حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە هەر نەتەوەیەک چەند هێمایەکی وەک پێناسە هەن کە ڕەنگە نەتەوەکانی دیکە بە شێوەیەکی دیکە ئەو پێناسەیان هەبێ. بەرگی کوردی بەو شێوازانەی هەیەتی زۆر لە بەرگی گەلانی دیکە جیاوازە و پێناسەیەکی ئەوەندە زەق و بەرچاوە کە ئەگەر کەسێکی نەتەوەیەکی تریش ئەو بەرگە تەنانەت لە وەڵاتی خۆی بپوشێ، لێیان تێکدەچێ و بە کوردی دەزانن. […]

  

حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە هەر نەتەوەیەک چەند هێمایەکی وەک پێناسە هەن کە ڕەنگە نەتەوەکانی دیکە بە شێوەیەکی دیکە ئەو پێناسەیان هەبێ. بەرگی کوردی بەو شێوازانەی هەیەتی زۆر لە بەرگی گەلانی دیکە جیاوازە و پێناسەیەکی ئەوەندە زەق و بەرچاوە کە ئەگەر کەسێکی نەتەوەیەکی تریش ئەو بەرگە تەنانەت لە وەڵاتی خۆی بپوشێ، لێیان تێکدەچێ و بە کوردی دەزانن. […]

حاجی عەبدۆڵڵا حەمزە

هەر نەتەوەیەک چەند هێمایەکی وەک پێناسە هەن کە ڕەنگە نەتەوەکانی دیکە بە شێوەیەکی دیکە ئەو پێناسەیان هەبێ.
بەرگی کوردی بەو شێوازانەی هەیەتی زۆر لە بەرگی گەلانی دیکە جیاوازە و پێناسەیەکی ئەوەندە زەق و بەرچاوە کە ئەگەر کەسێکی نەتەوەیەکی تریش ئەو بەرگە تەنانەت لە وەڵاتی خۆی بپوشێ، لێیان تێکدەچێ و بە کوردی دەزانن.
گەلی کورد بۆ ستاندنەوەی مافە نەتەوەییەکانی خۆی وەک:سەربەستی و ئازادی و خوێندن و نووسین بە زمانی خۆی و زیندووڕاگرتنی کولتوور و نەریتەباشەکانی تێکۆشاوە کە یەک لەو هێمایانەی کە پێناسەیەتی، بەرگ و پۆشاکە.
هەموو ئەوانەی دژی گەلی کورد بوون و ویستوویانە بیتوێننەوە، پێشەکی بیریان لە داماڵینی پۆشاک و قەدەغەی زمانەکەی کردۆتەوە!
ڕەزاشا و ئاتاتور وێکڕا و لە سەردمێکی هاوچاخ دا، بەرگی کوردی و ئاخاوتن بەزمانی کوردیان قەدەغە کرد.
لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان ئیران، بۆ نموونە لە سەردەشت، بەرەنگاریەکی تەواوی ئەو سیاسەتە کراو و شەڕ و تێکهەڵچوونی چەکدارانەی لێ کەوتەوە.
لە هەموو شۆڕشەکانی کوردستانی عیراق، بە دەگمەن هەڵدەکەوت کەسێکی دوولینگ دەپێ ببینی و شانازی یان بە پۆشاکی چەکدارەکانیان دەکرد.
هەموو ئەو کەسانەی بە نێوی “ئەنفال” زیندەبەگۆڕ کران، لە هەڵدانەوەی گوڕەکانیان بە بەرگی کوردی یەوە دەناسرانەوە.
شۆڕشی کوردستانی عیرق بۆ کیانێکی ئازاد و سیتەمێکی سەربەخۆ و دەرچوون لە ژیر نیری ستەمی بێگانە و خوێندن بە زمانی کوردی و پاراستنی نەریت و کولتوور و هێماکانی نەتەوەیی پێک هات.
دوای چەند ساڵیک لە دەستەڵاتی کوردی، دەسەڵاتدارانی ئەوێ کەشێکی وەهایان ئافراند کە نەوەی نوێ گاڵتە بە چالاکی و تێکوشانی باب و باپیرانیان بکەن و باس لە ئەنفال و تەعریب و کاولکردنی شار وگوندەکانیان لە بیر و هزری کۆمەڵگەی ئێستا دا ببێتە بابەتێکی بێ بایەخ و ساڵێک جارێک یادی لێبکرێتەوە.
لە سەرۆک و بەرۆک و وەزیر و بەرپرسانەوە تا دەگاتە شوانێکی کێوی، بەرگی کوردی ناپۆشن و هەر کەس بەرگی باب وباپیرانی خۆی پۆشی بەگوندی و دواکەتوی دەزانن.
بەشی پەروەدە و فێرکردنی هەموو وەڵاتێک، نوێنەری فەرهەنگی ئەو وەڵاتەیە و هەموو بایەخەکانی نەتەوەیی لە چوارچێوەی کتێبەکانی و بە فۆڕم و شێوازی ڕواڵەتی و ڕەوشتی مامۆستاکانی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و لەوانیشەوە بۆ کۆمەڵگە دەگوازێتەوە، بەڵام هەر کەس لە هەرێمی کوردستانی عیراق وانەی کوردی بخوێنی، دواکەوتوویە و منداڵانی هەموو بەرپرسان و بە لاسایی لەوانیش منداڵانی چین و توێژەکانی کۆمەڵ، لە قوتابخانە نافەڕمییەکان زمانەکانی ئینڵگلیسی و فەڕەنسی و تەنانەت تورکی و فارسی دەخوێنن!
مامۆستایان مافی پۆشینی بەرگی کوردیان لە فێرگە نیە، یا پێیان شەرمە پۆشاکی کوردی بپۆشن!
هەر کەس بوو بە فەرمانبەر و کارمەند، دەبێ زوو پانتۆڵەکەی داکەنێ و دوولینگەی ناکوردی بپۆشێ و فیزی پێوە لێدا!
لە هەموو چاخانە و گازینۆ و شوێنی گەشتیاری و تەنانەت نێو ماشێنەکان، دووخولەک مۆسیقا و گۆرانی کوردی ناژنەوی و گوێیان بۆ موعین و هاییدەی فارسی و بلە تاتلیسەسی تورکی شل دەکەن و سەری بۆ دەلەقێنن!
کام لە وێژەران و بەڕێوەبەرانی تەلەفزوێنەکان هێمایەکی پۆشاکی کوردیان پێوەیە؟
دەک ڕووتان وەک بنی مەنجەڵێ ڕەش هەڵگەڕێ، پارلەمانی داماڵراو لە پۆشاکی کوردی و کابینەی ڕووتاوە لە بەرگی کوردیتان، تەنانەت لەو ڕۆژەی خۆیان بە نێوی جلی کوردی دیاری یان کردووە، نایپۆشن و هەواڵنێرانیان بۆ پڕکردنەوەی چەند خولەک لە بەرنامەی تەلەفزوێنەکەیان دەچنە نێو ئەو خەڵکەی هەر بۆ خۆڕانان و دەرکەوتن لە مێدیاکان، ڕاپۆرتێکی بێ نێوەرۆک ئامادە دەکەن و خۆی پێوە هەڵدەکێشن و هەر بۆ بەیانی هەم کارمەندانی تەلەفزوێن و هەم ئەوانەی لە بەر دووربین و کامێراکانیان ژێستیان دەگرت و خۆڕانانیان دەکرد، نەک بە جلی کوردی، بەڵکوو بە بێ دەرپێیی دەردەکەون…!
دیاریکردنی ڕۆژی “جلی کوردی”یا بەرگی کوردی، شیاو نیە و ئەویش لە لایەن پارلەمانی هەرێمێکەوە کە زۆرترین خەیانەتی بە زمان و پۆشاک و هێماکانی کوردی کردووە، شەرمەزاری و ئابڕوو چوونە…!
عەڕەبەکان “عەگال” و “عەبا” و “دزداشە”ی خۆیان پاراستووە و بەکاریان دێنن و شانازی پێوە دەکەن و ڕۆژی ئەو هێمایانەیان نیە.
ئێوەش جل و بەرگی خۆتان بپارێزن و بیانپۆشن و وەک هێما و پێناسە ڕێزی لێ بگرن، پێویست ناکات ڕۆژێکی بۆ دیاری بکەن و زووڕنای بۆ بژەن و دەهۆڵی بۆ بکوتن.

دسته بندی: جامعه, فرهنگ و هنر برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد