ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر كۆمەڵكوژییەكەی پاریس، بەڕێوەبەری دەوڵەتی فەڕەنسا یان بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری قێزەون لەبەرچاو دەگرێت، یان یاسا جێبەجێ دەکات. بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز وتی: ئاشکرایە، کە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس وەک کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن میتەوە […]

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایدەگەیەنێت، لەسەر كۆمەڵكوژییەكەی پاریس، بەڕێوەبەری دەوڵەتی فەڕەنسا یان بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری قێزەون لەبەرچاو دەگرێت، یان یاسا جێبەجێ دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز وتی: ئاشکرایە، کە کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس وەک کۆمەڵکوژی ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣ لەلایەن میتەوە پلانی بۆ دانراوە، هەرگیز قبووڵی ناکەین، کە خەڵکی بێ چەک و بێ بەرگریمان، بە شێوەیەکی نامرۆڤانە بکرێنە ئامانج، بە دڵنییاییەوە لێپرسینەوەیان لێدەکەین.

قەرەیلان دەڵێت: دەوڵەتی فەڕەنسا ناچارە، کە ئەنجامدەرانی هەردوو کۆمەڵکوژی پاریس لەماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا ئاشکرا بکات، پێویستە حکومەت تاوانباران ئاشکرا بکات.

هەورەها وتیشی: نابێت لەسەر حسابی تاریک و بەرژەوەندی قێزەونی ئابوری، کە بوونە هۆکاری کۆمەڵکوژی ٢٠١٣ بمێنێتەوە، بەڕێوەبەری دەوڵەتی فەڕەنسا لەم رووەوە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە، یان بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری قێزەون لەبەرچاو دەگرێت، یان یاسا جێبەجێ دەکات، لەم کاتەدا ئەم دوو بژاردەیەی هەیە، زۆر ئاشكرایە، کە نزیکایەتیەکی راست و دادپەروەرانە نەبێت، دەوڵەتی فەرەنسا بەرپرسیاری دەبێت.

ڕۆژی ٢٣ی كانونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەلایەن كەسێكەوە هێرش كرایە سەر ناوەندی كلتوری ئەحمەد كایا و بەوهۆیەوە سێ كەس گیانیان لەدەستدا، كە یەكێكیان ئەنامی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكەبوو، هەر لە سەرەتایی ڕووداوەكەدا، كەجەكە توركیای بە ئەنجامدەری هێرشەكە تۆمەتبار كرد.

دسته بندی: بین الملل برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد