true
true
true
چەند کاتژمێر لەوە پێش، نزیک ٢ی نیوەشەوی چوارشەممە ٢۶ی گوڵان هەواڵی ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە ڕێگەی بۆکان- سەقز بڵاوبووە. زوو دەرکەوت کە سێ کەسی خەڵکی شاری بۆکان لەم ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە. لە یەک چرکەدا دایکی و بابی پێنج کەس دڵیان لە وەستان کەوت و ١٠ کەس ڕەشپۆشی کۆچی برا و خوشکیان بوون. ڕێگەی […]
false
چەند کاتژمێر لەوە پێش، نزیک ٢ی نیوەشەوی چوارشەممە ٢۶ی گوڵان هەواڵی ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە ڕێگەی بۆکان- سەقز بڵاوبووە. زوو دەرکەوت کە سێ کەسی خەڵکی شاری بۆکان لەم ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە. لە یەک چرکەدا دایکی و بابی پێنج کەس دڵیان لە وەستان کەوت و ١٠ کەس ڕەشپۆشی کۆچی برا و خوشکیان بوون. ڕێگەی […]
چەند کاتژمێر لەوە پێش، نزیک ٢ی نیوەشەوی چوارشەممە ٢۶ی گوڵان هەواڵی ڕووداوێکی دیکەی هاتووچۆ لە ڕێگەی بۆکان- سەقز بڵاوبووە. زوو دەرکەوت کە سێ کەسی خەڵکی شاری بۆکان لەم ڕووداوەدا گیانیان لە دەست داوە. لە یەک چرکەدا دایکی و بابی پێنج کەس دڵیان لە وەستان کەوت و ١٠ کەس ڕەشپۆشی کۆچی برا و خوشکیان بوون.
ڕێگەی بۆکان-سەقز بە تایبەت لە یەکساڵی ڕابردوودا دەیان قوربانی داوە و سەدان بنەماڵەی ڕەشپۆش کردووە. مەودایەکی ٣۵ کیلۆمەتری کە لە هەنگاو بە هەنگاوی خوێنێک ڕژاوە و دڵێک لە ترپە کەوتووە. بەڵام دیتنی ئەم جۆگە خوێنە تا ئێستا بەرچاوی هیچ بەرپرسێکی ئەم ٢ پارێزگایەی لێڵ نەکردووە و ڕەگی غیرەتی هیچیانی نەماساندووە!
سەرەڕای ئەوەی ٢ باندە کردنی ئەم ڕێگەیە بەشێکە لە گەڵاڵەی میللی غەربی ئێرانە ، بەڵام پرۆژە و گەڵاڵەی ٢ باندە کردنی ئەم ڕێگە گرنگە پتر لە چەند ساڵە خەوتووە و پێش ئەویش جاروبار تەنیا وەک قوماری منداڵ چیلکەیان تێ وەژاندووە! گرنگی پڕۆژەکە بۆ بەرپرسانی وڵات و پارێزگا یان دەرک نەکراوە یان ئەهەمییەتی پێ نەدراوە و شایەدیش ئەم خوێنە ڕژاوانەیان زۆر پێ گەش نەبووبێ!
بەڵام ئەوەی کە جێگەی سەرنج و باسە ئەوەیە کە بەرپرس و نوێنەرانی ئەم ٢ شارەش بەقەدەر گەورەیی کێشەکە حەولیان بۆ چارەسەر کردنی نەداوە. ئەو تۆزە حەولەی کە دراویشە تەنیا زیاتر لە ئەرکێکی ئیداری و ڕەفعی تەکلیفێک چووە تا حەولێکی خۆبەخشانە و بێ ماندووبوون. هەر ڕۆژێک لە درەنگخستنی ئەم پڕۆژەیە و هەر قوربانییەکی ئەم ڕێگایە، بەردێک دەهاوێ بەرەو ویژدانی و ئابڕووی ئەو کەسانەی بێدەنگییان بۆتە هۆی وەستانی دڵی ئەم مرۆڤە مەزڵوومانە./
کۆتایی پەیام/الف
کاریکاتۆر: محەممەد مەحموودی
منبع : صدای بوکان
true
true
true
شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید
- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد