وەرگێڕانی :کەریم ڕەحمانی لە نێو وڵاتە ئیسلامییەکاندا، تورکیا بە ۹۰٪موسوڵمان تاقانە نموونەی سکولاریسمە. بە پێی یاسای بنەڕەتی تورکیا، ئەم وڵاتە خاوەنی سیستمی کۆمارییە و بە شێوەی سکولار بەڕێوە دەبرێ.سکولاریسم، یەکێ لە بنەما نەگوڕەکانی پێکهاتەی حکوومەتی تورکیا دەژمێردرێ. لە پێشەکی یاسای بنەڕەتی تورکیادا، بە ڕاشکاوی هاتووە:” وەک مادەی سەرەکی سکولار، هەستی پیرۆزی ئایینی، نابێ دەگەڵ کاروباری […]

  

وەرگێڕانی :کەریم ڕەحمانی لە نێو وڵاتە ئیسلامییەکاندا، تورکیا بە ۹۰٪موسوڵمان تاقانە نموونەی سکولاریسمە. بە پێی یاسای بنەڕەتی تورکیا، ئەم وڵاتە خاوەنی سیستمی کۆمارییە و بە شێوەی سکولار بەڕێوە دەبرێ.سکولاریسم، یەکێ لە بنەما نەگوڕەکانی پێکهاتەی حکوومەتی تورکیا دەژمێردرێ. لە پێشەکی یاسای بنەڕەتی تورکیادا، بە ڕاشکاوی هاتووە:” وەک مادەی سەرەکی سکولار، هەستی پیرۆزی ئایینی، نابێ دەگەڵ کاروباری […]

وەرگێڕانی :کەریم ڕەحمانی

لە نێو وڵاتە ئیسلامییەکاندا، تورکیا بە ۹۰٪موسوڵمان تاقانە نموونەی سکولاریسمە. بە پێی یاسای بنەڕەتی تورکیا، ئەم وڵاتە خاوەنی سیستمی کۆمارییە و بە شێوەی سکولار بەڕێوە دەبرێ.سکولاریسم، یەکێ لە بنەما نەگوڕەکانی پێکهاتەی حکوومەتی تورکیا دەژمێردرێ.
لە پێشەکی یاسای بنەڕەتی تورکیادا، بە ڕاشکاوی هاتووە:” وەک مادەی سەرەکی سکولار، هەستی پیرۆزی ئایینی، نابێ دەگەڵ کاروباری میریی و ڕامیاری تێکەڵ بکرێ.”لێ بناغەکانی ئەم سکولارییە لە چیدایە؟ ئایا بەڕاست سکولاری نێو یاسای بنەڕەتی تورکیا لە بەڕێوەبردنیشدا سکولارە؟
وشەی سکولاریسم بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەجاران لە یاسای بنەڕەتی تورکیادا هاتووە.تایبەتمەندییەکانی کۆماری تورکیا وەها پەسن کراوە:” کۆماری تورکیا دەوڵەتێکی یاساییە بە تایبەتمەندیگەلی دێموکڕاتی، سکولار و کۆمەڵایەتییەوە”هەروەها لە بەشی نەگۆڕی ئەم یاسایەدا هاتووە:”کۆماری تورکیا وڵاتێکی سکولارە.”هەر بەم هۆیەشە کە سوێندخواردن بە بنەمای سکولاریسم لەکاتی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار و نوێنەرانی پاڕڵماندا بە زۆرەملییە.لە یاسای ژمارە ٦۸دا پێداگری دەکاتە سەر پەیڕەو و پڕوگرامەکان و دەستووری کاری پارتە ڕامیارەکان کە “ناتوانن بە پێچەوانەی بنەمای کۆماریی سکولاری بجووڵێنەوە.” هەر بۆیەشە بە شێوەیەکی تایبەت لەسەری پێداگری کراوە کە سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی کە ئەم ڕۆژانە مشتومڕی زۆریشی لێکەوتۆتەوە:” دەبێ ئەرکەکانی خۆی بە گوێرەی بنەماکانی سکولاریسم بەڕێوە ببات.”
بە پێی مادەی ۱٤ی یاسای بنەڕەتی، دانی پێشنیار بۆ گۆڕینی بنەمای سکولاریسم لە تورکیادا تاوان دەژمێردرێ و کارێکی نەگونجاوە. بە سرنجدان بەو مادانە و چەند مادەیەکی تر ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە تورکیا، لەباری یاسای بنەڕەتییەوە وڵاتێکی تەواو سکولاریسمە کە لەودا گشت ڕێوشوێن و سیستمی میری، تەواو لە ئایین بە گشتی و ئیسلام بەتایبەتی جوێیە.
ژیانی تاکی و کۆمەڵایەتی لە”تورکیای سکولار”دا پێشێل کردنی بنەماکانی سکولاریسمە کە لە دەمی لە دایک بوونەوە دەست پێدەکا. مادەی ۲٤/۳ی ڕاشکاوانە دەڵێ :هیچ کەسێ ناچار بە خۆیا کردنی ئایین، ویژدان، بیروباوەڕ نییە و نابێ بکرێ.لە پێناسی شارۆمەندانیشدا پشکی ئایینی تیایە و ئەگەر ئەم بەشە لە لایەن دایک و بابانەوە پڕ نەکرێتەوە، ئەوە بۆ لێپرسینەوە بانگ دەکرێن.
سیستمی فێرکاریی فێرگەکانی تورکیا کە یەکێ لە گرینگترین پانتاییەکانە کە لەودا لاییک بوونی ئەو وڵاتە دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
حەسەن عەلی یوجەل، شالیاری فێرکردن و بارهێنان کە لە سەردەمی ئەودا ئایین و ئوول، تەواو لە پڕوگرامەکانی خوێندن سڕایەوە، لە قسەدانێکدا لە ساڵی ۱۹٤۲ی زایینی لە پاڕلمانی وڵاتەکەیدا کوتی:” کۆماری لە بنەڕەت ڕا ئایینی لە دەوڵەت جیا کردۆتەوە و ئایینی، تەنیا بۆ ویژدان و هەستیاریی کەسەکان داناوە. هەر بۆیە فێرکاریی ئایینی لە فێرگەکانی میریدا ناخوێندرێ.”
بەڵام لەتەک ئاڵوگۆڕی ڕامیاری لە تورکیادا، خاسما بە شوێن کودەتای ڕاستگەراکان لە ساڵی ۱۹۸۰دا ئاڵوگۆڕی بەرین لە سیستمی هینکاریدا پێکهات. ئەوڕۆکە لە تورکیادا هەر لە یەکەم ڕۆژی هاتنی مناڵان بۆ فێرگە، ناچار بە تێپەڕاندنی وانەیەکن بە نێوی “ئێخلاق و کلتووری ئایینی”کە ناواخنەکەی “بنەماکانی ئیسلامی سوننە”یە.بێژگە لەوەش دەبێ وانەگەلی “ژینی پێغەمبەری مە” و “قوڕئان”یش وەک وانەیەکی زۆرەملی بخوێنن، کە ئەوەش وەگەرد بنەماکانی سکولاریسم کە لەودا ئایین نابێ لەگەڵ دامەزراوەکانی فێرکاری و نێوەرۆکی وانەکان تێکەڵ بکرێ، دژایەتی هەیە.
قوتابخانەکانی “ئیمام خەتیب”یش، پانتاییەکی دیکەی شەڕەدندووکەی نێوان هێزە سکولارەکان و ئوولییەکانە. ئەم قوتابخانانە بە پێچەوانەی فێرگە ئاساییەکان، کوڕ و کچ تێکەڵ نین. ئامانجی سەرەکی ئەم فێرگانە،ڕاهێنانی مەلا و کەسانێکە کە لە دامەزراوە ئیسلامییەکاندا کار دەکەن و دوایەش دەتوانن لە زانستگاکاندا درێژە بە خوێندنی بەرزیش بدەن.
ڕەجەب تەییب ئوردوغان کە خۆی لە یەکێ لەم قوتابخانانەی ئیمام خەتیب خوێندوویە و لاینگری ئەم جۆرە فێرگانەیە، پێشوازی لە زێدەبوونی ئەم فێرگانەدەکا و ڕۆڵی سەرەکیشی هەبووە لە پەرەگرتنی ئەم قوتابخانانە.ئوردوغان لە قسەدانێکدا دانی پێداناکە:” سرنجی تایبەت دەدەین بەم فێرگانەی ئیمام خەتیب و بەرەکەشی ئامادەکردن و ڕاهێنانی بەرەیەکی دیندار، لە وڵاتدا دەبێ.”بەر لە دەسەڵاتداری ئوردوغان، شەرتی هاتن بۆ ئیمام خەتیب ۱٥ساڵ بوو کە بە هاتنەسەرکاری ئوردوغان بۆ ۱۰ساڵ کەم کرایەوە. سکولارەکان ئەو کارە بە پڕوگرامێکی بەرین و تۆکمە بۆ دزەکردنی زیاتری ئایین لە وڵاتدا دەزانن.
لەم چەند ساڵەی دواییەدا، زۆربەی کارمەندانی میری و کارگێڕانی مامناوەندی و پلەبەرز، خاسما لە وەزارەتی فێرکاریی نیشتمانیدا لەنێو ئەو کەسانەدا هەڵبژێردراون کە لە فێرگەکانی ئیمام خەتیب پێگەیشتوون.هەژماری قوتابیانی فێرگە ئیسلامییەکان بە ۱/٥ ملوێن کەس دانراوە کە ئەوەش بە ئاڵوگۆڕی گەورە و گرینگ لە تورکیادا دەشکێتەوە.
پاش تەواو کردن و لێبوونەوە لە خوێندن، پیاوان ئەبێ بچنە سەربازی. تورکیا ئەندامی شۆڕای ئورووپای سکولارە کە ٤٥ئەندامەکەی تری- جیا لە تورکیا – سەربازی زۆرەملییان نییە.
لە دەورانی سەربازیشدا، بەر لە نانخواردن دەبێ بە دەنگی بەرز” سپاسی ئەڵڵا بکەن و لە خودا وەپاڕێن کە نەتەوەی ئێمە بپارێزێ.”
یەکێکی تر لە دژوازییەکانی جەوهەری لەگەڵ سکولار، وەزارەتی ئایینییە.بە پێی یاسای بنەڕەتی تورکیا ئایین نابێ لە بەڕێوەبەریەکان و کاروباری میریدا ڕۆڵی هەبێ کەچی وەزارەتی ئایینی ژێر کۆمای دەوڵەتە.ئەم وەزارەتخانەیە لەبۆ گشت ئایین و ئوولییەکان دانراوە بەڵام لە کردەوەدا تەنێ لە خزمەت ئیسلامدایە.
لە مادەی ۱۱دالەبارەی وەزارەتخانەی دیانەتەوەهاتووە:”تەواوی کارگەلێ کە پێوەندی بە بڕوا و گازە و بنەماکانی ئێخلاقی ئایینی ئیسلامی هەیە و هەروەها ڕۆشنگەری کۆمەڵگا لەمەڕ ئایین و بەڕێوەبردنی پەرستگاکان و کاروباری ئوولی،لە ژێر چاوەدێری سەرۆک کۆماردا دەمەزراوە.”
ئاو و کارەبای مزگەوتەکان خۆڕاییە بەڵان بۆ دیتر ئایینەکان وەها نییە.بیناکردن و نۆژەنکردنەوەی مزگەوتەکان لە ئەستۆی ئەم وەزارەتخانەیە و تەنیا بە شوێنەوارەکانی ئیسلامی سرنج دەدرێ نەک بۆ ئایینەکانی دیکە.فتواکانی ئەم وەزارەتخانەیە دژایەتی لەگەڵ مافی ژنان و کەمینە ڕەگەزییەکاندا هەیە.بووجەی ئەم وەزارەتخانەیە زۆر لە وەزارەتخانەکانی تر زیاترە کە هەر ئەوەش مشتومڕی لێ دەکەوێتەوە.
سکولاریسمی تورکیا وەکی چەمکەکانی تری مودێرنیسم، بێ ئەوەی ڕەگی قووڵی مێژوویی کۆمەڵایەتی هەبێ لە سەرێ ڕا و لەلایەن ڕامیارەکان و میرییەوە دامەزراوە.
٭سکولاریسم لە تورکیادا، مادە و ئەسڵێکی نەگۆڕ یان ڕوو لە ئاوا بوون؟
پاش نزیک بە ۲۰ساڵ زاڵێتی پارتی داد و گەشە بە ڕێبەرایەتی ئوردوغان، پێکهاتەی ڕامیاری کۆمەڵایەتی تورکیا ئوولیتر و کۆنەپارێزتر بووە.ئەو لە حاڵێکدایە کە پێش ئوردوغان، سکولاریسم لە پەنا نێوی ئاتاتورک، لە بڤەکانی ڕامیاری کۆمەڵایەتی بوو.ئەم باسە دێتەگۆڕێ ئایا ئەوەی “دێموکڕاسی دنیای ئیسلامی”ی پێ دەڵێن ڕووکار و سەرانتۆیی سکولاریانەی خۆیان وەلا ناوە؟
دادگاکانی تورکیا پتر لە ۳۰ڕا وتە و کردەوەی ئوردوغان کە دژایەتی لەگەڵ یاسای سکولار هەبووە تۆمار کردووە. ساڵی ۲۰۰۸ کۆمەڵێ لە نەیارانی ئوروغان داوایان لە دادگای یاسای بنەڕەتی کرد کە حوکمی هەڵوەشانەوەی پارتی داد و گەشە دەر بکا.ئەوان لە تۆمەتنامەیەکدا وتە و قسەدانەکانی ئوردوغان و دیتر ڕێبەرانی داد و گەشەیان وەکوو شاهێد دژ بە سکولاریسم دابوو بە دادگا،بەڵام دادگا بەڵگە و شاهێدەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوە بە ناتەواو زانی.
لە ساڵی ۲۰۱٦ سمایل قارەمان سەرۆکی پاڕلمانی تورکیا لە پارتی داد و گەشە و یەکێ لە نزیکەکانی ئوردوغان کوتی:” تورکیا وڵاتێکی موسوڵمانە و یاسای بنەڕەتییەکەشی دەبێ ئیسلامی بێ.” ئەو قسانە لەگەڵ ناڕەزایەتی و دژکردەوەی ناڕازییان ڕووبەڕوو بۆوە کە بە دەستکیسی پۆلیس و گازی فرمێسک هێنەر کۆتایی پێهات.هەرچەند ئوردوغان کوتی ئەوە ڕای کەسیی خۆی(سەرۆک پاڕڵمان) بووە و پێکهاتەی حکوومەت سکولارە، بەڵام کردەوەکانی ئەو پارتە و لاینگرەکانی بۆ پەرەپێدانی ئیسلامخوازی، کۆتایی پێ نەهاتووە.
گۆڕینی مۆزەخانەی ئەیاسۆفیەی ئیستانبول و کردنی بە مزگەوت، بە نیشانەی ئاوابوونی سکولاریسم لەو وڵاتە لێک دەدەنەوە.نابێ ئەوەش لەبیر بکرێ کە هێشتا سکولاریسم لە تورکیا ئالیگری فرەی هەیە.
بە گوێرەی ڕاپرسی ساڵی ۲۰۱۷ نزیک بە ۷۰٪ خەڵکی تورکیا لاینگریان لە سکولاریسم و ۲٤٪ یش لەشەریعەتی ئیسلامی دەکرد.تاقمگەلی نەیاری ئوردوغان ئەو بە “چاوەڕوانی بە خەلیفەبوون”وێنا دەکەن کە بە دووی هێزێکی بەرینەوەیە هەتا بتوانێ یاسای وڵات بەجۆرێ بگۆڕێ کە لەودا پێناسی ئیسلامخوازانەی موسوڵمانانی تورکیا، ڕەنگ بداتەوە. باریش کارداش، نوێنەری پاڕلمان لە پارتی کۆماری خەڵک کە لەلایەن ئاتاتورکەوە دامەزراوە و گرینگترین پارتی سکولار بەژمار دێ دەڵێ:”دژوازییەکی گەورە لە هەڵسوکەوتی ڕێبەرانی پارتی داد و گەشەدا هەیە. لە لایەکەوە خۆیان وەک سکولار دەنوێنن و لایەکی دیکەوەش نەیاری هێندێ لە ڕوانگەکانی ئاتاتورکن و دەخوازن کۆماری لە نێو بەرن.”
سیاسەتی کەمالیستەکان لەمەڕ گوشار و سەرکوت بۆ توێژی ئایینی بووە هۆکاری پەرەگرتنی ئیسلام خوازان و بەهێز بوونی وان.وا دێتەبەرچاو کە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئوردوغانیش خەڵک بە تایبەت بەرەی لاو لە ئیسلام تەرە بکات. ڕاپرسییەکانی ساڵی ۲۰۱۸ ئەوەی نیشان دا کە ۲٥٪ی حەشیمەتی تورکیا “ئایینی و کۆنەپارێزن”بەڵام ئەو ژمارەیە لە نێو لاوانی ۱٥هەتا۲۹ساڵە تەنیا ۱٥٪ە.بەو حاڵەشڕا هێشتا ئیسلام لە نێو زۆرینەی کۆمەڵگای تورکیادا لاینگری هەیە. پارتی داد و گەشە بە کەڵک وەرگرتن لە هەستیاری ئایینی تێدەکۆشێ سیستمی فێرکاری و دادوەری تورکیا کە دوو بنج و ڕوکنی بنەڕەتی سکولارن، ئیسلامی بکات.
کودەتای ناکامی ۲۰۱٦ بوێری بە حکوومەت دا تا لەنێو دامەزراوەکاندا دەست بە پاکسازی هێزە سکولارەکان بکا و مۆری ئیسلامخوازی و نەتەوەخوازی لە توێڵی فەزای ڕامیاری کۆمەڵایەتی تورکیادا هەڵقەنێ.وا دێتەبەرچاو کە مشتومڕی سەدساڵەی نێوان سکولارەکان و ئیسلامخوازەکان پێی نابێتە قۆناغی نوێوە و پێ هەڵێنانەوە بۆ سیستمی ئیسلامیتر و کۆنەپارێزتر ، بە فەرمی دەستی پێ کردبێ.

دسته بندی: بین الملل برچسب ها:

به اشتراک بگذارید :

مطلب قبل و بعد
مطالب مشابه

شما هم می توانید دیدگاه خود را ثبت کنید

- کامل کردن گزینه های ستاره دار (*) الزامی است
- آدرس پست الکترونیکی شما محفوظ بوده و نمایش داده نخواهد شد