*مەرزیە خاکی کارەساتی ئەنفال کە بە جینوساید ناسراوە زامێک لەمێژووی کوردە کە قەت سارێژ نابێت. کورد ئەنفال کراوە لەلایەن کەسێک بەناو سەدام حوسێن کە سەرۆکی عێراقی ئەو کاتە بووە و ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن عەلی حەسەن مەجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێراندا ڕووی داوە. بە ڕای هێندێک کەس ئەم حەملەیە لەسەری ناوی سورەتی ئەنفال […]

  

*مەرزیە خاکی کارەساتی ئەنفال کە بە جینوساید ناسراوە زامێک لەمێژووی کوردە کە قەت سارێژ نابێت. کورد ئەنفال کراوە لەلایەن کەسێک بەناو سەدام حوسێن کە سەرۆکی عێراقی ئەو کاتە بووە و ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن عەلی حەسەن مەجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێراندا ڕووی داوە. بە ڕای هێندێک کەس ئەم حەملەیە لەسەری ناوی سورەتی ئەنفال […]

*مەرزیە خاکی

کارەساتی ئەنفال کە بە جینوساید ناسراوە زامێک لەمێژووی کوردە کە قەت سارێژ نابێت. کورد ئەنفال کراوە لەلایەن کەسێک بەناو سەدام حوسێن کە سەرۆکی عێراقی ئەو کاتە بووە و ئەم کۆمەڵکوژییە لە لایەن عەلی حەسەن مەجید لە کۆتایی شەڕی ئێراق و ئێراندا ڕووی داوە.
بە ڕای هێندێک کەس ئەم حەملەیە لەسەری ناوی سورەتی ئەنفال بووە لەناو دەزگای بەعسیەکاندا بۆ دروست بوونی زنجیرەیەک هێرشی خێرا و دڕندانە دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق واته باشووری کوردستان بەکاریان دەهێنا.
کوردەکان کە هەمیشە بەهێز بوون و بەماڵ بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعسی ئێراقیش هەمیشە بەدوای ڕێگایەکی نوێ دەگەڕا بۆ ئەوەی زمانی کوردی نەمێنێت و ئێراق هەمووی بەعەرەبی قسە بکات و ڕقی لە ئێرادەی گەلی کورد بووە. بۆیە ویستوویەتی لەژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵکۆژی بکات؛ لە کاتێکدا زۆربەی خەڵکی کوردستان موسڵمانن.
ئەنفال چیرۆکێکی خەمناکە و هێندە برینەکەی سەختە کە باس کردنی بەسەدان چیرۆک تەواو نابێت.
پێنووس لەنووسینی عاجزە؛ دڵ هەژینە و بێ کۆتاییە و قەت لەمێژوودا بەسەرناچێت.
ڕۆژی ئەنفاڵ ئەو ڕۆژەیە کە لە مێژووی کورددا بەڕۆژی ڕەش و بە لوتکەی هێرشی ئەنفال ناسراوە، ئەو ڕۆژەی کە نزیکەی ۲۰هەزار ژن و پیاو و منداڵی کورد لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕەوانەی سەربازگەی (قوڕەتو) کران و لەوێیشەوە بەرەو چارەنووسێکی نادیار.
رژێمی عێراق بەتەما بوو لەڕێگای ئەنفال کردنی گەلی کوردەوە، ڕێ لە خەباتی ڕەوای خەڵکی کوردستان بگرێت و بەردەوام بێت لەسەر هەنگاونانی سەرکوتکردن و لەناوبردنی خەڵکی کوردستان، بەڵام بیر و باوەڕی خەڵک لەو هەنگاوانەی رژێم بەهێزتر بوو.
ئەم کارەساتە تەنیا پەیوەندی بەمێژووی کوردەوە هەیە چونکە لە مێژووی وڵاتەکانی تردا کارەساتی ئاوا بەمشێوەیە ڕووی نەداوە و مەینەتی کورد قەت کۆتایی نایەت و قەت لەبیرمان ناچێت. فرمێسکی چەندین ساڵەی دایکی جەرگ سووتا و پیرەپیاوێکی بەتەنیا بە جێماو لە مێژوودا قەت ویشک نابێ و برینی سەردڵی ڕۆڵەی سەر بێشکەی بێناز و کیژۆلەیەکی فرۆشراو بە هیچ شتێک ساڕێژ نابێت و تادێت قوڵتر ئەبێت.
هەموو ساڵێک من لە بیرمە دایکەکان بەیادی مناڵە کوژراوەکانی خۆیان ئەسرین دەڕێژن.
لە کۆتاییدا ئەنفال واتە ئەو دایکانەی کە هێشتا ڕەشپۆشن و چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئازێزەکانیانن.

دسته بندی: بین الملل برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد