سەید مەسعوود سەعیدی بەڕێز «سەید ئەسعەد قوڕەیشی» برای مامۆستای نەمر «سەید ڕەحیم قوڕەیشی» کە بە ھۆی پەیوەندی نزیکی کاکی لە گەڵ ھونەرمەندانی ناوداری موکریان، بیرەوەری باشی لە ناو دڵدایە وەک پارێزەری ئەم بیرەوەرییە بۆی گێڕامەوە : مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ کە ھاوکات مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو، ھەواڵی دڵتەزێنی ھێرشی دڕندانەی ھێزی ئاسمانی ڕژێمی بەعس بۆ […]

  

سەید مەسعوود سەعیدی بەڕێز «سەید ئەسعەد قوڕەیشی» برای مامۆستای نەمر «سەید ڕەحیم قوڕەیشی» کە بە ھۆی پەیوەندی نزیکی کاکی لە گەڵ ھونەرمەندانی ناوداری موکریان، بیرەوەری باشی لە ناو دڵدایە وەک پارێزەری ئەم بیرەوەرییە بۆی گێڕامەوە : مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ کە ھاوکات مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو، ھەواڵی دڵتەزێنی ھێرشی دڕندانەی ھێزی ئاسمانی ڕژێمی بەعس بۆ […]

سەید مەسعوود سەعیدی

بەڕێز «سەید ئەسعەد قوڕەیشی» برای مامۆستای نەمر «سەید ڕەحیم قوڕەیشی» کە بە ھۆی پەیوەندی نزیکی کاکی لە گەڵ ھونەرمەندانی ناوداری موکریان، بیرەوەری باشی لە ناو دڵدایە وەک پارێزەری ئەم بیرەوەرییە بۆی گێڕامەوە :
مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ کە ھاوکات مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بوو، ھەواڵی دڵتەزێنی ھێرشی دڕندانەی ھێزی ئاسمانی ڕژێمی بەعس بۆ سەر شاری بانە لە ڕێکەوتی ۱۵ ی جۆزەردان دڵی ھەر مرۆڤێک بەتایبەت گەلی کوردی ھەژاند.
لە ھەر شار و گوند و گەڕەک و شەقامێکی کوردستان، باس باسی ئەم ڕووداوە بوو. دکتۆر و پەرەستارەکان لە زۆربەی خەستەخانەکانی شارەکانی پارێزگای کوردستان بریندارانی ئەم هێرشە دڕندانەیان دەرمان دەکرد. ڕۆژ بە ڕۆژ ئاماری گیانبەختکراوان بەرزتر دەبوو.
خەڵکی کورد ڕەشپۆشی بووکی سووری ئاربابا بوو. ئێوارەیەک لە نزیکەی ئێستای ڕۆژنامەفرۆشی سەیدی ھەڵکەوتوو لە مەیدانی مەنگوڕ، ھاورێی چەند برادەرێک ڕاوەستا بووم کە لە ناکاو مامۆستا ھێمن بە ڕواڵەتێکی پەشۆکاو لێمان نزیک بووەوە.
مامۆستا ڕوانییە ئەم لا و ئەو لای و پاشان چەلەنگێکی ڕۆنی بەتاڵی دۆزێوە و لە سەری ڕاوەستا. جەماوەر کە ئەم کردەوەیان لە مامۆستا ھێمن بینی زانیان کە مامۆستا قسەیەکی پێیە و ھەر بۆیەش لە دەوری کۆ بوونەوە.
مامۆستا زۆر پەشێو و ئاڵۆز بوو. کەوا پانتۆڵی لە بەر دابوو و سۆرانی بەستبوو . کاتێک جەماوەر بێدەنگ بوو مامۆستا بە چاوێکی پڕ لە فرمێسک و دەنگێکی ئاڵۆز و دڵێکی پڕ لە خەم لاپەڕێک بە دەست و دەستەکەی دی ڕاداشت و ھەستی خۆی بە شێعرێک ئاوا دەر بڕی :
بانە وێرانە جگەر بریانە
لەش سڕە دڵ پڕە چاو گریانە
بەم بەھارە گوڵی وەی پەڕپەڕ بوو
وا بە دەردی خەزەڵی پاییز چوو
جەرگی مێلاقە لە داخان ڕەش بوون
ئەشکی شلێرە وەریووە گەش بوون
پیرسولەیمان خەمی دیکە نابا
سیسە دار و دەوەنی ئاربابا
ئەوی شین ماوەتەوە شین گێڕە
ھەر گەڵایەکی ھەزاران دێڕە
میگ و میراژ بە ھاوکاری یەک
چوونە سەر خەڵکی ھەژاری بێ چەک
زۆر بە ڕەق تر لە قەراری جاران
بانە وێرانە کرا بۆمباران
ھەر چی خانوو بوو لە نزم و بەرزی
وەک دڵی عەسکەری بەعسی لەرزی
ھەر بە زار سووکە دەڵێن شەسەت کەس
یا نەما یا نا بە حاڵ ماویە نەفەس
مێشکە پڕژاوە لە نێو خۆڵ و خاک
لەت و پەت بوون لەش و ئەندامی پاک
چۆڵەمە، دیزەڵە، ئەژنۆ دەرچوو
ماڵ نەما، یان نەڕما نا سەر چوو
دەست پەڕی مۆرە شکا، سینەش چاک
ژنی پاک ڕۆیی، بڕا پیاوی چاک
باش بزانە گەلی دوورناسی ورد
ئەوەیە ھەر حەقی ئەفلەق بۆ کورد
مامۆستا هێمن کە سۆرانی ئاوەڵڵا کردبوو کاتێک دەستی بۆ ئەم لا و ئەو لا ڕادەداشت دەتکووت ڕێبەری ئۆرکێستری سەمفۆنیایە بەڵام سەمفۆنیایە ی ئەمرۆ سەمفۆنیایەکی پڕ لە تراژێدی بوو.تراژێدێکی بێ کۆتایی.
چەند کەس لە جەماوەری بەشدار لەم کۆبوونەوە بە شیوەن و گریان مۆسیقای تاسەبارییان بۆ هۆنراوەی مامۆستا هێمن ژەنی.
مامۆستا پاشان نەیتوانی کوڵی ناو دڵی بشارێتەوە و بە چاوی پڕ لە فرمێسک ئەم شوێنەی بەجێ ھێشت.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد