true
true
true
چیرۆکێک سەبارەت بە چۆنیەتی دروست بوونی “سیاچەمانە”، یەکێک لە شێوەکانی مۆسیقای کوردی سیاچەمانە/سیا(ڕەش) + چەم(چاو) + انە سەردەمانی زوو لە ناوچەی هەورامان حاکمێک، حوکمڕانی دەکرد کە زۆر حەزی لە گۆرانی و ئاواز بووە.ژنی حاکم، ژنێکی چاوڕەش و شۆخ و شەنگ دەبێ. ڕۆژێک حاکم ئەمر دەکات باشترین گۆرانیبێژەکانی ناوچە، کۆ بکەنەوە تاکوو لەناویاندا باشرینەکەیان هەڵبژێرێت […]
false
چیرۆکێک سەبارەت بە چۆنیەتی دروست بوونی “سیاچەمانە”، یەکێک لە شێوەکانی مۆسیقای کوردی سیاچەمانە/سیا(ڕەش) + چەم(چاو) + انە سەردەمانی زوو لە ناوچەی هەورامان حاکمێک، حوکمڕانی دەکرد کە زۆر حەزی لە گۆرانی و ئاواز بووە.ژنی حاکم، ژنێکی چاوڕەش و شۆخ و شەنگ دەبێ. ڕۆژێک حاکم ئەمر دەکات باشترین گۆرانیبێژەکانی ناوچە، کۆ بکەنەوە تاکوو لەناویاندا باشرینەکەیان هەڵبژێرێت […]
چیرۆکێک سەبارەت بە چۆنیەتی دروست بوونی “سیاچەمانە”، یەکێک لە شێوەکانی مۆسیقای کوردی
سیاچەمانە/سیا(ڕەش) + چەم(چاو) + انە
سەردەمانی زوو لە ناوچەی هەورامان حاکمێک، حوکمڕانی دەکرد کە زۆر حەزی لە گۆرانی و ئاواز بووە.ژنی حاکم، ژنێکی چاوڕەش و شۆخ و شەنگ دەبێ. ڕۆژێک حاکم ئەمر دەکات
باشترین گۆرانیبێژەکانی ناوچە، کۆ بکەنەوە تاکوو لەناویاندا باشرینەکەیان هەڵبژێرێت و ببێت بە گۆرانیبێژی کۆشکی حاکم. پاش کۆبوونەوی گۆرانیبێژەکان کێبەرکێیەک ڕێ دەکەوێت و له ئاکامدا لاوێکی دەنگ خۆش و قنج و قیت بە باشترین گۆرانیبێژ هەڵدەبژێریەت.پاش ماوەیەک گۆرانیبێژە لاوەکە شێت و شەیدای ژنی حاکم دەبێت و ژنەش ئەوین و خۆشەویستیی خۆی لێ ناشارێتەوە.
ڕوژ لە دوای ڕۆژ ئەم دوانە زیاتر عاشقی یەک دەبن، لاوەکە تا دێت گۆرانی جوانتر و نوێ دەچڕێ و ناوەڕۆکی گۆرانییەکانی، سۆز و خۆشەویستی ژنەکەی حاکم دەبێت. دەرەنجام ڕۆژێک پاسەوانەکان بەم کەین و بەینەی نێوان گۆرانیبێژ و ژنی حاکم، دەزانن و حاکم، لەم بەسەرهاتە ئاگادار دەکەنەوە.
حاکم زۆر تووڕە دەبێت و ئەمر دەکات تاکوو گۆرانیبێژ لە چاڵێکی تەنگ و تاریکدا بەند بکرێت.
گۆرانیبێژ شەو و ڕۆژ له چاڵی تەنگ و تاریکدا، خەریکی گۆرانی وتن دەبێت و بە هۆی دەنگە خۆشەکەیەوە پاسەوانەکان ڕێزی لێ دەگرن و ئەشکەنجەی نادەن! شەوێک لەکاتی گۆرانی وتندا، لەناکاو شێوەیەکی نوێ لە گۆرانی وتن دەدۆزێتەوە و بە دەنگە پڕ لە سۆزەکەی دەیخۆێنێت. ئەو شێوە گۆرانی وتنە هێندە کاریگەری لەسەر پاسەوانەکان دەبێت کە هەیتاهەیتا داوای لێدەکەن کە ئەو گۆرانییە دووپات بکاتەوە! عاقیبەت بە حاکم ڕادەگەیێنن کە بەندکراو شێوەیەکی نوێ لە گۆرانی داهێناوە کە گەلێک بە دڵەوە دەنیشێت.
بەندکراو دەبەنە حوزووری حاکم و بەپێی ئەمری حاکم دەست دەکات بە گۆرانی وتن. گۆرانییەکە لەسەر هەستی حاکم کاریگەریەکی زۆری دەبێت بۆیە لێی دەپرسێت کە ناوی ئەم جۆرە گۆرانی وتنە چیە؟ ئەویش دەڵێ: “سیاچەمانە” حاکم کتوپڕ چاوی ڕەشی ژنەکەی دێتەوە بیر و بە تووڕەییەوە بڕیار دەدات کە بە دڕندانەترین شێوە گۆرانیبێژەکە بکوژن.
گورانیبێژەکە لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا تا دواهەمین هەناسەی، سیاچەمانە بۆ ژنی حاکم دەخوێنێت.
“مەحیا میکائیلی”
true
true
true
شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید
- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد