نووسین و ئادەکردنی:مەولوود ئافەند لە کۆنەوە تا ئێستا دروستکردنی “بەنداو” بە یەکێک لە گەورەترین سازەکانی دەستی مرۆڤ دێتە ئەژمار.گەرچی بەنداوەکان؛ لە بواری دابینکردنی ئاوی خواردن،ئاودانی،کارەبا و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە، بەڵام نابێت چاو لە ئاسەوارە زیانبارە ژینگەییەکانی ئەم دیاردەیە بنوقێنین.لە ئێستەدا بەهۆی نەبوونی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ پێبەندبوونی نێودەوڵەتیی […]

  

نووسین و ئادەکردنی:مەولوود ئافەند لە کۆنەوە تا ئێستا دروستکردنی “بەنداو” بە یەکێک لە گەورەترین سازەکانی دەستی مرۆڤ دێتە ئەژمار.گەرچی بەنداوەکان؛ لە بواری دابینکردنی ئاوی خواردن،ئاودانی،کارەبا و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە، بەڵام نابێت چاو لە ئاسەوارە زیانبارە ژینگەییەکانی ئەم دیاردەیە بنوقێنین.لە ئێستەدا بەهۆی نەبوونی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ پێبەندبوونی نێودەوڵەتیی […]

نووسین و ئادەکردنی:مەولوود ئافەند

لە کۆنەوە تا ئێستا دروستکردنی “بەنداو” بە یەکێک لە گەورەترین سازەکانی دەستی مرۆڤ دێتە ئەژمار.گەرچی بەنداوەکان؛ لە بواری دابینکردنی ئاوی خواردن،ئاودانی،کارەبا و گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە، بەڵام نابێت چاو لە ئاسەوارە زیانبارە ژینگەییەکانی ئەم دیاردەیە بنوقێنین.لە ئێستەدا بەهۆی نەبوونی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی لە پێوەندی لەگەڵ پێبەندبوونی نێودەوڵەتیی دەوڵەتان بە پرۆسەی دروستکردنی بەنداو بووەتە هۆی ئەوەی کە زۆرێک لە وڵاتان وەکوو تورکیە و ئێران بە گەڕانەوە بۆ تیۆری دەسەڵاتداریەتیی تەواو بەسەر ئاو و خاک و جۆگرافیا بەنداوگەلێکی زۆریان لە چوارچێوەی جۆگرافیایی سیاسیی خۆیاندا دروست کردووە،بەبێ گرنگیدان بە ژینگە و ئەو کێشانەی کە بەرەوڕووی وڵاتانی دراوسێ دەبێتەوە،ئەم کردارەی وڵاتان دەبێتە هۆی کەمبوونەوی سەرچاوە ئاوییەکان، بەردەوامیی وشکەساڵی،کۆچی بەناچاری،سەرهەڵدانی دیاردەی خۆڵبارین لە وڵاتانی دراوسێ و لە کۆتاییدا دروستبوونی دژایەتی و ناکۆکی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.بەهۆی ڕۆڵی حەیاتیی ئاو لە هەموو قۆناغەکانی ژیاندا و زیادبوونی ڕێژەی دانیشتووانی سەر گۆی زەوی،قەیرانی کەم ئاوی پێشبینیکراو بوو و بەردەوام پسپۆران بە دوای گەڵاڵە و شێوازێکەوە بوون تاکوو بتوانن ئاو کۆنترۆڵ بکەن.ساڵانێکە کە دروستکردنی بەنداو وەکوو ڕێکارێک لە بەرانبەر جووڵە و کۆکردن و ڕاگرتنی ئاوەوە کەڵکی لێوەردەگیردرێت.هەروەها بەنداوەکان بۆ بەدەستهێنانی کارەبا و کۆنترۆڵی لافاو و کشتوکاڵ دەورێکی یەکجار گرنگیان لە ژیاری مرۆڤایەتیدا گێڕاوە.
لە سەردەمی ئێستادا یەکێک لە جەنگەکان،جەنگی بەدەستهێنانی ئاو دەبێت،تورکیەش بۆ ئەو جەنگە ئاوی دیجلە و فورات دەکاتە چەکێک و بە پرۆژەی (گاپ)سەرچاوەی ئاوی ئێران و عێراق و سوریا دەخاتە ژێردەستی خۆیەوە،بە دروستکردنی پڕۆژەکە تورکیە دەیەوێت تەواوی ناوچە کوردنشینەکان لەناو ببات،هەبوونی دەستکەوتی ئاو بکاتە خەونی گەڵانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی کورد بەتایبەتی،بەجۆرێک ئاو بکاتە سەرمایەیەکی سەرەکی بۆ دەوڵەتەکەی خۆی.
پڕۆژەی “گاپ” کورتکراوەی سێ وشەی تورکیە بریتیە لە “پڕۆژەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ” و “پڕۆژەی ئەنادۆڵی مەزن”یشی پێدەوترێت،یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی جیھانە.پڕۆژەکە لەسەر دەستی پسپۆڕێکی ئاودێریی ئیسرائیلی بە ناوی “شارۆن ئالوزوروف” دیزاینی بۆ دانراوە،ئەندازیارەکەشی “یوشع کال” ئیسڕائیلییە،لە( ٢٢ )بەنداو پێک دێت،( ١٧) بەنداوی لەسەر ڕووباری فوراتە و(۵)بەنداوی دیکەی لەسەر ڕووباری دیجلەیە، بە ڕێژەی لە( ٪٨٠ )پڕۆژەکە پشت بە ئاوی فورات، (٪٢٠ )پشت بە ئاوی دیجلە دەبەستێت،ڕووبەری پڕۆژەکە لە (٪١٠)ی ڕووبەری گشتی تورکیە پێکدەھێنێت کە پرۆژەکە دەکەوێتە باکوری کوردستان و زۆرترین گوند و ناوچە دەگرێتەوە.
ئەم پڕۆژەیە کاریگەری لەسەر پشکی ئاو لە باشور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکات،بەجۆرێک ئاوی فورات لەناو خاکی سوریا (٪٤٠) و لە خاکی عێراقدا (٪٧٥ )و لە ئێرانیش ناوچەکانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا و پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات و باشووری ئێران تووشی وشکەساڵی و بێ ئاوی و سەرهەڵدانی خۆڵبارین دەکات و ئاسایشی خۆراکی ئەو وڵاتانە دەخاتە مەترسیەوە.چۆن یەک لە ئامانجەکانی تورکیە لە ڕێگەی پرۆژەی “گاپ” و “داپ” بوون بە جەمسەری کشتوکاڵیە لە ناوچەکدا.لەلایەکی تر تورکیە لە ڕێگەی پرۆژەی “داپ”وە،دەیەوەی سەرچاوەکانی ئاوی ئاراس کەمبکاتەوە و کێشەی سەرەکی خۆراک بۆ ئێران دروست بکات.
تورکیە خۆی بەبەشێک لە ڕێککەوتنامەی (۱۹۹۷)ی،ڕێگا ئاوییەکانی نێودەوڵەتی نازانێت و ئێستا واژوی ئەو ڕێککەوتنامەیەی نەکردوە،بۆ پاراستنی مافی ئاوی وڵاتانی تر.هەرچەندە وڵاتانی ئێران و عێراق و سوریە و ئەرمینیا هەتا ئێستا نەیانتووانیوە دیپلۆماسی ئاوی خۆیان بەهێز بکەن و گوشار بخەنە سەر تورکیە بۆ ڕاگرتنی بەنداوەکان یانیش ڕێگری کردن لەو پرۆژەیەی تورکەکان دەیانەوەی خۆیان بەسەر سەروەری یاسایی ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت.ئەگەر ئەو وڵاتانەی کەوتوونەتە ژێر مەترسی وشکەساڵی و بێ ئاوی نەتووانن لە ڕێگەی دیپلۆماسی و یاسایی داوای بەشە ئاوی خۆیان بکەن لە سەرچاوە ئاوییەکانی هاوبەش،ئەوە بێگومان بەرەو قۆناغێکی مەترسیداری جەنگی ئاو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نزیک دەبینەوە.شەڕی ئاو دەبێتە ستراتیژی زاڵبوون و هەژموونیخۆازی و نفوزی زیاتر و تورکیە بۆ ئەو مەبەستە خۆی پڕچەک کردوە،لە ڕێگەی پرۆژەکانی گاپ،داپ،ئاگ گاپ،باک گاپ،ئاک دەنیز گاپ،کۆپ،مەرمەرە گاپ،ز گاپ،ترا گاپ،داپ (ئەنادۆلی رۆژهەڵات)پرۆژەکانی تورکیەن بەئامانجی زاڵبوونی ھیدرۆپۆلۆتیکی بەسەر وڵاتانی درواسێ و بوون بە هیدرۆهەژموونی ناوچەیی و جیهانی.
بەھای ئاو ڕۆژ بە ڕۆژ لە بەرزبوونەوەدایە؛
لە دونیای نوێدائاو وەکوو سامانێکی سروشتی بووەتە کێشەی زۆرینەی دەوڵەتان، ئاو لە سیاسەتی ئابووری و ستراتیژیدا کاری پێدەکرێت و بەشێکی گەورەیە لە دروستکردنی ھەژموونی سیاسی و ئابووری بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە سامانی ئاو دەوڵەمەندن، یاخود لە دەریاوە نزیکن و خاوەن سەرچاوەی ئاوی گەورەن.ئاستی بەنرخی ئاو بەرامبەر بە نەوت و گازە، وەک بەھای ئەوان مامەڵەی پێوەدەکرێت،لەسەر پرسی ئاو چەندین ڕێکەوتن لە ڕۆژھەڵاتی ناوڕاست و وڵاتانی ئێران،عێراق، سوریا و تورکیە ئەنجام دراوە،بەڵام تورکیە لەم چەند ساڵەی دوایدا بە گرتنەوەی ئاوی فورات پێشێلی ھەموو ڕێککەوتنەکانی کردووە.ئەوەش بەپێی یاساکانی نێودەوڵەتی ئەوەش جۆرێکی ترە لە شەڕ و هەڕەشە بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی و پێوستە لە چوارچێوەی پڕەنسیپەکانی ماڤی مرۆڤ مەعامەلەی لەگەڵ بکرێت و چیتر ڕێگە نەدرێت وڵاتانی تاکڕەو و بەرژەوەندیخۆاز مەترسی لەسەر ژیاری مرۆڤایەتی دروست بکەن،بەگرتنە دەستی سەرچاوەکانی ئاو،ئەوەی ئێستا تورکیە ئەنجامی ئەدات ڕێک دەرخەری ئەو ڕاستیە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێکرد.تورکیە تەنیا دەیەوەی خۆی ببێتە ئیمپراتۆرییەتی ئاو و چیتر لە ڕێگەی دیپلۆماسی و گفتوگۆ وەڵامی ڕەخنە و گلەییەکانی وڵاتانی دراوسێ ناداتەوە.چۆن تورکیە بەساڵانە کاری لەسەر پرۆژەی (تورکیە پۆڵیسی ئاو )لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و ئەوەش دەتووانین بەڕوونی هەموومان لەو قۆناغەدا ببینین.چۆن ئامانجی تورکیە لە پرۆژەی بەنداو دروستکردن لەسەر شاڕەگەکانی ئاوی تەنیا مەسەڵەیەکی سیاسیە و ڕاستەوخۆ دەیەوەی ئاو وەک کارتێکی گوشار و میکانیزمێکی بەهێزی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بەکار بێن،وەک چۆن لەو ساڵانەی دواییدا لەدژی رۆژئاوای کوردستان و خەڵکی شاری عەفرین بەکاری هێناوە.بۆیە نەبوونی ئاسایشی ئاو لە وڵاتانی وەک عێراق و سووریە لەداهاتوودا دەکرێت ببێتە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ و ئاڵۆزی لە نێوان تورکیە و ئەو وڵاتانەدا و پێویستە تورکیە ئەو حقیقەتە چەواشە نەکات،کە وڵاتانی خواروی ڕووباری دیجلە و فورات مافی خۆیانە لەبەشی ئاوی خۆیان کەڵک وەرگرن و
ئامانجی تورکیە چییە؟
دەوڵەتی تورکیە خواستی ئەوەی ھەیە، هەتا ساڵی( ٢٠٣٠)ی، بەرمیلێک ئاو بە نرخی بەرمیلێک نەوت بفرۆشێتەوە بە وڵاتانی چواردەوری،تورکیە ئامانجیەتی ئاو بکاتە کەرەستەیەکی ئابووری،سەرچاوەی داھات و گەشەی ئابووری و بازرگانی دەرەکی و بەستنەوەی بە ناوخۆی تورکیەوە.دەیەوێت لە ڕێگەی پرسی “ئاو”وە بەشێک لە ڕووبەری خاکی عێراق-قەڵەمڕەوی عوسمانییەکان ببەستێتەوە بە خاکی تورکیەوە،مێژووی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی بە کەرەستەی نوێ و ڕێگەی سیاسی-ئابوریی نوێوە دووبارە بکاتەوە.بە پێی ڕاپۆرتێکی حکومەتی عێراق،کە بە ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بانکی جیھانی ئامادەکراوە،ڕێژەی ئاوی عێراق کە دابینکراوە بۆ ھاوڵاتیان لە ساڵی( ١٩٧٧ )بریتیبووە لە (٥٩٠٠ )مەتر سێجا،بەڵام دواتر کەمی کردووە،بۆ ساڵی (٢٠٠٩ )بریتی بووە لە( ٢٤٠٠ )مەتر سێجا،بە پێی ڕاپۆرتەکە ئەگەر دابەزینەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت،تا سالی (٢٠٤٠ )ھەردوو ڕووباری دیجلە و فورات وشک دەبن.تورکیە پرۆژەی گاپ وەک کارتێکی فشار بەکاردەھێنێت بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ، بە مەبەستی گۆڕینی ئاو بە نەوت و گازی سروشتی یان کڕینی نەوت و گازی سروشتی بە نرخێکی گونجاو، تێیدا جۆگرافیای خاکی کوردستان دەگۆڕێت،جگە لەمانە دەیەوێت لە ڕێگای ئەو پڕۆژەیەوە بازاڕی پیشەسازی تورکیە گەرم بکات و بیگەیەنێتە ئاستی وڵاتانی ئەورووپا. لەوکاتەی ئەم پڕۆژەیە تەواو دەبێت بەشە ئاوی عێراق و سوریا پیس و سوێر دەبێت،ئاستی بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان دادەبەزێت، دەبێتە ھۆی وشکبوونی ناوچەکانی باشوری عێراق کە ڕوباری فوراتی پێدا تێپەڕ دەبێت، کار لە ئاوی ژێر زەویش دەکات و ڕەگەکانی ئاوی ژێرزەوینی بەڕەو وشکبوون دەبات و ڕێرەوی ئاوی ژێرزەویی دەگۆڕێت.
ئامانجە شاراوەکانی پڕۆژەی گاپ چین؟
بە پێی پلانی دەوڵەتیتورکیە بە پرۆژەی گاپ دەیەوێت ڕۆژھەڵاتی تورکیە (باکوری کوردستان) لەڕووی پیشەسازییەوە پێشبخات بەو پێیەی بەھۆی گاپەوە بە ھەزاران کەس دەتوانن کاریان دەستبکەوێت و پرژەی کشتوکاڵی لەو ناوچەیە پێشبخرێت،بەڵام پێگەی جۆگرافی گاپ دەکەوێتە باکوری کوردستان و زۆرترین گوندی کوردی بەردەکەوێت بۆیە زیانەکانی بەسەر ئەو ناوچانەدا دەبێت کە لە دەوری پرۆژەی گاپن.بە درێژایی مێژوو،کەم بوون ئەو نەتەوگەلە کە وەکوو تورک توانیبێتیان بەسەر پێگەی جۆگرافیای خویاندا زاڵبووبن.
تورکیە وەکوو ناوەندی دوو ژیاری زۆر بەھێزی عوسمانی و بیزانس و وەکوو پردێک لە نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژھەڵاتی جیھان و پێوەندیدەری نێوان ناوچەکە و جیھان ئەژمار کراوە.ناوەندی قەرەباڵغی بازرگانی و پێوەندیدەری ستراتیژیکی کەرتی ئابووری و سیاسی لە نێوان ناوچەکە و جیھان بووە.
بێجگە لە ھێزی جۆگرافی،تورک خاوەنی سەرچاوەی ئاوێکی فراوان و بەرچاوە.بەپێچەوانەی ناوچەگەلی وشک و بێ ئاوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەو سەرچاوە پڕ و پەیمانانە ئەو ئیزنەی بە تورک داوە کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی زێدە بکات و شارگەلێکی گەورەی تێدا ساز بکرێ. لە سەردەمی ھاوچەرخدا تورکیە دوبارە ئەو ھەلەی بۆ ڕەخساوە کە وەکوو ڕابردوو ھێز و پێگەی خۆی بە دەست بھێنێتەوە و وەک وڵاتێکی خاوەن ژیۆپۆلیتیکی “وزە” و لە ھەمان کاتیشدا خاوەن ژئۆپۆلۆتیکی “ئاو”ـیش بێت.
پێگەی تورک لەم سەردەمەدا ئیتر وەکوو جاران تەنیا پێوەندی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا جیھان نیە،بەڵکوو پێوەندیدەری نێوان وڵاتانی خاوەن”وزە” و وڵاتانی بەکارھێنەری “وزە”ـیە و دەوری ناوەندی ژیۆپۆلیتیکی “گاز” و” نەوت”ـی جیھانی بە ئەستۆوەیە.
تورکیە بە پشت بەستن بە ھێزی سەرچاوە ئاویەکانیەوە دەتوانێ بۆ بەھێزتر کردنی دەوری خۆی وەکوو ناوەندی ستراتژیکی”وزە” لە ناوچەکەدا بە داڕشتنی گەڵاڵە دەست بە ھاوکاری لەگەڵ ئەو وڵاتانە کە سەرچاوەی “ئاو”ـیان زۆر لاوازە بکات و کەڵک لەو ھاوکاریە لەتەک وڵاتانی عەرەب وەرگرێ.بە درێژای مێژوو”ئاو” و” وزە” لە سەرەکیترین سەرچاوەکانی ژیار و لە بنەما سەرەکیەکانی زنجیرە پێداویستیەکانی مازلۆ ئەەژمار کراوە کە بۆ گەشە و پەرەسەندنی مرۆڤەکان و ژیانیان پێویستە.کەمتر بیر لە چۆنایەنی پێوەندی نێوان “ئاو” و “وزە” دەکرێتەوە. بەرھەمھێنان، گواستنەوە و دابین کردنی”وزە”، پێویستی بە ڕادەی زۆری سەرچاوەکانی “ئاو” ھەیە و ھەروەها بۆ بەرھەمھێنان و پاڵاوتن و شیرین کردنی”ئاو”، پێویستی بە ڕادەیێکی زۆری “وزە” ھەیە.ھەردوو وزە لە سەرتاسەری ژینگە، گەشەیێکی بەرچاوی هەستاندوە و نەتەوەکانی تریش وەکوو تورک دەتوانن کەڵک لە پێگەی ژیۆگرافی خۆیان و سەرچاوە سرۆشتیەکانیان وەربگرن.
تورکیە دەتوانێ لە ھێڵی دیپلۆماسی بۆ خۆی پێگەی بەرز مسۆگەر بکات و بە پرۆژەگەلێکی وەکوو ھێڵی گواستنەوەی کاڵا و شتوومەک و ھێڵی “ئاو” و ” وزە”،دەسەڵات و ھێژمۆنی بەرچاو لە بواری سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بە دەست بھێنێ و لە ھەمان کاتیشدا ھاریکاری بۆ مسۆگەر کردنی یەکپارچەی و سەقامگیری بە دەست بھێنێ.
ئەم نووسراوە بەستێنێکە لەمەڕ ژیۆپۆلیتیکی داھاتووی تورکیە بە لەبەرچاو گرتنی دوو سەر چاوەی”ئاو” و “وزە” ـیە. ئامانجی ئەم نووسراوەیە،دەرخستنی چەند خاڵێکی گرنگە لە سەر ئەوەی کە تورکیە لە نێوان یەکێک لە وشکترین ناوچەکانی جیھان،خاوەنی فراوانترین سەرچاوەی “ئاو”ـە.ڕووبارگەلێکی زۆر وەکوو ڕووباری بەناوبانگی دیجلە و فورات لە تورکیە ھەیە،کە لە مێژە وەکوو سەرچاوەی ژیارگەلێکی کۆنن و لە ئێستەدا بە سەرچاوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بەرچاوی وڵاتانی سووریە و عێراق دادەنرێن.باکووری ئەو وڵاتە خاوەنی چیاگەلێکی پڕ لە بەفرە و ڕێژەی بارین لەوێ زۆر بەرچاوە و خاوەنی بڕێکی زۆر سەرچاوەی گەورەی “ئاو”ـە.لە سەر بنەمای پارامەتری ھیدرۆلۆژیکاڵی پەسەندکراوی سەرچاوەی مامناوەندی “ئاو”ـی تورکیە، ڕێژەی “ئاو” بۆ ھەر کەس و لە ساڵێکدا( ۳۱۵۰)میتری چوار گۆشەیە.بە پێچەوانەوە،سەرچاوەی ئاوی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا،سەرجەم بۆ ھەر کەس لە یەکساڵدا بە ڕێژەی۳۰۰))مەتری چوار گۆشەیە. تورکیە بە بەراوەرد لەگەڵ بڕێک لە ناوچەکانی دیکەی جیھان، سەر چاوەی ئاوی زۆر کەمە، بۆ نموونە ڕێژەی سەرچاوە ئاویەکانی ئەمریکای لاتین بە بڕی ۱۰/۶۰۰ مەتری چوارگۆشە بۆ ھەرکەس لە ساڵێکدایە، بەڵام ئەوا سەرچاوە ئاویەکانی تورکیە بۆ پێکھێنانی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکانی خۆی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ـدا بەرچاوە.تورکیە دەتوانێ و هەلی ئەوەی ھەیە کە لە ڕێگای ھێڵی ئاو و بازرگانی ئاو بۆ وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ئاو ھەناردە بکات.تورکیە لەگەڵ سێ وڵاتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بریتین لە ئێران،عێراق و سووریە،سنووری ھاوبەشی ھەیە و لە ڕێگای زەریای مەدیتەرانەشەوە لەگەڵ گشت ناوچەگەلی دیکەدا پێوەندی ھەیە.عێراق و سووریە، پێویستیان بەتەواوی بە ڕووبارەکانی دیجلە و فۆڕات ھەیە و تورکیە بۆ سەرچاوەی ئاوی ئەم وڵاتانەیە.
لەم ساڵانەی دوایدا دەوری دەسەڵاتدارانی نۆێی عێراق ھەر وەکوو ئاکامی پلانە لاوازەکانی سەردەمی سەدام حۆسین لە بواری “ئاو” زۆر لاواز و وێرانکەر بووە. پرۆژەگەلی پەرەپێدان لە بواری “ئاو”ـی تورکیە،ئەو ھێز و توانایەی بەم وڵاتە داوە کە دەسەڵات و ھەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا پەرە پێبدات و پۆتانسیێلی گەیاندنی”ئاو” بە ناوچە وشکەکانی ئۆردون و ئیسرائیل و فەلەستین و لۆبنان ـی ھەبێت. قەیرانی “ئاو” هەموو ناوچەکان وێران دەکات و ناکۆکی نێوان نەتەوەکانی قووڵتر کردوە.
لە ڕاستیدا، قەیرانی کەم “ئاو”ـی بە ڕواڵەت و بە بەردەوامی ھۆکاری شەڕ و ئاژاوەی نێوان ئیسرائیل و عەرەبەکان ـە. لە ساڵی (۱۹٨۷ )ـی زاینی ـدا، تورکیە بە کارھێنانی ئەو بیرۆکەیەی کە لە سەرچاوە “ئاو”ـیەکانی بۆ دروست کردنی “ھێڵی ئاشتی” و بۆ بەرەو باشی بردنی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە لە ڕێگای گواستنەوەی “ئاو” بۆ وڵاتی “قەتەر” و ھێنانی “گاز” بۆ وڵاتی خۆی کەڵکی وەرگرت. ھەرچەند لە ئاکامدا دەست لەو پرۆژەیەھەڵگیرا،بەڵام ئەوە پێشاندەری ئەو ڕاستیەیە کە دیپلۆماسی “ئاو” پۆتانسێڵێکی خۆی لە خۆیدایە بۆ دانیشتنی دوولایەنە.
بە گشتی ھەموو قەیرانەکانی کەم ئاوی و وشکەساڵی سوودێکی فراوان و بەرچاوی لە ڕێگای فرۆشتنی زۆری ئاو بۆ تورکیە ھەیە.
تێبینی: بۆ نووسینی ئەو وتارە لە چەند سەرچاوەی تورکی کەڵک وەرگیراوە،وەک سەنتەری ستراتیژی ئۆراسیا بۆ لێکۆڵینەوە و پرسەکانی رۆژی تورکیە.

دسته بندی: بین الملل برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد