لە ساڵی ۱۳۴۲ی هەتاوی (۱۹۶۳ی زایینی) لە ناوچەی گەورەی هەوشار لە ئاوایی چۆپلو سەربەشارستانی تیکاب,(پارێزگای ورمێ) چاوی بە دونیا هەڵێناوە و لە دایک بووە . دوای تێپەر بوونی چەن ساڵێک دەچێتە قوتابخانە و بە داخەوە بەهۆی بارودۆخی ئەودەم خوێندنی زۆر نەبردوەتە پێش و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی دەخوێنێت. بە پێی ڕێوڕەسمی کۆن هاوتا لە گەڵ […]

  

لە ساڵی ۱۳۴۲ی هەتاوی (۱۹۶۳ی زایینی) لە ناوچەی گەورەی هەوشار لە ئاوایی چۆپلو سەربەشارستانی تیکاب,(پارێزگای ورمێ) چاوی بە دونیا هەڵێناوە و لە دایک بووە . دوای تێپەر بوونی چەن ساڵێک دەچێتە قوتابخانە و بە داخەوە بەهۆی بارودۆخی ئەودەم خوێندنی زۆر نەبردوەتە پێش و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی دەخوێنێت. بە پێی ڕێوڕەسمی کۆن هاوتا لە گەڵ […]

لە ساڵی ۱۳۴۲ی هەتاوی (۱۹۶۳ی زایینی)
لە ناوچەی گەورەی هەوشار لە ئاوایی چۆپلو سەربەشارستانی تیکاب,(پارێزگای ورمێ) چاوی بە دونیا هەڵێناوە و لە دایک بووە .
دوای تێپەر بوونی چەن ساڵێک دەچێتە قوتابخانە و بە داخەوە بەهۆی بارودۆخی ئەودەم خوێندنی زۆر نەبردوەتە پێش و تا پۆلی پێنجی سەرەتایی دەخوێنێت.
بە پێی ڕێوڕەسمی کۆن هاوتا لە گەڵ گەورەکان دەچێتە ناو کۆبوونەوەکان و شەونشینی … هەر لەو تەمەنە بچووکە خولیای گۆرانی کوردی دەبێت و جاروباریش گۆرانی دەڵێت . تا ئەوەیکە خاڵی(بەڕەحمەت بێ) زۆری پێخۆش دەبێ و دەڵێ کەتۆ دەنگت خۆشە و گۆرانی جووان دەڵێی.
ئەوە دەبێتە هۆی ئەوە کە گۆرانی بڵیتەوەو پەرەی پێ بدات ئاوازی ناوچەی هەوشار بە جوانی ئەدابکات.
ئەو دەم کە وەک ئێستا پێشکەوتن نەبوە چەن بەرهەمێک بۆ ناوەندە بڵاوکراوەکانی گۆرانی تۆمار دەکات و شریتەکان دەست بە دەست دەڕۆن و ناوبانگ پەیدا دەکات.
دەنگێکی جوان و خاوێن دەبێتە هۆکار تا تۆمارگاکان شارەکانی دەوروبەریش بەشدار بن .
یەکەم بەرهەمی(ئەلبۆمی) بە ناوی #سەیزادە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ۱۳۷۰ لە بۆکان لەتۆمارگای جەواهێری تۆمار دەکرێ
مامۆستا عوسمانە سور ,سەید قادر بەرزەنجی و عەلی عابدی هاوکاری موزیک دەبن و زیاتر لە بیست گۆرانی پێکەوە تۆمار دەکەن.
لە بەرهەمە کۆنەکانی دەتوانین ئاماژە بدەین بە
سەیزادە
دور لە وەتەن
یار غەزەڵ
هەر من مامەوە
ئاخ لەجەوانی
لەیلا
با بمرم بمرم
ڕان
خاڵۆ ڕێبوار
ئاخ لە مینالێ
کراس ڕەشێ
کاڵی گیان کاڵی
ئەرێ یار
خانمە بۆکانی
ئامینە بەلارو لەنجە و… دەیان گۆرانی و ئاوازی دیکە .
دوای ئەوەی لەهەوشارەوە کۆچ دەکات بۆ بۆکان دوای چەن ساڵێک یەکەمین بەرهەمی تەسویری لە ساڵی۱۳۸۵ بە هاوکاری چەن موزیک ژەنێک تۆمار دەکات و بە یەکێک لەو گۆرانیانە زیاتر ناوبانگ پەیدا دەکات
گۆرانی ئای خەم وەی خەم کە یەکەم جار خوالێخۆشبوو کاک حەمە کێلەشینی وتوویەتی . هەر لەوساڵەدا دەبێت کە بانگێشت دەکرێت بۆ شاری سەردەشت لە فیستڤاڵێک بەشداری دەکات و چەن گۆرانیەک دەڵێت . چەن ساڵ دواتر بانگێشت دەکرێ بۆ کوردستانی عێراق لە شاری سەلاحەدین لەکاناڵی کوردستان تی وی میوان دەبێت چێژو تامێک تایبەت بە گۆرانی ناوچەی هەوشار و موکریان دەبەخشێتە خەڵکی کوردستانی عێراق . وا دەبێت کە لە باشوریش خولیای دەنگ و ڕەنگی دەبن و وهەتا ئێستاش لە بۆنەجیاوازەکان دا هەر بانگێشت دەکرێ.
تا ئێستا زیاتر لە سەدان گۆرانی وتووە و هەندێکیان تایبەت بەخۆین و خۆیان ئاوازی بۆ داناون .
هونەرمەند حسێن خاڵدار توانایەکی تایبەتی هەیە لە ئەدای مەقام و غەزەڵ وتن دا لە ساڵی ۱۳۸۵ یەکەمین مەقامی بە ناوی #بەختی_ناهەموار کە شێعری مامۆستا قانعە تۆمار دەکات .

 

بە وتەی خۆیان زیاتر خولیای مەقام و گۆرانیە غەمگینەکانن تا گۆرانی سەریع و ڕیتمی توند .
بەڵام دەنگی دڵنشینی وای کردوە تا هەموو جۆرە گۆرانیەک بە دەنگی بەڕێزیان خۆش بێتە گوێ و ئارامی ببەخشێتە رۆح و ڕەوانمان .
چەن ساڵێک لەوەپیش لە تەلەویزیۆنی سنە بۆ شەوی چلە بانگێشت دەکرێ و دوابەدوای ئەو چەن جارێک میوانی کاناڵی تەلەویزیۆنی سەحەری کوردی تاران دەبێت و چەن گۆرانیەکیش لەو دوو کاناڵە تۆمار دەکات .
هەروەها لە کاناڵی ان آر تی سلێمانی عێراق میوانی تایبەت دەبێ و چەن ئاوازێک دەڵێتەوە کە سەرچاوەی هەموو ئەمانە لە #یوتیوب پەیدا دەبێ.
دوهەم فیستیڤاڵ لە شاری مەریوان دەبێت و سێهەمیان لە ئاوای گولێ شاری پێنجوێن لە کوردستانی عێراق .
هەرەوها لە ڕادیۆتاکسی سلێمانی و کاناڵی دمۆکراسی بانگێشت دەکرێ و بە عام خەڵکی کوردستانی عێراق خولیای دەنگی ئەم هونەرمەندەن .
بێ شک دەتوانین بڵێن خاوەن دەنگێکی تایبەتە لە هەوشار و هەوشاری لەم سەردەمە ناساندوە بە ناوچەکانی دەوروبەریش .
هەندێک لەو گۆرانیانە کە بە دەنگی ئەم هونەرمەندە تۆمار کراوان و لای خەڵک زۆر تایبەتن :
ئامۆزا گیان
راوچی
سەوزە
خاڵ خاس خەرامان
ئاخ لە پەروانە
بارانە
زڵێخام زەردە
غەزەلی لاوە
با بردی
بەختی خەواڵوو شێعری خۆیان
دەسماڵێک بێنن
نیزام
هەوری لەکۆڵ
ئای شل
لای لایە
بەیان بەیان
ئای خەم
کراس ڕەشێ
کەژەوان
خاکەکەی هەوشار
ئاهی دەرون
خەوم بینی مەقام
لەیلێ ومەجنوون مەقام
دەڵێم گەڕێ مەقام
وەسیەت مەقام
یارم خەڵکی کەرکوکە
نییە لەماڵ مامۆستا حەسەن زیرەک
ئەرێ ناز مامۆستا حەسەن زیرەک
باوابێ مامۆستا حەسەن زیرەک
شەدەلار مامۆستا حەسەن زیرەک
بەگیانی خۆم بەگیانی خۆت هونەرمەند میدیا حسێن
هونەرمەند حسەین سافی ناسراو بە خاڵدار لە شاری بۆکان نێشتەجێن وخاوەنی پێنج منداڵە .
هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ ئەم هونەرمەندە ئازیزە و هەموو هونەرمەندانی فولکلۆری کوردی .

دسته بندی: تصویری, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد