«هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین» عیسائەحمەدی هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو. ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی […]

  

«هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین» عیسائەحمەدی هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو. ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی […]

«هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین» عیسائەحمەدی

هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو.
ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد.
تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی وماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت.
میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو.
پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو.
کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن.
هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟ ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە!
بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە.
بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد.
شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی)

خوێنەری هێژا ؛
مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە،کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن.
کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت.
چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە.
ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە.
بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە…جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە.
خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و ..

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد