فیلمی ئێرانیی دار گوێز بە دەرهێنەریی محەمەد حسێن مەهدەویان بۆ یەکەمینجار لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت، چیرۆکی ئەم فیلمەش باس لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت دەکات کە بنەماڵەکەی لە کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.   ۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نمایش […]

فیلمی ئێرانیی دار گوێز بە دەرهێنەریی محەمەد حسێن مەهدەویان بۆ یەکەمینجار لە لایەن کۆمپانیای مەستی فیلم لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت، چیرۆکی ئەم فیلمەش باس لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت دەکات کە بنەماڵەکەی لە کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.

۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نمایش دەکرێت

کۆمپانیای مەستی فیلم کە خاوەنداریەتی نماییشکردنی فیلمی دار گوێزی وەرگرتوە رایگەیاندوە، کۆمپانیای مەستی فیلم، نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی ۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.

ئاماژە بەوەش کراوە، دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.

ئەم فیلمە ئێرانییە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر بەدەست بێنێت، هەروەها فیلمی دارگوێز یەکێک لە کاندیدەکانی ئێران بوە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری ۲۰۲۱٫

کۆمپانیای مەستی فیلم ئەوەشی خستوەتەڕو، دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دولایەنە، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد