نووسینی وتار مونیرە فەیزە(سابات) ڕۆمانی شاربەدەر لە نووسینی کاک حوسێنی شێربەگی لە ۳۱۰لاپەرە ئەوڕۆمانە لە ژیان و وڕۆحیاتی خۆی سەرچاوە دەگڕیت، لە پێناسەی کتێبەکەدا دەلی:تەواوی ئەو ڕۆمانە هێمایەکە بۆ دەمدەمانی پڕتەمتۆمانی حوکماتی پالەوی لە بێ زەمان وبێ مەکان دایە “نووسەر بۆخۆی شاربەدەری تاران و باشوری ئێران بووە و لە گەڵ حوکماتی شاە گێر وگرفتی زۆری […]

  

نووسینی وتار مونیرە فەیزە(سابات) ڕۆمانی شاربەدەر لە نووسینی کاک حوسێنی شێربەگی لە ۳۱۰لاپەرە ئەوڕۆمانە لە ژیان و وڕۆحیاتی خۆی سەرچاوە دەگڕیت، لە پێناسەی کتێبەکەدا دەلی:تەواوی ئەو ڕۆمانە هێمایەکە بۆ دەمدەمانی پڕتەمتۆمانی حوکماتی پالەوی لە بێ زەمان وبێ مەکان دایە “نووسەر بۆخۆی شاربەدەری تاران و باشوری ئێران بووە و لە گەڵ حوکماتی شاە گێر وگرفتی زۆری […]

نووسینی وتار
مونیرە فەیزە(سابات)

ڕۆمانی شاربەدەر لە نووسینی کاک حوسێنی شێربەگی لە ۳۱۰لاپەرە
ئەوڕۆمانە لە ژیان و وڕۆحیاتی خۆی سەرچاوە دەگڕیت، لە پێناسەی کتێبەکەدا دەلی:تەواوی ئەو ڕۆمانە هێمایەکە بۆ دەمدەمانی پڕتەمتۆمانی حوکماتی پالەوی لە بێ زەمان وبێ مەکان دایە “نووسەر بۆخۆی شاربەدەری تاران و باشوری ئێران بووە و لە گەڵ حوکماتی شاە گێر وگرفتی زۆری بووە، بەڵام زەمانی نووسینی ئەو ڕۆمانە نووسەر لە بەندەر عەباس لە گەڵ تاقمێک لە دۆستانی شاربەدەر خەریکی ئیش وکار بوون .
بەبۆچوونی فرۆید برایانی کارمازۆف ئاسەواری داستایوڤسکی کە کێشەی باوک کۆژی دێنیتە ئاڕاوە، لەتامەزروویی خۆدی نووسەر بۆ کۆشتنی بابی کە لەگەڵی بەڕق بووە سەرچاوە دەگریت.
نووسەر بە فەرمایشی خۆی لەکاتی مناڵی و مێر منالی هەمیشە هەستی بە غۆربەت و نامۆیی کردووە و پێی وابووەکە چارەنووس وژیان دژ بە ئەون زووڵمی لێ دەکەن.
پەلەی چوارەمی سەرەتایی تا سێهە می دواناوندی بەردەوام خەریکی کتێب خۆیندنەوە دەبێ پاشان دەچێ بۆ زەنجان.
نووسینی ئەم ڕۆمانە لە ئاخرەوە دەس پێدەکات، قارەمانی ئەم ڕۆمانەئاواخۆی دەناسێنی : “من سامرەند موکری بە نێو نیشان و پێناسەی قارەمانی ئەم چیرۆکە دیمە کایەوە”
دەنووسێ” دۆڕاندوومە، بەڵام من بەتەنێ نا، نانا کاکی خۆم من بەتەنێ نا، بەشەر بۆخۆی دۆڕاندوویەتی، بە سەر هات و چارەنووس ئینسان بەختی کردووە،
یان دەلی:کاتێ کەقازی دەنگ بەرز دەکاتەوە لای بەن بی بەن شاربەدەرە، دەنووسی بەدووچاوی ئاوەڵا و بیناوە لە ژین و ژیانم دەڕوانم ،نە ئە ولین کەرەتە فڕێ ئەدڕێم نەدواین کەرەت دەبێ بی هەیچ دەسەلاتێک دێنە ئەم جیهانەوە، مەبەست لەم ژینە چییە؟
هەوەڵ کەس کەفڕێی دام باوکم بوو ودووهە م کەس دایکم بوو بۆ بارسووکی لەشی خۆی فڕێی دام ،وئەوە بیر و بڕوای منە کەوڵات و ژیانم هەردێکە لە شەوە زەنگێکی پڕ لە بای سڕسڕ و سەرمای خاتووزەمهەڕیردا دەیجا گۆڕە وشارە برا.”
وبەردەوام لە ڕۆمانەکەدا ئاماژە بە فڕێدان وچاڕەنووس و بی دەسەڵاتی ئینسان دەکات و ڕوانگایەکی چپی و عێرفانی تێکەلاو کردووە و لە زۆر جێگادا لە گەڵ خۆینەر دەدوێ و پرسیاری لێدەکا دوایی وەڵامی دە داتەوە، ئەوە یەکەم کەرەتە کەڕۆمانێکی کوردی بەچەشنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێنەری خوێدا دەدوێ.
ئەم ڕۆمانە سەرانسەر ڕۆمانێکی تواو فەلسفیە و لە ڕوانگای کۆمەلایەتی ودەڕوون ناسیەوە زۆر جێگای خواس و باسە بەڵام دەرفەت کە مە.
لە لاپەرەی ۶ئاماژە بە یاسای گورگ دەکا “دەلێن گورگ بە پۆل و کۆمەڵ دەژین ودەگەڕێن کە کاتێ برسیەتی زۆریان بۆ دێنی لە بازنەیەکدا هاڵقە ئەدەن چاو لەچاوی یەک دەبڕن جا لەگەڵکوو یەکیان پێلووی بەسەر چاوی داکشا ئەوانی دیکە بە هەموویان تێی دەورووژێن!”
دەنووسی خەلکێکی زۆر دەوریان داین و لەم حەیس و باسەدا ڕام کرد “وبە پێی ئەو یاسای گورگە دەترسی بە هەیچ تاوانێک زەفەری بۆ بەرن وخەڵکی پێشلی کەن .
قارەمانی ڕۆمانەکەبەردەوام ڕادەکا لەزۆر و زۆرداری لە ژیانی کۆیلەتی و یەکێک لەخاڵە گرینگە کانی ئەم ڕۆمانە وانەی ئازادی ومڕۆڤایەتی فێر دەکات و ڕزگاری بنیادەمەکان لە ژیانی کۆیلەتی.
سامرەند زو زو دەچێتەوە نێو بیری مندالی سادگی و ساکاری ئەودەم،جل وبەرگ ونان خواردنی، جوانی وسروشتی لادی وبەتایبەت ئاماژە ی بەکۆیستان کە هێمای خۆڕاگری و مێرگە و جوانی.
گورانی و شێعری مندالی دەلێتەوە: “مندالینە وەڕنە دەری نایەنە دەری چاوتان دەری” لە بە ر نە فەوتانی ئەم شێعر و گورانی وکایە دەیان لێتەو وشەگەلی ڕەسەنی کوردی زور جوانی تێدایە و خوینەر لە خوێندنەوەی چێژ وەردەگری بەتایبەت زمانی زور لە زمانی شێعر و هەلبەست نزێکە.
نەقشی ژنی زۆر بەجوانی هێناوەتە کایەوە هەرچەند باسی ئەوینداری لەلاپەرەی ۲۰۴وەدەس پێکردوە چون قارەمانی ڕۆمانە کەمان مڕۆڤێکی شاربەدەر ودایمە بە قەولی خۆی لەگەڵ خۆشیدا هەر لە جینگڵ و گێرە و کێشە و وڕێنەداێە و لە لاپەرەی ۱۷۱دەلی” بۆ پێک هاتنی جێهانێکی نوێ ئەوی گرنگ وئەوتۆیە تەقینەوەیە،لەم ئاڵ و گۆڕدا کێ دەستی تێدابوو؟ “وبەردەوام لە فکری تێکشاندنی یاسا و بیری کۆنە یەکێک لە و ژنە بەنرخانەی ڕۆمانە کە دایە مرارید دایکی جاسمە ژنێکی عاقڵ وژیرولە کار هاتووە، کاتی مێردەکەی دەمڕی شان بەشانی کورەکانی کاردەکات و هێمای ئازایەتی و سەربەرزی ژناننی کۆمەلگەی ئەمڕو و هە میشەیەو دووهەم کەس زەریا کە پێموایە زەریا ئەوە دەلی کەژیان بە ژنەوە ڕەنگینە و هێمای خۆشەویستی وسەربەستی بەژیانە و شکاندنی نەریتی کۆنە کە زەریا قولی سامرەند دەگڕی و دەیکێشیتە ژووری و دوایش حازردەبێ لە گەڵی بڕوا.
لە چەند لاپەرەی ئەم ڕۆمانە باسی جندووکەی هێناوتە باسەوە دەیەوی خورافات و تەوەهۆماتی کۆمەلگەی ئەمڕومان بەتایبەت هەی ئەو سەردەمەبە چەشنێکی ڕیالیستی جادووی بێنێتە ئاراوە وپڕلە خاڵی جوان وڕدبینانەی ئەخلاقیە کاتێ لەشایی جندووکە و باڵ ماسکە کەدا کچە ئەویندارەکە دەیهە وی ماچ بفڕوشی، سامرەند دەچی پولی پێدادات و ماچی ناکات و ئامۆژگاری دە کات کە ئەوە کارێکی قیزەونە ونابێ بەپوڵ ماملەی خۆشەویستی بکا .
کە سایەتیەکی کە ئەویشم هەر زۆر پی گرنگ بوو نەقشی حەموود بوو ، سامرەند لەگەڵ جەماعتی دەس بەسەر دەکری دەیبەنە پاسگە لەوی زۆر دەنەڕێنە و دەگۆڕێنی و بۆ حەموود دەگەری و نێگەرانە بەڵایەکی بەسەر نەهێنن بەڵام حەموود نمادی خۆفروشیە وکۆیلەتی و بەکری گێراو وچەڵکاو خۆریە و سامرەند دوایی ئازاد بوونی بەحەموود” دەلی: من لەپاسگەبۆ دۆزینەوەی تۆهەڵا و هاوارم سازکرد بەند بەبەند لە تۆ گەرام بەڵام تۆ لەگەڵ پیاوی پاسگە دەهاتی و دەچووی” لێرەدا باسی خۆفروشی و پێکەوەنە بوونی گەلەکەمان دەکات، حەموودیش “دەلی خوا غەزەب لە سک گڕێت، بڕسێتی و بێ پووڵی و بیکاری وای لێکردم.”
زیاتری حوکماتی دیکتاتوری بە برسی ڕاگرتن و بی پارەی و بیکاری ئینسانی زەعیف دەکەنە کۆیلەی خۆیان، وئەگەر جوان تیفکرین نووسەر بۆیە زو زو بیرەوەریەکانی سەردەمی منالی خۆی دەگێرێتەوە سەردەمی مناڵی ئەو زۆر سادە و ساکار بوون ژیانێکی ئاسایان هەبووە و بەبابۆڵە ماستێک قانع بوون و ئەوە دەلی قناعت و ساکاری دەبێتە هووی خۆڕاگری و بەرخۆدان و مەل بۆ زاڵم دانە نێن .
زاگروس کە لەلاپەرەی ۱۰۲ئاماژەی پێکراوە و بەردەوام تا کۆتایی ڕۆمانە کە خۆ پیشاندەدات هێمایەکە لە خۆڕگڕی و پێشیل کردنی داب ونەڕیتی دزیەوەکانی کۆمەلگەیە لە زمانی زاگروسەوە. دەنووسی
“هەموو ڕۆژێک لە ژێرخانی بی دەلاقە و تەنگە بەری ماڵەکەیان چوار مەشقی دادەنیشت و لە ژێر چاوی باوکی فەقێی مێرزا متالای دەکرد وئەنوار و کەشکۆڵ و بووستان و گوولستانی بێ ڕاوەستان و ماندووبوون دەیخوێندەوە وحەقی مەدرسە چوونی نەبوو دەلی هەموو جارێک کەسەیری مەدرسەم دەکرد ئاوێکی گەرم و زۆڵاڵ بەگۆناکانم دا چۆڕاوگەی دەکرد دەکەوتمە هە نیسکە هەنیسک و تێر تێر دەگریام ومیرزای بابم لە بەر وشیار بوونەوە لە بری چارەسەر کردنی ئەم مەترسی یە دەستی دەکرد بە جوێن دان و بە گۆچان تێپەرم دە بوو تا قالە کا خدر بوو بەخدری زیندە بۆم کتێبی پێدەدام بەدزیەوە بیخوینمەوە”
و ئیتر ئیدامەی ماجرا….
زاگروس هێمای مەقاومەت و ڕاوەستان لە بەرامبەر زۆڵم و زۆرە وەک نووسەر دەلی خۆشم نایە لەو جەحێڵ و مرۆیەی تاقە یاسەیەکی ژیان ناشکێنی و لە یاسا ونەڕیت موویەک لانادات.

دسته بندی: فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد