* عەبدوڵڵا ئیسفەندیاری (بێزار) چاکم لە بیرە چوار پێنج سەر خێزان بووین. هەر کە بانگی بەیانی مەلا دەیکوت اللەاکبر بابم لە جێگا دەهاتە دەر و دەڕۆیشت و وەشوێن پەیدا کردنی نانێکی حەڵاڵ و نەمرنەژی دەکەوت. خۆمن نەگەیشتبوومە ئەو ڕاددەیە کە تێبگەم بابم نانی دەست دەکەوێ یا هەر ماندوو و برسی دێتەوە و وەردەکەوێ. من دەچوومە […]

  

* عەبدوڵڵا ئیسفەندیاری (بێزار) چاکم لە بیرە چوار پێنج سەر خێزان بووین. هەر کە بانگی بەیانی مەلا دەیکوت اللەاکبر بابم لە جێگا دەهاتە دەر و دەڕۆیشت و وەشوێن پەیدا کردنی نانێکی حەڵاڵ و نەمرنەژی دەکەوت. خۆمن نەگەیشتبوومە ئەو ڕاددەیە کە تێبگەم بابم نانی دەست دەکەوێ یا هەر ماندوو و برسی دێتەوە و وەردەکەوێ. من دەچوومە […]

* عەبدوڵڵا ئیسفەندیاری (بێزار)

چاکم لە بیرە چوار پێنج سەر خێزان بووین. هەر کە بانگی بەیانی مەلا دەیکوت اللەاکبر بابم لە جێگا دەهاتە دەر و دەڕۆیشت و وەشوێن پەیدا کردنی نانێکی حەڵاڵ و نەمرنەژی دەکەوت. خۆمن نەگەیشتبوومە ئەو ڕاددەیە کە تێبگەم بابم نانی دەست دەکەوێ یا هەر ماندوو و برسی دێتەوە و وەردەکەوێ.
من دەچوومە قوتابخانە و دەرسم دەخوێند. بەڵام لە ڕەنگ و شێوە و جل و بەرگ و کیف و پێڵاوم دەردەکەوت کە بنەماڵەیەکی هەژار و کرێنشینین. ماڵی تاناکۆڕا ئاوەدان بێ دایپۆشیبووین و لەڕووت و قووتی نەجاتی دابووین. هەرکە باسی خەرج و پوڵ و شت کڕین دەهاتە گۆڕێ بابم هەناسەیەکی هەڵدەکێشا و هەر ئەوەندەی دەکوت: شەرمەندەم. بەهەزار ناری عەلی قەڵەم و قازی نووسینی بۆ جێبەجێ دەکردم. قەتیش پێی‌نەدەکرا و نەدەپەرژا سەرئەوەی کە بێت لە مەدرەسە سەرێکم بدا و لە دەرس و دەورم بپرسێ. جاری وابوو بە دوو سێ ڕۆژ یەکترمان نەدەدی. چوون ئەو شـەوی دەما دەڕۆیی و شەقەی نێوەشەوێ دەهاتەوە.
ئاوا چەند ساڵێکمان تێپەڕ کرد و گەیمە دەورانی ڕاهنومایی.
باوکم وتی : بەشکم بۆخۆت بە شتێک بگەی و وەک منت لێ بەسەر نەیە. سەری خۆت داخە و دەرسی خۆت بخوێنە. دەست بە کڵاوەکەت دابگرە با با نەیبا. منیش کوتم: کڵاوی چی؟ خۆمن کڵاوم لەسەر دانییە. ئەویش کوتی: هەی‌هوو هەی‌هوو! من دەڵێم چی و تۆ دەڵێی چی. نەقڵکەیە. من دەڵێم نێرە و تۆ دەڵێی بیدۆشە.
منیش هەر توانیم بڵێم: حاشا ئەوە خێر و بیری ئەوەشم نەویست.
هاوپۆلەکانم زۆریان دەچوونە کلاسی تایبەتی دەرەوەی مەدرەسە بۆ باشتر فێربوونی زمانی بیانی و دەرسانێکی دیکە. منیش بە بابمم کوت: پوڵم دەیە و دەچم.
بابیشم لە جواب دا کوتی: شەرمەندەم. وشەی شەرمەندەی بابم، یانی پوڵ نییە.
ئەو وشەیە وشەی قەپات بوو.
ئاوا بە کەم و کوڕی و چەرمەسەرە و داخ و دەرد، دیپڵۆمم وەرگرت و بەشداری ئازموونی زانستگام کرد. مێشکم هەر ئەوەندەی لە توانا دابوو کە زانستگای پەیامی نوورم گرتبوو. دەی بابە پووڵی شاریەی دانشگام دەیە. ناچارم دەبێ تێی‌کەم و کار لە شەرمەندەیی دەرچووە.
بابیشم ئارەقێکی سارد و سڕ لە گنجەکانی نێوچاوانی ئاژن بوو. دەستی بـردە گرفانی و قابلوغێکی ڕەشی شڕ و وڕی دەرێنا و فڕێی‌دا بەردەمی من و کوتی: بیبە بزانە بەش دەکات.! هەموو تێڕمان برسێتی و قووڕەی زگمان زیاد دەکرد و بۆ زانستگام تێدەکرد.
بەڵێ، هەرچۆن بوو بە سێ‌چوار ساڵان لیسانسەکەم وەرگرت و چوومە ئیجباری. دەی بابە پووڵ. شەرمەندە و مەرمەندە نایخوا. لەوانەیە جارجار فەرماندەش لێی‌ بخوا.
هەرچۆن بوو بیست و چوار مانگ سەربازیشم تەواو کردو هاتمەوە. بێکار و بێ‌بار.
کە زانیم بابم زۆر لە بیری من دایە و پێوەی ماندووە، ناچار کوتم: دەی بابەگیان، بەشکم حەولێک، دەولێکم بۆ بدەی و دەستم لە گۆشەگەڵەمێک بەند کەی و لە جێگایەک دابمەزرێم. خودای من و تۆ بیزانێ داییرە ناما سەری پێدا نەکەین. کەس نەما لە بەری نەپاڕێینەوە. وەک کابرا کوتی: لە زەمانی شادا لە زیندان بووم، پێم وابوو هەرچی شەپکەی بەسەرەوەبێ کاری من بە وی جێبەجێ دەبێ. من و باوکیشم وامان لێ بەسەر هاتبوو. داوێنی چایچێکەی داییرەکانیشمان دەگرت و لە بەری دەپاڕینەوە. بەڵام کەس بە هاوارمانەوە نەهات. جوابی زۆربەیان هەر ئەوەبوو کە: شەرمەندەم.
دەی ئەرێ بابەگیان، من و تۆ چەقۆمان لەسەر نوێنەر و موێنەر و ڕا پێدانیان دەکێشا، ئەدی بۆ ڕۆژێکی وانەبێ بۆچی دەبن؟ ئەوەتا دەڵێن: فڵانی لیسانسیشی نییە و کردوویانەتە ڕەئیسی فڵان دایرە و پارووی لە ڕۆنی کەوتووە.
بابیشم کوتی: ڕۆڵەگیان، هەوەڵەن: چەقۆکێشانی من و تۆ گەوجی بووە و با نەمانکردبایە. دووهەمەن، نوێنەر بۆ ئیشی گەورە و گشتی شارەکەیە و بۆ تاک و تەنیا کەس نییە. بەڵام بێکاری و بێ‌باری کارێکی کردووە کە نوێنـەر و موێنـەریش ماڵیان ئاوا و خودا جەزایان بداتەوە، ناچار دەستیان لە کاری گەورە هەڵگرتووە و کار و دامەزرانیان بۆ چەند کەسێکی بەرچاو دابین کردووە. ئێستا ئەو کەسانە شوکر بۆ خودا بەڕێش دەچن و جێگاش نەماوە پووڵی تێکەن. قەینا کا، گەر نەیانبا دەبوو دزی بکەن و لە دەرگا و دیواری خەڵکی سەرکەون و زگی خۆیان تێر کەن.
سێهەمەن، دەبێ ئەوەبزانی کە ئێمەی بێکار، ئێمەی هەژار، ئێمەی نەدار، لە کۆمەڵگادا وردیلەین و چاوی پێاوی گەورە و قەڵەو ئێمەمانان نابینێ. هەربۆیە کەوتووینـە ژێر پێـیان و کەسیش هەڵمان ناستێنێتەوە. بەڵێ سەرتان نەیەشێنم، دوای ئەو هەمووە پاڕانەوە و لاڵانەوە و ناهومێدی و بە هیچ نەگەیشتنە، چەند ڕۆژان شەبەقی بەیانی دەچوومە دەروازە قەبران و لە مەیدانە پیرۆزەکەی کارگەران ڕادەوەستام.
بەڵکوو کەسێک ببێ و بمبا و خـۆی بـۆ لە قـوڕ نێـم و پوڵێکم دەست کەوێ و چیدی چاو لە دەستی گیرفانی پڕ لە شەرمەندەیی بابم نەبم. بەڵام ساحەب کار دەڵێی دوکتوڕای قەڵافەت ناسی خوێندووە و لە دوورەوە دەزانێ کە منی دەست و پێ‌سپیلکە، هەر خوێندوومە و کارم نەکردووە. جومگەی لەشم وەک گرێی دار ڕەق و تەق و قەدی گرتووە و ڕەنگە نەتوانم دابێـمەوە کاسە قوڕ و سمیت بخمە سەر شانم و لە چەند قاتان وەسەری خەم. ناچار کەس لووتی لەلای من نەبوو. کاتەژمێری دوازدەی نێوەڕۆ ئالۆر ئالۆر بە دەستی نەشەمزاو و گیرفانی خاڵێوە بەرەو ماڵ بوومەوە.
ئێستاش کە ئێستایە هەر بێکارم. بەڵام زۆر دڵم بە خۆم نامێنێ، چوون بـە تەنیـا نیم و هەزارانی وەکوو خۆم و لە منیش لە سەرتر بۆ زەمانی لاوەتی و هەوەڵی پیاوەتی، تەنیا شەقام پێوانیان بە بەژن و باڵای واڵایان بڕاوە.
ئەوە پلەی تەمەنم گەیوەتە بیست و حەو ساڵی و هەر ئەوەندەم بۆ ڕوون بۆتەوە کە من شەرمەزاری زەحمەتە پڕ دڵسۆزێکانی باوکمم، بەڵام بۆم ڕوون نەبۆوە کە: لەو بارودۆخە دا کێ‌ شەرمەزاری بێکاری منە؟ خوێندن و لیسانسە بێ‌خێرەکەم، یا بەرپرسانی کەمتەرخەمی وڵات و شارەکەم؟

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد