وە رگیڕلە فارسیە وە:هاشم شێخ ئە حمە دی ناکۆکیەکانی ناوەوەی سیستەمی سەرمایەداری ھەرماوە،کە خۆی لەو ناکۆکیە گشتیەدا بینیەوە کە لەنێوان سامانی زۆری کۆمەلایەتیدا ھەبوو- کە لە توانایدا بوو ژیانیکی خالی لەھەژاری و خالی لە کاری نامۆ بەسروشت دەستەبەربکات – کە چی شێوازی وێرانکەرانەی بەکارھێنان و دابەشکردنی ئەو سامانە و ململانی چینایەتیش ھەرماوە، بەلام کۆمەلگای سەرمایەداریی ئیستا […]

  

وە رگیڕلە فارسیە وە:هاشم شێخ ئە حمە دی ناکۆکیەکانی ناوەوەی سیستەمی سەرمایەداری ھەرماوە،کە خۆی لەو ناکۆکیە گشتیەدا بینیەوە کە لەنێوان سامانی زۆری کۆمەلایەتیدا ھەبوو- کە لە توانایدا بوو ژیانیکی خالی لەھەژاری و خالی لە کاری نامۆ بەسروشت دەستەبەربکات – کە چی شێوازی وێرانکەرانەی بەکارھێنان و دابەشکردنی ئەو سامانە و ململانی چینایەتیش ھەرماوە، بەلام کۆمەلگای سەرمایەداریی ئیستا […]

وە رگیڕلە فارسیە وە:هاشم شێخ ئە حمە دی

ناکۆکیەکانی ناوەوەی سیستەمی سەرمایەداری ھەرماوە،کە خۆی لەو ناکۆکیە گشتیەدا بینیەوە کە لەنێوان سامانی زۆری کۆمەلایەتیدا ھەبوو- کە لە توانایدا بوو ژیانیکی خالی لەھەژاری و خالی لە کاری نامۆ بەسروشت دەستەبەربکات – کە چی شێوازی وێرانکەرانەی بەکارھێنان و دابەشکردنی ئەو سامانە و ململانی چینایەتیش ھەرماوە، بەلام کۆمەلگای سەرمایەداریی ئیستا جیاوازیی گرنگی لەگەل سەردەمانی ڕابردوودا ھەیە کە من ناوم ناوە تواندنەوە (گرتنەخۆ -احتوا) زۆرینەی چینی کریکاران لە و سیستەمەدا ھەیە، ئەو تواندنەوەیەی دەمەوێ لە سنووری کۆمەلگای ویلایەتە یەکرگتووەکانی ئەمەریکادا دیاری بکەم، ئەم تواندنەوەیەی چینی کریکار جاری وایە ھەیە دەتوانین چینی کریکار بەپالپشتیکی ئەو سیستمە لەقەلەم بدەین – بەتایبەتیش لە ڕابەرایەتیی ڕیکخراوەکانی کریکاراندا و کاتێ مەسەلەکە پەیوەندیی بە پاریزگاریکردن لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا و دەبێ – بەلێ ئەو تواندنەوەیە بە تەنھا تواندنەوەیەکی ڕووکەشانە یان ئایدۆلۆژیانە نییە ھۆی ڕوونی ھەیە، لەبەرئەوەی سەرمایەداریی ئیستا توانیویەتی بەھۆی زۆریی بەرھەمھینان ئاستی ژیانی زۆربەی خەلک بەرزبکاتەوە ئەمرۆ باری زۆربەی کریکاران بەتایبەتیش کریکارە پسپۆرەکان لە ڕابردوودا زۆر باشتربووە، و بەشیکی زۆری ئەوانەی پیان دەلین (میشکشۆری) کە ئەوان نایانەوێ ئەو دەسکەوتە نسبیانە لە پێناوی سۆسیالیزمدا لەدەست بدەن ئەو سۆسیالیزمەی – ئەگەر بمانەوی ڕیک و تەواو بێ- (یۆتۆپیا) یان ئەو خەسلەتانەی بەخۆوە گرتووە کە ئەمڕۆ لە یەکیتی سۆڤیەت و ولاتانی ھاوشێوەی ئەو دەیبینین ھەروەھا بە ھۆی پیشکەوتنی بەرھەمی کارو ئەو گشەسەندنانەی کە ھەیە مرۆڤەکان دەستەمۆ دەکەن و چۆن و چ ئاراستەیەک بیانەوی پەلکیشی دەکەن.
ئەمانە لە لای سەرمایەداریی ئیستا بوون بە یەکیک لە ئامرازە پیویستیەکانی چاودیریکردن واتە دەبێ بەردەوام پیداویستیی تازە تەنانەت پیداویستییە غەریزەکان و بوروژینرین تا ھانی مرۆڤەکان بدرێ بۆ کڕینی ئەو کالایانەکە لە ئەنجامدا مرۆڤەکان دەبنە کۆیلەیەک بۆ پەرستنی بتەکانی کالا (فیتیشیزم)، بەم جۆرە تەنانەت لە پیداویستیەکانی خۆشیاندا سەر لەنوێ سیستەمی سەرمایەداری بەرھەم دەھیننەوە کالاکان دەبی بکڕدرین چونکە پیداویستی بۆ ئەو کالایانە بەشێوەیەکی کردەیی بزوینراوە، ئەمە لەکاتیکدا، ئەگەر کار و سامانی کۆمەلایەتی بە شیوەیەکی ئەقلانی دابەش بکری لە توانادا ھەیە ئەو ململانییە بە جۆریک پیشتر نەبووە خاو بکریتەوە و ئاسان بکری بەلام لە کۆمەلگای سەرمایەداریی ھەنووکەدا، ئەمەش بە پیچەوانەی ڕاستەقینەی خۆیەوەیەتی، سەرەڕای زۆری سامانی کۆمەلایەتی ململانی لە پێناو بووندا دژوارتر دەبێ، نەک ئاسانتر تواندنەوەی کریکاران بەردەوامە بەلام ئەم تواندنەوەیە ڕووی لە لاوازییە، و لە ناوچینەکانی ناوەند – بۆرژوازییشدا بەردەوام ئەم ھۆشیاریە ڕووی لە زیاد بوونە، کە پێ دەلین کۆمەلگای بەرخۆر – ئەو خۆشگوزەرانییەی لە کۆمەلگای بەرخۆردا ھەیە دەبێ نرخیکی زۆر گرانی بۆ بدری، ئەمەش نەک تەنھا بەو کارە نامرۆییانەیە ڕۆح و جەستەش دەکوژی، بەلکو بەو کارەی سەنعەتی تەواو میکانیزمەکراو ھەندێ جاریش ئۆتۆماتیک داوای دەکات.
ھەرەوەھا بەشیکی زۆری ئەو پارەی لە کۆمەلگای بەرخۆردا خەرج دەکری دەتوانرێ بۆ لەناوبردنی ھەژاری و کوێرەوەری بەکاربھینرێ کە ھێشتا لە ناو کۆمەلگای پشکەوتووی سەرمایەداریدا بەربلاوە و لە بلاوبوونەوەدایە، وە خۆشگوزەرانی و سەقامگیری ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا بە شەڕی کۆلۆنیالیزمی نوێ و ھەژارکردن و وێرانکردنی بەشیکی زۆری جیھانی سێیەمەوە بەستراوەتەوە، و ئازادی لە ولاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکادا زیاترە لە ولاتیکی وەکو یەکیتی سۆڤیەت، لە سەریکی ترەوە تا چەند دیموکراسیەکی دەستێوەردراوە و سنووردراوە، لە ڕاستیدا گروپێکی ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینە لە جیھاندا شک نابەین بە جۆریک خاوەن دەزگاکانی ڕاگەیاندن بێ و لەم دیموکراسیەدا ھەر لەسەرەتاوە بەشخوراون کە پڕۆسەی سیاسی و دیموکراتیک تەنھا بۆ ھەردوو حیزبە گەورەکی دیموکرات و کۆماریخوازان پاوان کراوە ھەربۆیە دیموکراسیەکی ڕاستەقینە کە لە چین و تویژەکانی خوارەوە سەرچاوەی گرتبێ لە ئارادانییە، دیموکراسی لە ڕاستیدا لە نێوان فەرمانڕەوەکان خۆیاندا دابەش دەکرێ کە لە بنەڕەتدا و لە ئامانجیشدا چوونیەکن گەرچی لە ئەمەریکادا زیاتر لە ھەرشوینیکی دیکە پیادە کراوە بەلام دەتوانرێ لە ئەوروپاش ھەمان شت ببینینەوە بەتایبەتی لە بەریتانیاو ئەلمانیای فیدڕالدا.

دسته بندی: جامعه برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد