. . . برای بەڕێزم، بیستوومە زۆرم لێ تووڕەی،باوەڕت‌بێ من‌ تۆم‌زۆر‌ خۆش دە وێ ؛ بەڵام‌ چ‌بکەم لە دڵ و زمانم ،کە‌ هاوەڵ‌دوانەیەکی زۆر لێک نزیکن و‌ناتوانن لێک‌جیاببنەوە، ئەوەی‌لە دڵمایە زمانم هەر ئەوە بڵاو دەکاتەوە ؛ دوای ئەوەش‌باوکم‌داهاتووی باش نەخوێندبۆوە،کە قسەی قەڵەمی وەک خەیاری خەیارشۆر، وتەی شیرین چەشنی شووتی شیرین ، قسەی زل بە‌قەد گابەڵەکی […]

  

. . . برای بەڕێزم، بیستوومە زۆرم لێ تووڕەی،باوەڕت‌بێ من‌ تۆم‌زۆر‌ خۆش دە وێ ؛ بەڵام‌ چ‌بکەم لە دڵ و زمانم ،کە‌ هاوەڵ‌دوانەیەکی زۆر لێک نزیکن و‌ناتوانن لێک‌جیاببنەوە، ئەوەی‌لە دڵمایە زمانم هەر ئەوە بڵاو دەکاتەوە ؛ دوای ئەوەش‌باوکم‌داهاتووی باش نەخوێندبۆوە،کە قسەی قەڵەمی وەک خەیاری خەیارشۆر، وتەی شیرین چەشنی شووتی شیرین ، قسەی زل بە‌قەد گابەڵەکی […]

. . . برای بەڕێزم، بیستوومە زۆرم لێ تووڕەی،باوەڕت‌بێ من‌ تۆم‌زۆر‌ خۆش دە وێ ؛ بەڵام‌ چ‌بکەم لە دڵ و زمانم ،کە‌ هاوەڵ‌دوانەیەکی زۆر لێک نزیکن و‌ناتوانن لێک‌جیاببنەوە، ئەوەی‌لە دڵمایە زمانم هەر ئەوە بڵاو دەکاتەوە ؛ دوای ئەوەش‌باوکم‌داهاتووی باش نەخوێندبۆوە،کە قسەی قەڵەمی وەک خەیاری خەیارشۆر، وتەی شیرین چەشنی شووتی شیرین ، قسەی زل بە‌قەد گابەڵەکی کاک پیرۆتی چۆدار ، درۆی ڕەنگین و جوان بە‌شێوەی ماری خۆش خەت‌و خاڵ ، پێکەنین و دم پانکردنەوە و مل‌بەلارەوەنانی وسوو ئاسایی ، بۆ دوا ڕۆژم باشن
و دەبێ فێرم بکا ! بەڵام وابزانم‌ باوکم‌ دەی زانی و پێ باش نەبوو ، ئەو لای وایە مروڤی دڵسۆز بۆ وڵات دەبێ دۆستایەتی دڵ و زمانی زۆر پتەو بێ. ئە‌گینا برا بە خوا دەزانم پوور زای جیرانی ماڵی خاڵی باوکی خاڵۆژنت‌،پیاوێکی‌ناودارو خاوەن‌ پارەی ئەم شارەیە و دەبوو بۆ سەرە خۆشی ئامۆزای ڕفێقی ژن براکەت نەک جارێک ، چەن جار بهاتمایەتە مزگەوت و شەویش بچوومایەتە ماڵی خاوەن مردوو فاتیحایەکم خوێندبا.
بۆ ئەم جار، خۆبۆ خۆت دەزانی‌‌ هەتا‌ڕێگای‌ سایین‌قەڵا، بوورهان‌،‌ گەورکان و زۆر شۆێنی‌تر ئاوابێ‌ و هەڵات‌هەڵاتی شۆفیران ‌‌و ‌ژێر‌پێ‌نانی‌قانوونی ‌ڕێگاو‌بان جۆرێک ‌زیرەکی‌‌ و ئازایەتی‌‌بێ‌؛ بارگە و بنە تێک نان بەرەو شاری خامۆشان ،کۆتایی پێ‌نایا ، ئەگەر من و تۆ کەوتینە دوای مردنی میمکەزای خاڵی کاک ماڵ‌ماڵی جیرانی ماڵی مامت، سەرە ڕای؛ ئەوە چەن جار دێمە مزگەوت ،لەو کاناڵەی خۆمانی تێداین ( تلگرام)، دەنووسم؛ بە‌نێوی خودای گەورە و دلۆڤان لە ناخی دڵەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی برای بەڕێز و خۆشەویست‌تر لە خۆم بە بۆنەی کۆچی دوایی فڵان کەس(کە نات ناسێ)دەکەم دەپاڕێمەوە بچێ بۆ بەهشت. (بەخودای گەورە ئەگەر خەڵک لێی ڕازی نەبن لەدوورەوە بەهەشت نابینێ) .

بە سپاسەوە ؛ من هادی مەحموودی لە قوتابخانەی‌شهیدقزڵجی شاری بۆکان لە بیرت نەچێ چەن‌جار هاتم و خۆم نیشان‌دا.

دسته بندی: بین الملل, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد