خێزانی پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، سکاڵای لەسەر کۆمپانیای گوگڵ تۆمارکرد بەهۆی کەمتەرخەمیەوە و ڕایگەیاندووە، “کۆمپانیاکە بووەتە هۆی گیانلەدەستانی مێردەکەی”. فیلیپ پاکسۆن کە پیشەی نوێنەری فرۆشتن بووە و باوکی دوو کچە، لە ساڵی ۲۰۲۲ دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی ڕێنمایی هەڵەی نەخشەی گوگڵەوە لە پردێکەوە کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا. ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی کچەکەی […]

خێزانی پیاوێکی خەڵکی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، سکاڵای لەسەر کۆمپانیای گوگڵ تۆمارکرد بەهۆی کەمتەرخەمیەوە و ڕایگەیاندووە، “کۆمپانیاکە بووەتە هۆی گیانلەدەستانی مێردەکەی”.
فیلیپ پاکسۆن کە پیشەی نوێنەری فرۆشتن بووە و باوکی دوو کچە، لە ساڵی ۲۰۲۲ دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بەهۆی ڕێنمایی هەڵەی نەخشەی گوگڵەوە لە پردێکەوە کەوتە خوارەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو پیاوە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی کچەکەی دەگەڕایەوە ماڵەوە کاتێک نەخشەی گوگڵ ئاڕاستەی کرد کە پردەکە ببڕێت، کە نۆ ساڵ لەمەوبەر ڕووخاوە و تا ئێستا چاک نەکراوەتەوە.
هاوسەرەکەی ئەو پیاوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوو کچەکەم پرسیار دەکەن کە باوکیان چۆن و بۆچی مردووە، منیش نازانم چۆن وەڵامییان بدەمەوە بۆ ئەوەی بتوانن لەم بابەتە تێبگەن”.
لە داواکارییەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، چەند کەسێک لە ساڵانێکی زۆر پێش مردنی فیلیپ پاکسۆن هەواڵی رووخانی پردەکەیان بە نەخشەی گوگڵ داوە و داوایان لە کۆمپانیاکە کردووە کە زانیارییەکانی ڕێگاکە نوێ بکاتەوە.

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد