ئامادەکردنی ڕەسووڵ عەزیزی برای هونەردۆست و خاوەنمرخ کاکە نەجمەددین ئەنیسی _ خودا بە ئەدەبیاتی کوردی بهێڵێ _ ڕۆژێک وەک فریشتەی بەختوهات لە کەرەج کە بۆ من وەک چزیرگەیەکی چۆلوهۆل وایە پەیدا بوو. دیوانی شێعری کاکە سەید (کامیلی) لە بن باخڵدا بوو کە لێی بڕوانم و بیروڕای خۆمی لە سەر دەربڕم. قسێکی سەیر بوو. منی […]

  

  ئامادەکردنی ڕەسووڵ عەزیزی برای هونەردۆست و خاوەنمرخ کاکە نەجمەددین ئەنیسی _ خودا بە ئەدەبیاتی کوردی بهێڵێ _ ڕۆژێک وەک فریشتەی بەختوهات لە کەرەج کە بۆ من وەک چزیرگەیەکی چۆلوهۆل وایە پەیدا بوو. دیوانی شێعری کاکە سەید (کامیلی) لە بن باخڵدا بوو کە لێی بڕوانم و بیروڕای خۆمی لە سەر دەربڕم. قسێکی سەیر بوو. منی […]

 

ئامادەکردنی ڕەسووڵ عەزیزی

برای هونەردۆست و خاوەنمرخ کاکە نەجمەددین ئەنیسی _ خودا بە ئەدەبیاتی کوردی بهێڵێ _ ڕۆژێک وەک فریشتەی بەختوهات لە کەرەج کە بۆ من وەک چزیرگەیەکی چۆلوهۆل وایە پەیدا بوو. دیوانی شێعری کاکە سەید (کامیلی) لە بن باخڵدا بوو کە لێی بڕوانم و بیروڕای خۆمی لە سەر دەربڕم. قسێکی سەیر بوو. منی هەژار بیروبڕوام لەسەر چاکی و خراپی شێعری سەید (کامیل)دەربڕم، چی بەسەر چییەوە؟

باوەڕ کە وەک بە شوانێکی شارەزووریی دنیانەدیو بڵێی دا تۆخوا دەربارەی نالی و مەولەوی تاوەگۆزی، بیروڕای خۆت دەرببڕە. بەڵام چۆن دەڵێم نا؟ هەلێکی وا باشم بۆ هەڵکەوێ کە من کۆمەڵە هەڵبەستی (کامیل شا) کە عومرێکە بە ئاواتی دیتنیانم، دەستی داوە و دەتوانم بە ڕاشکاوی بیانخوێنمەوە، چۆن لە دەست خۆمی ئەدەم…! مەسەلی کوردییە دەڵێن ( تا نەسیمێک نەبێ هەژارێک بە ئاوات ناگات).

 

سەرت نەیەشێنم، ئەو بۆی جێ هێشتم و من شانم لێ داخست سەرلەبەرم خوێندەوە، یان دەبێ بڵێم شەو و ڕۆژێکی ڕەبەق لە ناو بەهەشتێکدا ژیام کە سۆفی و دەروێشیش هەر بە ئاواتی شتێکی وان و نایگەنێ.

شێعر و هەڵبەستی (کامیل شا) نیازیان بەوە نییە من و سەد من و نیومنی وەک من بڵێن باشە، نەخێر عەتر خۆی دەردەخا و پێی ناوێ عەتار بە تەڵاق و سوێندانەوە ڕەش بێتەوە کە عەتری چاکە.

 

هەرکەس هەروا تۆزقاڵێک بەقەد چاوی مێروولە، مرخی شێعری هەبێ و ئەدەبناس بێ، دەزانێ سەید (کامیل) چۆن پەڕیوەتە سەر چڵەپۆپە و لە گۆمی ئەدەبیاتی زمانی کورددا چۆن مەلەوانێکی تاقانەیە، بەڵام فزوولی هەڵم دەگرێ لە ناو هەڵبەستەکانیدا دەمەوێ بەرانبەرییەک بکەم و بڵیم بەرانبەر بە بیروڕای خۆم فڵانەم لە فڵانە پێ جوانترە کەچی هەمووشیان لە جوانیدا بێوێنەن.

 

بە بیروڕای من هیچ بوێژێکی کورد وەک کاک کامیل ناتوانێ بەهاری کوردەواری وێنە بگرێ، سەیریش نییە؛ ئەو پیاوە هەموو تەمەنی لە لادێ و لە کوێستانی کوردستان ژیاوە و زەینی زۆر ڕوونە و هەرچی دەیبینێ دەتوانێ لە مێشکدا بێ کەموکەسری عەنباری بکا و زۆر بە ئامانوزامان نیشانمانی بداتەوە.

 

واتە ئەگەر دەسەڵاتم بوایە ، حوکمم لێ دەکرد بە لانی کەم هەموو بەهاران سەفەرێکی ناو هەوارچییان بکا و وەکوو مێشەنگوین شیرە لە گوڵان هەڵمژێ و بە هەنگوینی بمانداتەوە، بەڕاستی کەس وای لێ نازانێ؛ ئەمما ئەگەر دەڵێم لەو بارەوە زۆر زەبربەدەستە، مانای وانییە کە لە غەزەل و شێعری نیشتمانیدا بەجێماوە، ماڵم قەبرە هەرچی گوتوویە مەحشەری کردووە و خۆێندەوارانی ئەدەبپەروەر و دوڕناس دەزانن کە سەید (کامیل) زۆر شاعیرێکی کەموێنەیە و ئیحتیاجی بە پیداهەڵدانی من نییە….

 

لە خوام تەڵەبە مەرگی نەبینم و لە خوام تەڵەبە بتوانێ پتر ئەدەبیاتی کورد گەشە پێبدا. ئامین یا ڕەببەلعالەمین.

 

شاگردێکی بچووکی سەید کامیل

عەبدوڕڕەحمان ( هەژار)

کەرەج ۱۳٦٤/۹/۱٨

 

 

 

سەرچاوە: دیوانی ئاوات، لەسەرنووسین و ئامادەکردنی سەیید نەجمەدینی ئەنیسی، ١٣٦٦هەتاوی، ناشر سید نجم‌الدین انیسی

دسته بندی: جامعه, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد