نووسینی؛ مەولوود ئافەند “شەوێک لەناکاو دەگەڕێنەوە،شایەد ئەمرۆ،شایەد سبەێنی”ئەوە بەشێکە لە لێداونی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)کە ھەر جار پێش ھێرشکردنە سەر کوردستانی سوریه دوبارەی دەکاتەوە. ئێستاش ھەنگاوەکانی تورکیە بۆ چوارەم ھێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی کوردستانی سوریه خێراتر بووە و تورکیە دەیەوەی بەشێوەیەکی خێرا و لەناکاو دەست بکات بەھێرشی سەربازی بۆ سەر سنوورەکانی کوردستانی سوریه و ھەندێک […]

  

نووسینی؛ مەولوود ئافەند “شەوێک لەناکاو دەگەڕێنەوە،شایەد ئەمرۆ،شایەد سبەێنی”ئەوە بەشێکە لە لێداونی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)کە ھەر جار پێش ھێرشکردنە سەر کوردستانی سوریه دوبارەی دەکاتەوە. ئێستاش ھەنگاوەکانی تورکیە بۆ چوارەم ھێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی کوردستانی سوریه خێراتر بووە و تورکیە دەیەوەی بەشێوەیەکی خێرا و لەناکاو دەست بکات بەھێرشی سەربازی بۆ سەر سنوورەکانی کوردستانی سوریه و ھەندێک […]

نووسینی؛ مەولوود ئافەند

“شەوێک لەناکاو دەگەڕێنەوە،شایەد ئەمرۆ،شایەد سبەێنی”ئەوە بەشێکە لە لێداونی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)کە ھەر جار پێش ھێرشکردنە سەر کوردستانی سوریه دوبارەی دەکاتەوە.
ئێستاش ھەنگاوەکانی تورکیە بۆ چوارەم ھێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی کوردستانی سوریه خێراتر بووە و تورکیە دەیەوەی بەشێوەیەکی خێرا و لەناکاو دەست بکات بەھێرشی سەربازی بۆ سەر سنوورەکانی کوردستانی سوریه و ھەندێک ناوچەی سووریە؛ بۆ ئەو مەبەستەش تەواویی سەرکردەکانی ئەرتەشی ئازادی سووریە بانگھێشتی ئەنکەرا کراون بۆ کۆبوونەوە و ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەوینی و لە یەک هەفتەی ڕابردوو،کاروانی زڕێپۆشەکانی سەربازیی تورکیە بەڕێکەوتوونە بەرەو سنووری کوردستانی سوریه و ھەندێک لە سەرچاوەکان باس لە گواستنەوەی (٩)ھەزار سەرباز دەکەن.
لە لایەکی تر،گرنگترین بەشی ئەو ئۆپەراسیۆنە دەکەوێتە ئەستۆی ئەرتەشی ئازادی سووریە و نزیکی(٣٥)ھەزار ئەندامی ئەرتەشی ئازادی سووریە بۆ بەشداری لەو ھێرشەدا ئامادەییان پێکراوە و لە ئێستاوە چاوەڕوانی ئۆکی ئەردۆغان و ئەنکەرا دەکەن،بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری لە سنووری کوردستانی سوریه و ناوچەکانی تڵ ڕەفعەت،مەنبج،عێن عیسا و تلتەمەر لە ھەر دوو لایەنەوە ئەنجام دەدرێت.ھەڵبەتە گرنگترین دەستپێخەری تورکیە بۆ ھێرشکردن ناوچەی تڵ ڕەفعەتە؛چونکە ئەنکەرا ناوچەی تڵ ڕەفعەت وەک ناوەندی ھەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ئەو ناوچانەی پێشتر ئۆپەراسیۆنی “چڵە زیتوون” و “قەڵخانی فۆراتی” تێدا ئەنجامدراوە دەبینی.ھەرچەندە بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەنکەرا بەئاشکرا باسی ئەو ناوچانە ناکەن،بەڵام ھەندێک لە سەرچاوەکانی جیھانی باس لە ھێرشی تورکیە بۆ سەر عێن عەرەب ـ یش،دەکەن.بەڵام ئەو ناوچەیە لە ئێستادا لە ڕووی ھەرێمی ئاسمانی لەژێر کۆنترۆڵی ھێزەکانی ڕووسیە و سوپای سووریە دایە و ئەنجامی ھێرشی سەربازی لەو ناوچەیەدا کارێکی زۆر ئاسانیش نییە.
بەڵام بۆچی تورکیە لەو قۆناغەدا دەیەوەی ھێرش بکاتە سەر کوردستانی سوریه؟
ھۆکاری زۆر لە ئارا دایە بۆ ھێرش و داگیرکارییەکانی تورکیەی ئەردۆغانی لەو قۆناغە بۆ ھێرش کردنە سەر کوردستانی سوریه و کوردستانی عیراق،بەڵام سەرەکیترین ھۆکار دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بارودۆخەی ئێستەی پارتی دادوگەشەپێدان کە ئەم رۆژانە لەناوخۆی تورکیە بە خراپترین دۆخی ئابووری و سەربازی و کۆمەڵایەتی خۆیدا تێدەپەرێت.ڕەوتی دابەزینی دەسەڵاتی پارتی دادوگەشەپێدان لە دوای ھەڵبژاردنی شاڕەوانییەکانی ساڵی (٢٠١٩)دەستی پێکردوە،لە ھەڵبژاردنی شاڕەوانییەکان،پارتی دادوگەشەپێدان تووشی شکەست و نسکۆیەکی گەورە بوو،بەتایبەتی لە شارە گەورەکانی تورکیە، ئەستەنبووڵ و ئەنکەرا و ئەزمیر.لەو کاتەوە ھەتا ئێستا ئەردۆغان دەیەوەی لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر سووریە و کوردستان گۆڕانکارییەک لە ستراتیژی و پرۆژەکانی داھاتووی پارتەکەیدا دروست بکات و ئابروی لەدەستچووی خۆی لەبەرابەر وڵاتانی عەرەبیش بەدەست بێنێتەوە.
دووھەم ئەوەیکە،دابەزینی ئاستی بەھای لیرەی تورکی و دۆخی ھەڵاوسانی ئابووری تورکیە،بۆتە پاڵنەری سەرەکی بۆ ڕاگەیاندنی ماوەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و لە ئەنجامدا دەوڵەتی تورکیە بۆ پەراوێز خستنی گۆڕانکارییەکانی ناوخۆیی تورکیە لە ڕای گشتیدا،ناچارە بیر لە ئەنجامدانی ھێرشی سەربازی نوێ بۆ سەر کوردستانی سوریه بکاتەوە.
بۆیە ئەوەی گرنگە بۆ ئەردۆغان و حیزبەکەی بەردەوامی و درێژەدانە بە تەمەنی سیاسی خۆی و پارتەکەی لە دەسەڵاتدا و ھیچکات ئامانجی ئەردۆغان خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی تورکیە نییە و ئەو ھێرش و داگیرکارییانەش تەنیا دەکەونە خزمەتی خۆی و حیزبەکەی،نەوەک گەڵانی تورکیە.
بەڵام ھۆکاری تری ئەو ھێرشانەی ئەردۆغان بۆ سەر خاکی کوردستانی سوریه دەتووانین لە سیاسەتی گشتی تورکیە لەبەرابەر سووریەدا لێکبدەینەوە.تورکیە دوای دەستپێکی قەیرانی شەڕی ناوخۆی سووریە لە ھیچ ھەوڵدانێک کۆتایی نەکردوە بۆ ڕوخاندنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی سووریە و پشتیووانیکردن لە ڕێکخراوە تیرۆریستی ــ تەکفیرییەکان و نەیارانی دەوڵەتی بەشار ئەسەد ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە بەردەوامی شەڕی ناوخۆیی سووریە.بۆیە تورکیە لە ماوەی ئەو دە ساڵەی دواییدا تەنیا کاری بۆ ڕوخاندنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد نەکردوە،بەڵکوو لە پاڵ ئەو ئامانجەیدا ویستوویەتی زەربە لە تەڤگەری ئازادیخۆازی کوردی بدات.
چۆن ئەگەر تەنیا ئامانجی ئەردۆغان کۆتایی ھێنان بە بزاڤی مافخۆازی کوردی بووە لە ناوخۆی سووریە دەبووایە ئەو ھەوڵانەی بەھەماھەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی بەشار ئەسەد بەڕێوە بردبایە و گەشێکی ئارام وگونجاوی دروست کردبایە،ھەتا ھێزەکانی سووریە بۆ خۆیان دەستیان بەھێرشی سەربازی کردبایە.بەڵام وەک دەبینین ئەنجامی پراکتیکی ئەو چەند ساڵەی (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان)تەواو پێچەوانەیە و تەنیا خەونی زیندوو کردنەوە و گەشەپێدانی ئایدۆلۆژیای ئیمپراتۆرییەتی عووسمانی نوێ ھەیە،لە ڕێگەی داگیرکردنی خاکی وڵاتانی تر.
ئەوەی لێرەدا وەک تەوەری نووسینی سەرەکی ئەم گوتارە گرنگە،چاڕەسەی کێشەی کوردە لەڕێگەی گفتوگوو و دیاڵۆگی ئاشتی ـ ئاشتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و ڕووسیە،دامەزراندنی حکوومەتی خۆسەری دیمۆکراتی کوردەکانی ڕۆژئاوا خۆی ھەڵگری چەندین ڕەھەندی سەرەکییە و ئێمەش ھەوڵدەدین لێرەدا بەکورتی ئاماژە و شرۆڤەیان بکەین،بۆ زیاتر تێگەیشتن لە پرسی کورد لە چوارچێوەی جۆگرافیای سووریەدا کە ئەمرۆ بۆتە ناوەندی پرسە جیھانیەکان لەئاست ڕای گشتی و بەرپرسانی سیاسی و سەربازی وڵاتانی جیھاندا.ھەروەھا مەسەڵەی پێوەندی کورد وئەمریکا لە کوردستانی سوریه کە بە ھەردوو لایەنی ئەرێنی و نەرێنی بۆ کورد تەواو بووە ھەتا ئێستا،نەرێنی بەھۆی دوژمنایەتی مێژوویی تورکەکان و ھێرشی بەردەوامی تورکیە بۆ سەر ئەزموونی حوکمڕانی کوردستانی سوریه و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی کوردستانی سوریه وەک شارەکانی عەفرین و ناوچەکانی سنووری نێوان کوردستانی سوریه و تورکیە بەدرێژایی (۴۵)کیلۆمەتر.کە وەک ھەموومان ئاگادارین لەو چەند ساڵەی دواییدا دەوڵەتی تورکیە بە سەرۆکایەتی پارتی دادوگەشەپێدان بەردەوام ھەوڵیداوە ھێرش بکاتە سەر کوردەکان و مووڵک و ماڵیان داگیر بکات و لەشوێنی کوردەکانیش بەڵێشاو عەرەبی ھاوردەی باشووری سووریە بێنتە سەر ماڵ و زەوینی کوردەکان.ھەموو ئەوانەش بەشێوەیەکی مەیدانی ڕوویداوە و لەناو میدیا و ڕاگەیاندنەکانیشەوە بە بەڵگە و دێکۆمێنت بوونی ھەیە.دووڕوویی لە سیاسەتەکانی کۆشکی سپیدا لەمەر پێوەندی و ھاوکاری کوردەکانی سوریا لە دوا ھێرشی دەوڵەتی تورکیە بەئاشکرا بەرچاو دەکەوێت و ھەموو جیھانیش لەئاست ئەو خیانەتەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی خۆی لە شەڕی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش،ھاتنە دەنگ و ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی کۆشکی سپی گرت،ھەتا ئەو شوێنەی ڕای گشتی ئەمریکاش ئەو خیانەتەی پێ قەبووڵ نەکرا.
لەدوای شەڕی ناوخۆیی سووریە و قەیرانی خوێناوی ئەو وڵاتە و بەشداری وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لەو شەڕەدا کێشەکانی دەوڵەتی سووریە قووڵتر بوونەوە و سووریە بوو بە ناوەندی کۆبوونەوەی گرووپە تەکفیریە ـ جیھادییەکان لە ناوچەکدا و بەھۆیەوە نیوەی زیاتری خاکی سووریە کەوتە ژێر دەسەڵاتی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر بەدەوڵەتی تورکیە،ئەوەش ئاراستەی چاڕەسەری قەیران و شەڕەکانی بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا دابەشکرد،بەرەیەک ڕووسیە و ئێران و چین و تورکیە سەرۆکایەتی دەکەن و بەرەکی تریش ئەمریکا و کوردەکانی سوریا و وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لەجەنگی دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرێوەی دەبن.
ھەر دوو بەرە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ لە شەڕێکی مەیدانی وێرانکەر دابوونە و بەو ھۆیەشەوە وڵاتی سووریە تووشی داڕمانی یەکجارەکی ژێرخانی ئابووری و یاسایی بووە،بەڵام سەرەڕای ھەموو ئەوانەش ڕووسیە وەک بەھێزترین جەمسەری دژبەرایەتی سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تووانیوێتی سووریەی بەشار ئەسەد بەزیندوویی بێلێتەوە و لەسەرە مەرگ رزگاری بکات.
گەمەی دوو ڵایەنانەی ئەمریکا و ڕووسیە لەھەمبەر تورکیە؛
یارییەک کە تێدا ئەمریکا و ڕووسیە ھەم لە ناڵ ئەدەن و ھەمیش لە بزمار؛لەلایەک سێناتۆرەکانی ئەمریکا پرۆژەی گەمارۆ خستنە سەر تورکیە ئامادە دەکەن و لەلایەکی تریشەوە گڵۆپی سەوز بۆ تورکیە و ئاکپارتی ڕەوشەن دەکەن،بۆ ھێرشکردن و داگیر کردنی سنووری شار و گوندەکانی کوردستانی سوریا و عیراق،ھەموو ئەو پارادۆکسانەمان لە سیاسەتی ئەو چەند ساڵەی ئەمریکا و ڕووسیە بەئاشکرا بینیووە.
لەکاتێکدا سوپای ئەمریکا بەتەواویی کەل و پەلی سەربازییەوە لەناو خاکی کوردستان سوریه جێگیر ببوون و لەسەر سنووری نێوان سووریە ـ تورکیە ئامادەیی تەواویان ھەبوو،بۆ ئەوەی بەرپەرچی ھێرشەکانی سوپای تورکیەی(داگیرکەر) بدەنەوە،بەڵام لەناکاو بێ ھیچ پلانێکی پێشوەختە تەواویی بارەگاکانی خۆیان لەو ناوچەیەی تورکیە ھەڕەشەی دەکرد،بۆ ھێرشکردنە سەر گرێ سپی و سەریکانی و کۆبانی و عەفرین چۆڵکرد.
بەوەش یەکەم قۆناغی خیانەتی ئەمریکا لەدژی ھێزەکانی شەڕڤانان و پەیدە و قەسەدە و حکوومەتی خۆسەری کوردستان سوریه دەستی پێکرد.خیانەتێک لەمێژوودا وێنەی نییە و ھەموو چاوەدێرانی سیاسی ناوخۆیی و جیھانی تووشی ڕاچڵەکاندنێکی گەورە کرد.بەتایبەتیش بۆ گەلی کورد وەک مۆتەکەیەکی بەردەوام بوو،چۆن ھەتا چەند مانگ پێش ئەو ڕێککەوتنە و بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا،ھێزی شەڕڤانان لە سەنگەری پێشەوی بەرگڕی و شەڕ لەگەڵ دڕندەترین دوژمنی جەھڵ و تاریک پەرەستی داعش دابوون و تووانیان لە ماوەیەکی کەمدا تەواویی سنوورەکانی کوردستان سوریه لەبوونی چەتە و تیرۆریستانی ڕێکخراوی داعش خاوێن بکەنەوە و گورزی کوشەندەش لە پێکەری ئەو ڕێکخراوەیە بدەن و ھەتا لە کووشتن و تەقاندنەوەی حەشارگەی سەرەکی سەرۆکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ناسراو بە(ئەبووبەکر بەغدادی) ڕۆڵی سەرەکی بگێرین.
کەواتە لەدوای ئەو ھەموو گیانفیداییەی شەڕڤانان لە شەڕی دژ بە داعش و گروپە جیھادییە بەکرێگیراوەکانی تر،لە ناو خاکی کوردستانی سوریه جێگای شەرمەزاری و ڕیسواییەکی گەورە بوو،بۆ بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا بەو شێوەیەی پشتی کوردیان چۆڵ کرد و تەنیا ھێزی چاڵاک و شەڕکەری گۆڕەپانەکەیان بەتەنیا جێھێشت.
تەنیا ھێشتنەوەی کورد لە مێژووی سیاسی خەباتی ڕزگاریخۆازی کورد شتێک نییە،حاشای لێبکرێت وھەموومان دەزانین بەھۆی خیانەتەکانی ئەمریکا کورد تووشی چە کارەساتی گەورە ودڵتەزێن بۆتەوە،ھەر لە پەیماننامەی لۆزانەوە بگرە،ھەتا دەگاتە کۆماری کودستان و ڕێککەوتنامەی ئاشبەتاڵی(١٩٧٥)بارزانی و چەندین ویستگەی تری خەباتی ئازادیخۆازی کوردی لایەن ئەمریکا و ڕووسیەوە بۆ ھۆی دواکەوتنی کوردەکان بەگشتی لە گەیشتن بەئامانجە بەرزەکانی نەتەوەیی.
ئەمریکا لەناو گەرمەی ھەڕەشە و ھێرشەکانی سوپای ئەردۆغاندا خیانەتی لە ھێزەکانی ھەسەدە و پەیەدە کرد و حکوومەتی خۆسەری کوردستان سوریه بەتەنیا جێھێشت،بێ ئەوەی حیساب بۆ ستراتیژی و پرۆژەکانی پێشووتری خۆی بکات.
لەبەرابەر بەڵێن و پەیمانامەکانی لەگەڵ ھێزە کوردییەکان واژۆی کردبوو،لەسەر پاراستن وبەرگڕیکردن و پڕچەککردنیان و پشتیووانی بێ چەند و چۆنیان،ھەموو ئەو گۆڕانکارییانە لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێردا ڕوویدا و دوبارە بۆ گەلی کورد دیرۆک وەک خۆی دووبارە بۆوە و خیانەتێکی تری ئەمریکا تۆمار کرا.
هەرچەندە سەرکردە ئەوروپییەکان بەردەوامن لە پیاهەڵدانی زارەکییانەی قوربانییەکانی کوردی سوریا، بەڵام ڕەتی دەکەنەوە کە هیچ کارێکی جددی بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەردۆغان و لەهەمان کاتیشدا جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی شەڕ لە سووریا لە بڕی وڵاتانی رۆژئاوایی.
کورد هەمیشە بەتەنیا جێهێڵراوە،لەگەڵ ئەوەشدا،کێشەکە بەتەنیا بریتی نیە لە خەمساردیی ئەوروپا لە ئاست دۆخی کورد،بەڵکوو بریتییە لە تێوەگلانی ئەوروپا لە کەمپەینی ژینۆسایدی تورکیە لەدژی کورد کە ئەوەش هۆکاری سەرەکیی ناڕەزایی توندە لە رۆژئاوا لەبەرامبەر سەرکێشییەکی داگیرکارییانە لە سەدەیەی بیست و یەکەمدا،لەلایەن ئەندامێکی ناتۆوە ئەنجامدەدرێت بەچەک و پارەی ئەوروپا.
بێگومان ناکرێت بڵێن سەرکردەکانی ئەوروپا شانبەشانی ئەردۆغان پیلان لەدژی کورد دەگێڕن.بەڵام بەنهێنی سازشیان لەسەر هەموو ئەو شتانە کردوە کە پرۆژەکانی ئەردۆغان خوازیاریەتی ئەویش لە پێناو بەرژەوەندیی دەسکەوتی سیاسیی کورتمەودا.بەگشتی وڵاتانی ئەوروپا پارە دەدەنە ئەردۆغان بۆ پاسەوانیکردنی دەروازەی باشووری رۆژئاوای ئەوروپا دژ بەوەی کە پێی دەڵێن هەڕەشەکی هەمیشەیی؛ کە ئەویش بریتیە لە کۆچبەرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گەلی کورد لەمێژە بۆتە یەکێک لە بێبەشترین خەڵکانی نێو ئەو وڵاتانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست،کە لە لایەن کۆڵۆنیالیزمی ئەوروپاوە دروستکراون.هەروەها دوایین هێرشەکانی تورکیە بۆ سەر گەلی کورد بریتییە لە بەردەوامیدان بەسیاسەتی ژینۆساید کردن کە ماوەیەی (۱۰۰)ساڵە بەردەوامی هەیە.ئەوەی لێرەدا لە بەردەم مەترسی دایە،تەنیا ژیان وژیاری میلیۆنان کورد نییە،بەڵکوو بەهاکانی گەردوونیی مرۆڤە کە پرۆژەی ئەوروپای لەسەر دامەزراوە،بەهەمان شێوە لە بەردەم مەترسی لەناوچوون دایە..

دسته بندی: بین الملل, خبرهای سیاسی برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد