مەلا مستەفا ڕەشیدی (زاواکێو) ھەر شار و دێ و شوێنێک دەبینی مێژوویەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و دەورانێک جێگای زانایان و پیاوانی گەورە و ناودارانی دەورانی خۆیان بوون و ناو و ناوەڕۆکێکی تایبەت بە خۆی بۆ داندراوە، بەڵام بە ھۆی مرووری زەمان و ھێرشی ھێرش‌کەرانی وەکوو سەفەوییەکان و مەغوولەکان و عوسمانییەکان ئاڵوگۆڕی بە سەردا ھاتووە […]

  

مەلا مستەفا ڕەشیدی (زاواکێو) ھەر شار و دێ و شوێنێک دەبینی مێژوویەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و دەورانێک جێگای زانایان و پیاوانی گەورە و ناودارانی دەورانی خۆیان بوون و ناو و ناوەڕۆکێکی تایبەت بە خۆی بۆ داندراوە، بەڵام بە ھۆی مرووری زەمان و ھێرشی ھێرش‌کەرانی وەکوو سەفەوییەکان و مەغوولەکان و عوسمانییەکان ئاڵوگۆڕی بە سەردا ھاتووە […]

مەلا مستەفا ڕەشیدی (زاواکێو)

ھەر شار و دێ و شوێنێک دەبینی مێژوویەکی تایبەت بە خۆی ھەیە و دەورانێک جێگای زانایان و پیاوانی گەورە و ناودارانی دەورانی خۆیان بوون و ناو و ناوەڕۆکێکی تایبەت بە خۆی بۆ داندراوە، بەڵام بە ھۆی مرووری زەمان و ھێرشی ھێرش‌کەرانی وەکوو سەفەوییەکان و مەغوولەکان و عوسمانییەکان ئاڵوگۆڕی بە سەردا ھاتووە یان نێوەکەیان گۆڕیوە یان چونکە نووسراوەیەک بەجێنەماوە شایەد ئەمنی نەوعی نەیزانم. جاری وا بووە چ لە دەورانی ئاشووری زەرتوشت نێویان داناوە و ھەر ماوە و نەگۆڕاوە وەکوو: پیربادین، پیرەدار و کۆلک یان لە ھاتنی ئیسلام و عەڕەب نێویان بۆ داناوە و پێوەیان نووساندووە وەکوو: سەیفەددین، ئیختیارەددین یان پیربەھائەددین و لە ھێرشی تورکی مەغوول و عوسمانی ئەوانیش بەشی خۆیان لێدابڕیوە و ئیدیکەیان بۆ داناوە وەکوو: وشتەپە، قەرەکەند و بوغدەکەندی، واش بووە خاوەن‌مڵک و ھۆز و عەشیرەتەکان نێوی بنەماڵەکەی خۆیان بۆ دیاری کردووە وەکوو: خاتوون‌باغ، عەلیاباد، سەداراباد و ئەحمەدئاوا جاری واش بووە نێوی شوێنێک لە دەوروبەری دێیەکەیان بۆ نازناوی دێیەکە دیاری کردووە وەکوو: بەردەڕەش، دارەگردەڵە و گەردیگلان و ھەرمێلە، بەڵام لە ھەمووی ئەوانە ئەمن لەو باوەڕەدام ھیچیان بێ‌مەعنی و ناوەڕۆک نین جا یەکێک لەوانە شاری بۆکانە، بۆکان لەگەڵ ئەوەی خۆش و خاوەن‌ باغ و ئاو و پێدەشتە و لە سەر چۆمە و ئاوی زۆرە بەڵام زۆرجار کێشە بووە لە بەینی زانایان و پسپۆڕانی ئەو بوارە لە سەر مێژوو و دانانی ناوی بۆکان.
ھەر چەند ئەمنیش ئیشاڕە بە چەند ھۆی ناوی بۆکان دەکەم کە لە نووسراوەدا دیتوومە ئەوەش پاشەرۆکی ئەو زانا بەڕێزانەیە کە قسەیان لە سەر کردووە.

بۆکان لە مێژوودا
پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژاوا لەگەڵ گۆمی ورمێ ۴۳۶۶۰ کیلوومیتر پانتایەتی»مساحت» ۶۵/۲ لە سەدی ڕووبەری وڵاتی ئێران پێکدێنێ. پارێزگای ورمێ لە لای باکوور و باکووری ڕۆژھەڵات لەگەڵ کۆماوری ئازەربایەجان و ئەرمەنستان، لەلای ڕۆژاواوە لەگەڵ وڵاتی تورکیا و عێراق، لە لای باشوور وەکوو سەقز لەگەڵ پارێزگای کوردستان و لە لای خۆرھەڵات لەگەڵ ئازەربایەجانی ڕۆژھەڵات و زەنجان دراوسێیە، لە سەر ڕێکوپێکترین دوایین بژاردنی بەشی بەش‌کردنی وەزارەتی ناوخۆ ئەوپارێزگایە ۱۴ شاری لە خۆ گرتووە، ۲۸ بەخش، ۱۰۳۰ گەورەدێ و ۳۲۲۷ دێھاتی لە ژێر چاوەدێریدایە و مەرکەزی ئەو پارێزگایە شاری مێژووی «ورمێ»یە، ئەو پارێزگایە یەکێک لە ناوچە کوێستانییەکانی وڵاتی خۆشی ئێرانە و Topography و سروشتی جۆراوجۆری ھەیە. سروشتەکەی لە گیا و کێو و لووتکەی بڵیندی جۆراوجۆر پێکھاتووە، بە شێوەی نزار و لەوەڕگە خۆ نیشاندەدا، ھەوای ساردی مەدیتەرانە کاریگەری لێکردووە. پارێزگای ئازەربایەجانی غەربی لە باکووری ڕۆژاواوە لە مەداری ۵۸/۳۵ و ۴۷/۳۹ درێژایی، بەشی باکوور لە خەتتی ئیستوا ۱۴/۴۴ و ۱۹/۴۷ پانایی ڕۆژھەڵات لە نیسفوننەھاری گرینویچ قەراری گرتووە. لەباری مێژووییەوە مێژووی دوور و درێژی ئازەربایەجان لەگەڵ نەتەوەکان تێکەڵ بووە، قەومی ماد دوای ھاتنیان بۆ ئێران ھێواش‌ھێواش بەشی ڕۆژاوای ئێران بۆ نموونە ئازەربایەجانیان ھێناوەتە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و ھاوزەمان لەگەڵ ئەو کات و ساتە حکوومەتی دیکەش لە ئازەربایەجان وجوودی ھەبووە، بۆ نموونە دەتوانین ئیشاڕە بە دەوڵەتی ئاشوور بکەین لە باکووری دوو چۆماندا بە نێوەکانی «بەینوننەھرەین»، «دەوڵەتی ھیق لە ئاسیای سەغیر»، «دەوڵەتی دۆرارتۆ لە ناوچەی باکوور و باکووری ڕۆژاوا»، «نەتەوەی کارووسی لە ڕۆژھەڵات» و «کاسییەکان لە دەوروبەری کێوەکانی زاگڕۆس». دوای دامەزراندنی دەوڵەتی ماد ئازەربایەجان بە مادی چکۆلە بەناوبانگ بووە و شارە قەدیمیەکانی ھەمەدان، ڕەی، ئیسفەھان و کرماشانی لە خۆ گرتبوو. دوای دەسەڵاتی ئەسکەندەری مەقدوونی بە سەر ئێراندا ڕێبەرێک بە نێوی «ئاتورپات» پەیدا بوو. لە ڕێگریی یۆنانییەکان کرد و نەیھێشت ئازەربایەجان داگیر بکەن. لەوێ بەولاوە ئەو وڵاتە بە نێوی ئاتورپاتەکان نێوبانگی دەرکرد. ئاتورپات بە پادشایی گەیشت و وڵاتی ئازەربایەجانی سەربەخۆی ڕاگەیاند. دەسەڵاتداری ئاتورپات لە ئازەربایەجان و لە زەمانی ئەشکانییەکان ھەر بەردەوام بووە و ئەو ناوچەیە توانیوێتی بەو جۆرە سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ، دواتر ئەردەشیری بابەکان دانەری زنجیرەی حکوومەتی ساسانی بە سەر حکوومڕانان و دەسەڵاتدارانی ئازەربایەجاندا زاڵ بوو. ئەو پارێزگایە یەکێک لە کۆنترین پارێزگاکانی ئێرانە، ورمێ مەرکەزی ئەو پارێزگایەیە و یەکێک لە شارە قەدیمییەکانی ئێرانە کە پێشینەی دەگەڕێتەوە بۆ ۲۰۰۰ ساڵ پێش میلادی مەسیح. لەبارەی نێوی ورمێ زۆر کوتراوە، ھێندێک لە مێژوونووسان دەڵێن نێوی ئەسڵی ئەو شارە «چیچێت» بووە. لەبارەی نێوی ئێستای «ئوروومیە» بیر و باوەڕی جیاجیا ھەیە، دەڵێن ئوروومیە لە دوو کەلیمە پێک ھاتووە، «ئوروو» بەمەعنای جێگا و شوێن و «میە» بە زمانی ئاشووری یانی ئاو و چونکە ئاو و دەریاچە بووە ئەو ناوەیان لە سەر داناوە. ورمێ یەکێک لە جێگا تووریستییەکانە، لە زەمانی ڕەزاخان نێوەکەیان گۆڕی و نێویان نا «ڕەزائییە» بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران دووبارە نێوی ئەسڵی خۆیان بۆ داناوە یانی «ورمێ». خەڵکی دانیشتووی ورمێ شیعە، سوننی، یەھوودی ، ئاشووری و ئەرمەنی پێکدێنێ و زۆر باش پێکەوە دەژین. دانیشتوانی شاری ورمێ بە زمانی تورکی، کوردی، ئاشووری و ئەرمەنی قسە دەکەن بەڵام ھەموویان فارسی باش دەزانن. ورمێ یەکێک لە شارە خۆش و دیدەنییەکانی وڵاتیی ئێرانە. بڵیندترین کێوەکانی پارێزگای ورمێ ۱ ـ زنجیرە کێوەکانی مەرکەزی تورکیە و عێراق ۲ ـ بەرزایی گەردەنەی قوشچی ۳ ـ کێوەکانی باستان ۴ ـ بڵیندی گەردەنەی کێلەشین ۵ ـ کێوی قەندیل ۶ ـ کێوی ئاستان لە زنجیرە کێوەکانی حاجی برایم، ۷ ـ کێوی تەرەغەی بۆکان.
شاری بۆکان یەکێک لەو شارانەی پارێزگای ئازەربایەجانە کە لە ژێر چاوەدێری ورمێدایە، شاری بۆکان ناوەندی شارەکە بە نێوی بۆکانە، ئەو شارە ھەتا ساڵی ۱۳۶۸ بە شێوەی مەرکەزییەت لە ژێر چاوەدێری مەھاباد بووە بەڵام لەو ساڵەدا بە ھۆی ئاڵووگۆڕێک کە لە بەش‌کردنی سیاسی ئیدارەی وڵات ھاتە ئاراوە، شاری بۆکان بە نێوی شارستانێک ناساندرا بە مەرکەززییەتی بۆکان. (طرح جامع ۱۳۸۰ ـ ۱۱ ـ نقشه‌ي شماره ۱ و ۳ مکان بوکان در ايران، استان و شهرستان). شاری بۆکان لەگەڵ شارەکانی مەھاباد، میاندواو، سایین‌قەڵا، تیکاب و سەردەشت، سەقز و بانەش دراوسێیە. شاری بۆکان بە عینوانی مەرکەز و تەنیا مەحەللی شاری ئەو شارستانەیە کە درێژایی ھەڵکەوتنی جوغرافیایی ۱۱/۴۶ تا ۱۳/۴۶ ئەندازەیە و پانایی جوغڕافیایی ۱۱/۳۶ تا ۳۳/۳۶٫ ھەڵکەوتنی جێگا و شوێنی بۆکان بە شێوەیەکە کە بە ھۆی ھەڵکەوتنی لە شوێن و مەسیری خەتتی ھاتووچۆ، ئەو پاڕێزگایە بە پارێزگاکانی دیکەوە دەنووسێنێ و یەکیان دەخا، ئەو ئاسانکارییە دێنێتە پێشێ کە ئەوپەڕی کەڵکی لێوەربگیرێ بە جێگای پردێک بۆ ھاتووچۆی پارێزگاکانی باکوور و باشووری ئێران، (طرح جامع ۱۳۸۰ – ۱۲ – و نقشه‌ي شماره ۲و۳ مکان جغرافيايي بوکان). شاری بۆکان بە بڵیندی ۱۳۴۰ میتر لە دەریایە، بۆکان شارێکە پانوبەرین و پێدەشت و خاوەن باغ و ئاو، چوار ڕێیان لە نێو ئاو و سەر ئاو و بن ئاو ھەڵکەوتووە. شاری بۆکان شاعیر و عالم و نووسەری گەورە و بەناوبانگی ھەیە و لێی بووە، زمانی خەڵکی بۆکان کوردی سۆرانییە و زمانی سۆرانیش چەند بەشە کە ئەوە دەسپێرم بە بەڕێزانی زمان‌ناس. شاری بۆکان لە زەمانی ناسرەددین‌شای قاجار ۱۲ بنەماڵە بووە و ۶۰ نەفەری تێدا ژیاوە، لە سەرژماری ۱۳۳۵دا بۆتە ۵۳۸۷ نەفەر، لە ساڵی ۱۳۴۵دا بۆتە ۹۳۵۷، لە ساڵی ۱۳۵۵دا بۆتە ۲۰۵۷۹ نەفەر، لە ساڵی ۱۳۷۰ بۆتە ۸۴۳۰۷ و لە سەرژماری ساڵی ۱۳۸۵ بۆتە ۲۰۴۳۰۸ نەفەر و ئێستا جەمعییەتی شاری بۆکان بە بێ دێھات ۱۷۱۷۷۳ نەفەرە و بەشی خەڵکی دێھاتیش ۵۲۸۵۵ نەفەرە، شاری بۆکان ۴۳۵۴۳ بنەماڵەیە و دێھاتەکەشی ۱۲۵۹۴ بنەماڵەیە و دیارە بەرەو زۆر بوونیش دەچێ. شاری بۆکان ۳۱/۳۰ دەرسەدی زەویوزار و کێوپارەیە و ۷۳/۲۹ دەرسەدیشی تەپەیە.
کێو و تەپەکانی دەوری شار ۱ ـ کێوی ناڵەشکێنە بە بڵیندی ۱۵۸۲ میتر لە لای ڕۆژھەڵاتی شارەوە نووساوە و بۆتە بەشێک لە دیاری‌کراوی قانوونی شار (محدودە)، پەرەپێدانی شار تا ئەوێ بەردەوامە. ۲ ـ کێوەڕەش سەیرانگایەکی زۆر دڵگیرە، لە بەشی ڕۆژاوای شارە و بۆتە بەشێک لە دیاری‌کراوی شار و پەرەپێدانی شار ھەتا بن کێوەکە ڕۆیشتووە کە بڵیندی لە دەریاوە ۱۴۰۰ میترە، بەرپرسانی شاری بۆکان بۆ جوانی و ڕازاندنەوەی زۆریان زەحمەت لەگەڵ کێشاوە و بوودجەیان بۆ تەرخان کردووە. ۳ ـ کێوی بەردەزەرد، ئەو کێوە لە مەودای ۴ کیلوومیترە، لە باشووری ڕۆژاوای شار ھەڵکەوتووە و بڵیندی لە دەریاوە ۱۶۱۶ میترە. بەداخەوە شاخەوانی ناودار موقبیلی ھونەرپەژۆ لەوێ کەوتە خوارێ و گڵکۆکەشی ھەر لەوێیە. ۴ ـ کێوی میراوا بە بڵیندی ۱۴۷۹ میتر، بە باکووری ڕۆژاوای شارەوە نووساوە و بەشێکە لە دیاری‌کراوی شار. ۵ ـ تەپەی گڵەسپی ناسراو بە تەپەی ئەرکان، لە باکووری ڕۆژاوای شارە و بڵیندی ئەو دەگاتە ۱۴۰۰ میتر ۶ ـ کێوی توێڵەکە (سوێرەکە)، ئەوکێوە لە باشووری شار ھەڵکەوتووە و لە فاسیلەی ۵ کیلوومیتری شاری بۆکانە و بڵیندی ئەو ۱۶۰۰ میترە. ۷ ـ کێوی بێژنگ بە سر ئەو کێوە ۱۶۵۹ میترە لە ۶ کیلوومیتری بۆکانە، لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شار ھەڵکەوتووە. ۸ ـ تەپەی عەلیاباد، ئەو تەپکەیە لە پەڕاوێزی باکوور ھەڵکەوتووە و لە حاڵی حازردا زانستگای پەیامی نووری بۆکان لە سەر ئەوێ سازکراوە. لە ھەر حاڵدا ئەو بڵیندیانە بۆ قایم و ڕێکوپێکی و جوانی شار شوێنێکی گرینگیان ھەیە (نەقشەی ژمارە ۳ ـ ۳)، وەکوو: کێوی ناڵەشکێنە، تەپەی ئەرکان، کێوی عەلیاباد و کێوی میراوا بۆ جوانی و پانوبەرینی شار بەرچاوە.
نازناوی شاری بۆکان قسەی زۆر لە سەر کراوە، ھێندێک دەڵێن قەدیم خەڵکی بۆکان لە کاتی بووک گوێستنەوەدا دەھاتنە سەر ئەو کانییە گەورەیە (حەوزەگەورە) زەماوەندیان دەکرد و بووکیان دەوگوێستەوە و دەیان‌کوت ئێرە جێگای بووکانە. باوەڕێکی دیکە ھەیە کە ئاوا دەڵێن کاتێک مەغوولەکان ھێرشیان کردووە بۆ ئێران و تەورێز و مەراغەیان بە نێوی پایەتەخت ھەڵبژاردووە و ماوەی دوو سەدە لە ئێراندا حکوومەتیان کردووە، زۆربەی ناوی شار و گوند و کێوەکانیان گۆڕیوە بە تورکی‌مەغوول. یەکێک لە فەرماندەکانی مەغوولی سپای چەنگیز ھاتۆتە بۆکان کە ئەوکات بۆکان دێیەکی چکۆلە بووە، لە مەغوولستان لە پەنا ئەو جێگا و دێیەی ئەو فەرماندەیەی لێیبووە کێوێکی لێبووە بە نێوی بۆکان و نێوی ئەو کێوەیان لە سەر ئەو فەرماندەیە داناوە وەکوو نێوی موستەعاڕ ئیتر ئەویش ھاتووە ئەو نێوە کە بۆکان بووە لە سەر ئەو شارەی داناوە و بۆتە بۆکان. نەزەرییەی ئاخریش ئەوەیە، لە قەدیم ژن‌بە‌ژن زۆر دەکراو و لێشیان دەبوو بە شەڕ لە سەر شوێن و کاتی گوێستنەوە، جارێک کە ژن‌بە‌ژن دەکرێ و سەر ئەو کانییە یانی حەوزە گەورە بۆ گوێستنەوە دیاری دەکەن لە سەر کانی ڕادەوەستن ھەر دوو لا دێن زۆر بە جوانی بووکی خۆیان دەگۆڕنەوە بێ شەڕ و کێشە و ھەر کەس بووکی خۆیان دەبەن و دەڕۆن ئیتر دەڵێن مەبارەک بن بووکەکان، ئەوە بۆتە نێوی حەوز و کانی و ئەو چەند ماڵە کە دواتر بە مرووری زەمان بۆتە بۆکان. ھەمووی ئەوانە بیر و نەزەرە و ڕاستییەکەی خوداوەند باشتر دەزانێ.

دسته بندی: جامعه, سایر, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد