دوو کورتە شێعری

ڕۆژین حسێنی – سەقز (پێبکەنە) بەرەو ڕووی نەهاتی ژیان سینگی خۆت بکە بە قەڵغان بیری خۆت بکە بە هێز و شمشێریشت بە پێکەنین پێبکەنە پێبکەنە هەتا دێوی ناهومێدی بە سێحری هومێد و هیوا لە چرای جادودا دیل کەی پێبکەنە بەڵکوو ڕەشەبای خەم ڕەنگی خۆی بگۆڕێ و قین بتۆرێ و بەیان شنەی ژیان هەڵکا گەر بە […]

ڕۆژین حسێنی – سەقز

(پێبکەنە)

بەرەو ڕووی نەهاتی ژیان
سینگی خۆت بکە بە قەڵغان
بیری خۆت بکە بە هێز و
شمشێریشت بە پێکەنین
پێبکەنە
پێبکەنە هەتا دێوی ناهومێدی
بە سێحری هومێد و هیوا
لە چرای جادودا دیل کەی
پێبکەنە
بەڵکوو ڕەشەبای خەم ڕەنگی خۆی بگۆڕێ و
قین بتۆرێ و
بەیان شنەی ژیان هەڵکا
گەر بە ڕووی دونیا پێکەنی
قوڵەنگی فەرهادە دەنگت
رێـبازێ تا دڵی ئاسمان هەڵدەکەنی

(کرنوشی شەیتان)

ئەو کاتە بوو چاوی گەردوون
رووسووری و پاکی هەڵوەراند
رۆحی مرۆڤ بەزەیی و ڕوحم و ویژدانی
لە تان‌و‌پۆی خۆی هەڵوەشاند
سەتان جلیان بە زۆرداری
لە بەر ئایین و دین کرد و
هەزاران قیبلەیان خوڵقاند
دەستی نزا ڕووی لە ئاســمان وەرگێڕا،
لەبیرمان چوو، کە خاک و خۆڵ میراتییە و
ئێمەیش ئەیدەین بە میراتی،
ئەستۆی مێژوو لە تەوقی غەدر و
خیانەت تا مەحشەر نابێ نەجاتی
ئێستا شەیتان هەموو رۆژێ
کڕنوش لەبۆ ئـادەم دەبا
ئەڵێ تــۆ پێش من ئاگری و
پێــش من وێــران ئەکەی دونــیا.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد