکە نوێ دەکەن و دیسان دەرۆن ، دەردی گیسکەکەی هەیاسمان دەدەنێ !!!..
ئەگەر بڵێن پارە نییە ، خۆ خەڵک باوەر ناکەن ، دەڵێن ئەی بۆ ، بۆ شارەکانی کە ، پارە هەیە ؟..
دەڵێن بۆ بۆ درووست کردنی نەخۆشخانەی مەهاباد پارە هەیە و بە گەرمی کاری لێدەکەن تا زوو تەواو بێ ، بەڵام بۆ نەخۆشخانەی بۆکان ، پارە کەمەو دوو سێ کرێکار کاری لێ دەکەن ، بەڵام لە مەهاباد هەرەوەزە ؟……
کە واتە تۆ بڵەی خەتای کێ بێ ئەو هەلوو مەرجە بەو شێوەیە لە بۆکان رەخساوە ، بەڵام لە مەهاباد و شارەکانی کە ، هەلوو مەرج ، جورێکی کە رەخساوە ؟…
با خەڵک بۆخۆیان قەزاوەت بکەن و پاشان بە لایەکی باشتردا ، هەلوو مەرجەکە بقۆزنەوە …

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد