نووسین: عەزیزنەسین وەرگێڕان لە فارسییەوە:حوسێن ئەندان بەیانی گەڕامەوە ماڵێ ، چ گەڕانەوەیەک ، ماڵمان پڕ بوو لەوکەسانەی کە لەکۆڵانەکەی ئێمەدا دەژیان ، حافزی ئاوفرۆش ئاوی هێنابوو ، لەحەوشە دایکمیان دەشت ، ئەو مردبوو. من لەنێوکۆمەڵێک خەڵکی هەژاردا هاتمە دنیاوە ، هیچ کات ڕووم لێ وەرنەگێڕان، زۆرـ نوووسەر لەسەرهەژاران نووسییان بەڵام خۆیان لێ لادان. جان ئێشتان […]

  

نووسین: عەزیزنەسین وەرگێڕان لە فارسییەوە:حوسێن ئەندان بەیانی گەڕامەوە ماڵێ ، چ گەڕانەوەیەک ، ماڵمان پڕ بوو لەوکەسانەی کە لەکۆڵانەکەی ئێمەدا دەژیان ، حافزی ئاوفرۆش ئاوی هێنابوو ، لەحەوشە دایکمیان دەشت ، ئەو مردبوو. من لەنێوکۆمەڵێک خەڵکی هەژاردا هاتمە دنیاوە ، هیچ کات ڕووم لێ وەرنەگێڕان، زۆرـ نوووسەر لەسەرهەژاران نووسییان بەڵام خۆیان لێ لادان. جان ئێشتان […]

نووسین: عەزیزنەسین
وەرگێڕان لە فارسییەوە:حوسێن ئەندان

بەیانی گەڕامەوە ماڵێ ، چ گەڕانەوەیەک ، ماڵمان پڕ بوو لەوکەسانەی کە لەکۆڵانەکەی ئێمەدا دەژیان ، حافزی ئاوفرۆش ئاوی هێنابوو ، لەحەوشە دایکمیان دەشت ، ئەو مردبوو.
من لەنێوکۆمەڵێک خەڵکی هەژاردا هاتمە دنیاوە ، هیچ کات ڕووم لێ وەرنەگێڕان، زۆرـ نوووسەر لەسەرهەژاران نووسییان بەڵام خۆیان لێ لادان.
جان ئێشتان بەک لەسەر هەژارەکان زۆری قەڵەم خستەگەڕ ،کەچی لەکۆتاییدا هاوچین و توێژەکانی خۆی کوتا، بەڵام من وەک ئەونیم.
ئەوەی لەماوەی پەنجا ساڵ تەمەنمدا بەسەرم هاتووە دەینێکە لەملمدا و سەبارەت بەوان ئەرکدارم دەکا ، ئەو ئەرکەبارێکی قورس لەسەر شانم دادەنێ کە دەبێ لەو چین و توێژەبم. ئەمە بارێکە کەناتوانم شانی لێ لادەم، هەژاری و بێدەرەتانی ، بێ پووڵی و نەخۆشی ، چکۆڵەبوونەوە و سەدان نەهامەتی دیکە فێرگەیەکە کەمن تێیدا وانەم خوێندووەوبەسەرکەوتوویی لێی دەرچووم.
من ئەم ڕێچکەیە هیچ کات بەرنادەم ، وەک دەڵێن: مەڕ بە ڕانی خۆیەوە هەڵدەواسرێ ، بەڵام خۆ مرۆڤ مەڕنییە و هیچ مرۆڤێک بەلاقی خۆی لەدار نابەسرێ!
ڕەشبەختییەکان پێوەندی بەهەموومرۆڤەکانەوەهەیە و ئەوان جەستەی یەک کۆمەڵگان.
لەگەڵ هەر ئازارێکا ، ئازارم ، لەگەڵ هەربرسییەکدا برسیم ، لەگەڵ هەردیلێکدا خۆم بەدیلکراو دەزانم ، خۆشبەختی مرۆڤەکان بەتەنیایی دەستەبەرناکرێ.
کاتێک دەزانم لەم وڵاتەدا کەسێک ژانی برسییەتی دەچێژێ ، پاروو لەگەروومدا گیردەکا ، دەڵێی دەمخنکێنن.
کاتێ چاوم بە بێ پەنایەک دەکەوێ کە لەسەرما کەسیرەکەوتووە ، گەرمای کوورەی ماڵێ گەرمم ناکاتەوە.
منیش پێم خۆشەوەکوو تاقمێک تێروپڕبم و لە زستانداجێگام گەرم وگوڕبێ ولەهاویندا کەرستەی جۆراوجۆر فێنکم کاتەوە ، مەگەر ئەمە مافی من نییە؟
منێک کەشەوو ڕۆژ بەقەڵەمێکەوە سەرم بەسەر پەڕاودا داگرتووە ، بەئارەقەو بەزەینی چاوم پووڵێک وەدەست دێنم ، مافی ئەوەم نییەبەئاسوودەیی لەگەڵ ماڵ و خێزانەکەمدابیخۆم؟
مافی ئەوەم نییە بگەڕێم؟
بەڵام بۆم دەس نادا ، ئەو مافەیان لەمن سەندووە.
مفتەخۆرەخائینەلەخوابێخەبەرەکان ئەومافەیان لەمن و هاوچینەکانم سەندووە ، من ئەومافەم دەوێ وتازیندووم لەهەمبەر ئەو تاقمەدا هەڵس و کەوتم دەبێ و ڕادەوەستم.
من نووسەری فێرگەی خۆمم ، لەو فێرگەیەهاتوومەدەرێ ، پۆلی من پۆلی هەژارانە ، من لەگەڵ ئەو دەست و پێ قەڵەشیوانە لەشوێنێکدا وانەم خوێندووە ، دەستیان لێ بەرنادەم.
ئەوانەی دەڵێن هەروابووەو هەرواش تێدەپەڕێ لەهەڵەدان ، منداڵەکانی من نابێ وەک خۆم بچەوسێنەوە ، نەداری چی دی نابێ شێوەی ناشیرینی خۆی پێشان منداڵەبێ تاوانەکان بدا.
ئیدی منداڵێک نابێ بۆئەوەی پووڵی نییە خواردنێکی دڵخوازی خۆی بخوا فرمێسک بڕێژێ و چاولەدەست بێ ، دەبێ هەموو ئەوەبزانن کە ئاوا هاتووە بەڵام هەروا تێناپەڕێ.

دسته بندی: جامعه, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد