*مەرزیە خاکی ئەگەر “هەژاری” مرۆڤ بوایە ئەمکوشت بەڵام بەداخەوە هەژار بوون، مرۆڤ نییە تا من لەگەڵی بەشەڕ بێم و لەناوی بەرم؛ هەژاری دەردێکە کە گیرۆدەی هێندێک لە مرۆڤەکان بووە تا ڕێگە بۆ لەناوبردنیان خۆشکا. چارەسەری لە ناوچوونی هەژاری، پەرەسەندنی ڕۆحی بەخشندەیی لە کۆمەڵگایە؛ خودایش ڕێگەی بەخشینی پیشانداوین و پاداشتەکەیشی دیاری کردەووە کە ئێمە چۆن لە […]

  

*مەرزیە خاکی ئەگەر “هەژاری” مرۆڤ بوایە ئەمکوشت بەڵام بەداخەوە هەژار بوون، مرۆڤ نییە تا من لەگەڵی بەشەڕ بێم و لەناوی بەرم؛ هەژاری دەردێکە کە گیرۆدەی هێندێک لە مرۆڤەکان بووە تا ڕێگە بۆ لەناوبردنیان خۆشکا. چارەسەری لە ناوچوونی هەژاری، پەرەسەندنی ڕۆحی بەخشندەیی لە کۆمەڵگایە؛ خودایش ڕێگەی بەخشینی پیشانداوین و پاداشتەکەیشی دیاری کردەووە کە ئێمە چۆن لە […]

*مەرزیە خاکی

ئەگەر “هەژاری” مرۆڤ بوایە ئەمکوشت
بەڵام بەداخەوە هەژار بوون، مرۆڤ نییە تا من لەگەڵی بەشەڕ بێم و لەناوی بەرم؛ هەژاری دەردێکە کە گیرۆدەی هێندێک لە مرۆڤەکان بووە تا ڕێگە بۆ لەناوبردنیان خۆشکا.
چارەسەری لە ناوچوونی هەژاری، پەرەسەندنی ڕۆحی بەخشندەیی لە کۆمەڵگایە؛ خودایش ڕێگەی بەخشینی پیشانداوین و پاداشتەکەیشی دیاری کردەووە کە ئێمە چۆن لە ڕێگەی بەخشینی ماڵ و سامانەوە یارمەتی هەژارکان بدەین.
ڕۆژێک یەکێک لە کتێبەکانی جوبران خەلیل جوبرانم ئەخوێندەوە کە چاوم کەوت بەدوو ڕستەی جوان کە وەسفی بەخشینی کردوە. ئەڵێ: “هەرچی لە سەروەت و سامان دەبەخشن هێشتا کەمە، ئەوەی کە لە ڕوحتان هەیە و دەیبەخشن زۆرە، چونکە موڵک و ماڵ هیچ نییە جگە لەو شتەی دەیشارنەوە بۆ سبەی”.
زۆر بەداخەوە هەر ڕووداوێک کە لە دونیادا ڕووئەدا، ئەو کەسانە کە یەکەم جار ئەبن بە قوربانی هەژارەکانن.
لەم بارودۆخەیشدا کە پەتای کوڕۆنا تەنگی پێچنیوین، چینی هەژار و نەدار زیاتر پێویستیان بە هاوکارییە. جێگەی دڵخۆشیشە کە مرۆڤە بەخشندەکان زۆرن و هەرکاتێک بتوانن درێغی ناکەن؛ ئاخر بەڕاستی بەخشین جگە لەوەی چاکەیەکی گەورەیە، چێژی زۆریشی هەیە.
هەر لەو کتێبەدا جوبران ئاماژەی بەوە کردووە کەخەڵکانێکیش هەن دەبەخشن، بەڵام لەم کارەیان نە چێژ وەر دەگرن و نە ئازار دەکێشن، تەنانەت نیازی پاداشتیشیان نییە؛ ئەم جۆرە کەسانە وەک درەخت وان کە لە دەربەندێکی دوورەوە عەتری خۆی بە نەسیم دەبەخشێت و هەوا بۆنخۆش دەکات؛ لە شکۆی دەستی ئەم کەسانەیە کە خوداوەند دێتە گفتوگۆ و لە دیو چاوی ئەو کەسانەوەیە زەردەخەنە بۆ زەوی ئەکات.
بۆیە هەر هەنگاوێک دەبینم لە ژیانی ڕۆژانەدا بۆ یارمەتی هەژارەکان ناتوانم بەر بە فرمێسکی چاوم بگرم.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی ئەو کەسانە بکەم کە بەخشندەن و هەژارەکانیان لەبیر نەکردەووە و بەپێی توانایی خۆیان بەخشیویانە.
ئەوانەیش کە هەیانە و نەیانبەخشیوە، ئومێد دەکەم لەو دێڕەی جوبران تێبگەن کە نوسیویەتی: “ئایا شتێک شک دەبەن کە نەتوان بیبەخشن”!؟ ئەوەی ئێستا لە بەر دەستانە ڕۆژێک دێت دەبێت بیبەخشن! جا چاکتر وایە هەر ئەمڕۆ ئەو کارە بکەن؛ بۆ ئەوەی وەرزی بەخشین لە خۆتەوە دەست پێبکات نەک لە میراتگرەکانتەوە!
مایەی شانازیە بۆ من کە کاتێک ئەبێنم کەسێک لە سەروەت و سامانی خۆی ئەبەخشێ بەو کەسانەی کە نەدارن بە بێ بەرانبەر.
بێگۆمان بەخشین جوانترین دیاریە بۆ ژیان بەڵام بەخشندەیی، لەوانەیە هەموو کات خۆی لە پێدانی ماڵ و سروەت نەدۆزێتەوە. بەخشندەیی ئەو ڕەوشتە جوانەیە کە رێگری ئەکات لە تۆرەیی و قین و قینکاری؛ و عەیب و عاری خەڵکی دادەپۆشێت و ڕێگە بۆ ئاشتی و تەبایی خۆش ئەکات.
کاتێ شتێک ئەبەخشین، واچاکە تەنیاخۆمان بزانین نەک جاڕ بدەین بەدونیادا.
جوانترین جۆری بەخشین بەڕای من ئەوەیە کە دڵت دەوڵەمەند بێ نەخۆت.
بەخشین باشترین تۆڵەیە بۆ ژیانی ئەو مرۆڤانەی نازانن واتای بەخشین چییە… هەتا ئەتوانی ببەخشە چونکە ئەبێتە هۆی ئارامشی ڕۆح و ڕەوانت.
لە کۆتاییدا جێگەی خۆیەتی سوپاسگوزاری ئەو کەسانە بین کە لەم بارودۆخەدا ویژدانیان ئەجوڵێتەوە و بە دڵێکی پاک و بێگەرد یارمەتی کەسانی چواردەوریان ئەدەن.

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد