شۆڕش ئەمین زادە ڕۆژێکی ساردی پاییزی لە دووکان دانیشتبووم و کتێبی دایکم دووجار گریای دوکتۆر یۆنسیم ئەخوێندەوە ، دڵم غەمگین و کێوێک لە خەم و خەفەت لەسەر ڕۆحم قورسایی ئەکرد، لە ناکاو خزمێکم هاتە ژوورەوە و دنیای خۆشی منی شێواند و کەوتە نێوان من و چیڕۆکەکەی دوکتۆر یۆنسی ـــ سڵاو شۆڕش ـــ سڵاو خالید فەرموو […]

  

شۆڕش ئەمین زادە ڕۆژێکی ساردی پاییزی لە دووکان دانیشتبووم و کتێبی دایکم دووجار گریای دوکتۆر یۆنسیم ئەخوێندەوە ، دڵم غەمگین و کێوێک لە خەم و خەفەت لەسەر ڕۆحم قورسایی ئەکرد، لە ناکاو خزمێکم هاتە ژوورەوە و دنیای خۆشی منی شێواند و کەوتە نێوان من و چیڕۆکەکەی دوکتۆر یۆنسی ـــ سڵاو شۆڕش ـــ سڵاو خالید فەرموو […]

شۆڕش ئەمین زادە

ڕۆژێکی ساردی پاییزی لە دووکان دانیشتبووم و کتێبی دایکم دووجار گریای دوکتۆر یۆنسیم ئەخوێندەوە ، دڵم غەمگین و کێوێک لە خەم و خەفەت لەسەر ڕۆحم قورسایی ئەکرد، لە ناکاو خزمێکم هاتە ژوورەوە و دنیای خۆشی منی شێواند و کەوتە نێوان من و چیڕۆکەکەی دوکتۆر یۆنسی
ـــ سڵاو شۆڕش
ـــ سڵاو خالید فەرموو
ـــ زۆر کاتت ناگرم ، هاتووم قسەیەکت لەگەڵ بکەم و بڕۆم
ـــ بەخێر بێن ، فەرموو
ـــ کاکە گیان ئەم کارە هەڵانە چین تۆ ئەی کەی؟
ـــ چیم کردووە؟
ــ چیت کردووە!؟ خاڵی ئەو کچە هاتووە بۆ لات بۆ بێڕێزیت پێ کردووە؟
ـــ جا بۆ ئەو بەڕێزەوە لەگەڵم دواوە تا منیش بەڕێزەوە وڵامی بدەمەوە؟
ـــ تۆ ئەگەر مادام ئەو کچەت خۆش ئەوێ ئەگەر تێیشیانهەڵدایتایە نەدەبوو هیچت بگووتایە
ـــ وەڵڵا خالید گیان من وانیم ، کەسێک ڕێزم لێ بگرێ بەڕێزەوە وڵامی ئەدەمەوە و کەسێکیش بێحورمەتیم پێ بکات دیسان هەر وەک خۆی حورمەتی لێ ئەگرمەوە
ـــ ئاخر ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە تۆ کەسێکی لووتبەرزی ئینا قەیچێکە با خاڵی دوو شەقیشی تێهەڵدایتایە ئەتوایتەوە؟
ـــ نەئەتوامەوە؟ نەئەشکام؟ ئەوجا تاوانم چییە تا بێن تێمهەڵدەن؟ فەقەت لەبەر ئەوەی کە بە دڵێکی خاوێنەوە من کچی ئەوانم خۆش ویستووە؟ ئەی چەند جار نەچووم بۆ داوای؟ ئەی چەند جارم خوازبێنی لێ نەکردووە و نیشانم نەداوە کە من ئامانجم پاک و خاوێنە؟
ـــ کاکە خۆت مەخەڵەتێنە بەو قسانە ، چون تۆ لەسەرەتاوە حەزت لە کچی ئەوان کردووە ئیستا لێت بەقینا کەوتوون و ڕقیان لێتە و ئەمەیش تەنیا یەک ڕێگە چارەی هەیە
ـــ فەرموو
ـــ وەره پێکەوە ئەچین بۆ دووکانی باوکی ئەم کچە
ــ دەی
ــ تۆ لەوێ سڵاو بکەو و خۆت بخەرە سەر کەوشەکانی و بڵێ من هەڵەم کردووە ئێوە بمبوورن
ـــ زۆرت بێجا فەرموو
ـــ ئەشا ئەم کەرە!!!
ـــ ئێ برا ئەوەی تۆ ئەیڵەی خۆ چکۆلە کردنەوەیە ئیتر من چۆن کاری وائەکەم؟
ـــ تۆ تۆزێ ئاقڵ بە و بێستە بزانە چیت پێ ئەڵێم
ـــ دەی باشە فەرموو
ـــ کاکە گیان ئەوە خۆ چکۆلە کردنەوە نییە
ـــ ئەی چی پێ ئەڵێن؟
ـــ ئەوە نیشانەی تەوازووعە ، نیشانەی گەورەییە، من بم لە جێی تۆ دائەمووکێمەوە دەستی باوک و برا و خاڵەکەی ماچ ئەکەم و تەنانەت کەوشەکانیشیان ماچ ئەکەم تا بەڵکوو تۆزێ دڵیان نەرم ببێ ، تۆ پێویستە نەرم بی لەم کاتەدا کاکە گیان ، ئەگەر ئەو کچەت ئەوێ تێیشتهەڵدەن هیچ مەڵێ لە ئاخردا خۆیان پەشێمان ئەبنەوە براکەم
ــ بە چ قیمەتێک ئەم پەڕۆ شینە بەسەر شانمدا بدەم؟
ـــ بە قیمەتی بەدەست هێنانی ئەو کچەی کە چەند ساڵە حەز لەیەک ئەکەن و ناتدەنێ.
خالید بە هەر زمانێک بێ ڕازی کردم و قەرارمان وابوو دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە پێکەوە بڕۆین بۆ لای ئەم خەزوورەی ئیستام و من پێڵاوەکانیان ماچ کەم و لێیان وەپاڕێم تا ئەوان بەهارم بدەنێ.
لە پاش ڕۆشتنی خالید بیری بەهار کەوتمەوە و شەپۆلێک لە خەم دیسان خۆی بەسەر ڕۆحمدا ماڵی و خۆی سەپاند ، بیری هەموو ئازارەکانی بەهار کەوتمەوە و ئازارەکانی خۆم لەبیر چوونەوە بەڵام ئەوەی خالیدیش ئەیوت زۆر بۆم سەخت و دژوار بوو . بچم و بکەومە سەر پێڵاوەکانی باوکی و بڵێم بمبەخشن و غەڵەتم کرد و بگریم و بپاڕێمەوە؟!
وام لێ هاتبوو نەمدەزانی چ کارێک دروستە و چ کارێک هەڵەیە ، خوایە گیان بڵەی من لە هەڵەدا بم یا خالیدی خزمم؟ یانی بچم و بکەومە سەر پێڵاوەکانیان؟! ئاخر خوایە چۆن بچم؟ چۆن ئەتوانم ئەو کارە بکەم؟
وڵامێکم نەبوو بۆ پرسیارەکانم و دیسان بۆ لەبیر چوونەوەی خەم و خەفەتەکانم دەستمدایەوە کتێبی دایکم دووجار گریا ، لاپەڕەیەکم هەڵدا و چوومە لاپەڕەی دوایی و کە دیم دوکتۆر یۆنسی لە زمانی دایکی کوڕەکەوە کە ئامۆژگاری کوڕەکەی خۆی دەکات ئەڵێ«هیچکاتێک بۆ هیشتێک و لەبەرانبەر هیچکەسێکدا قەت قەت خۆت مەشکێنە»
کاریگەری ئەم قسەی دوکتۆر لە سەر ڕۆحم ئەوەندە زۆر بوو کە پتر لە دەجار ئەو وتە بەنرخەی دوکتۆرم خوێندەوە و هەر ئەو کات تەلێفوونی دووکانەکەم هەڵگرت و زەنگم لێدا بۆ خالید و وتم
ـــ ئەلۆ خالید
ـــ ئەلۆ شۆڕش ، چی ئەڵەی؟ شکور عاقڵ بووی؟
ــ هەر زۆر چاک
ــ دەی خوا شکوور کە کورتانەکەتم بۆ ڕاست کردیەوە ، ئیستا کارت چییە؟ بۆ زەنگت لێداوە؟
ــ بۆ ئەوەی پێت بڵێم بەقەی سەوەتەیەکت گوو خوارد پێشنیاری وام پێ ئەدەی چون من « هیچکاتێک و لە بەرانبەر هیچکەسێکدا و لەبەر هیشتێک قەت قەت خۆم ناشکێنم» تێگەیشتی؟؟؟
ئەوجا تەلێفوونەکەم داخست و بە چێژێکی زۆرترەوە درێژەم بە خوێندنی کتێبەکەدا

دسته بندی: جامعه, سایر, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد